ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نەتانیاهۆ: ئەمریكا ڕێوشوێنی توندتر لە دژی ئێران دەگرێتەبەر

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕێوشوێنی توندتر لە دژی ئێران دەگرێتەبەر.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، كەناڵی (سكای نیوز عربیە) لە زاری بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردەوە”من دڵنیام لەوەی كە ترەمپ هەڵوێستێكی زیاتر توند سەبارەت بە كاروباریی ئێران دەنوێنێت”.

بە وتەی نەتانیاهۆ”بەدوورینازانم چاوپێكەوتن لەنێوان ترەمپ و ڕۆحانی لە پەڕاوێزی كۆبوونەوەی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سازبكرێت”.

ئەم لێدوانەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەكاتێكدایە كە تائێستاش تەنگژە و ئاڵۆزییەكان لەنێوان ئەمریكا و ئێران بەردەوامن، ناوبەناویش تەوژمی تەنگژەكان هەڵكشان و داكشان بەخۆوەدەبینن.

جیهان

ئێران بڕیارێكی نوێی دەربارەی ڤیزەی خۆڕایی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای تەواوبونی ئەو ماوەیەی كۆماری ئیسلامی ئێران دیاری كردبوو بۆ گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران بەبێ ڤیزە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بڕیاریدا ماوەی گەشتكردن بۆ وڵاتەكەی بەبێ ڤیزە تا كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ درێژبكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، لەپێناو كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی عیراق، كە سەردانی ئێران دەكەنبڕیاریان داوە پێدانی ڤیزەی خۆڕایی بۆ دوو مانگی دیكە و تا مانگی نیسان درێژ بكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڕیاریانداوە ماوەكە تا 27 /4 /2020 درێژبكەنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان، بتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا زیاتر كەم دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەو كەسانەی بە نەخۆشی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر كەمیكردووە.

پێی نوێترین ئاماری بەرپرسانی چین لەسەر كۆرۆنا، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٣ كەس لە هەرێمی هۆبی گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش كەمترە بەراورد بە ژمارەی كۆچكردووان لە دوو ڕۆژی پێشتردا.

بەپێی ئامارەكە، ژمارەی مردووان بۆ هەزار و ٨٦٨ كەس بەرزبووەوە بە نەخۆشی كۆرۆنا.

هاوكات لەكۆی ٧٣ هەزارو ٢٤٣ تووشبووی كۆرۆنا، تا ئێستا ٤١ هەزارو ٩٥٧ تووشبوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لەلایەكی دیكەوە بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری وهانی چین كە تووشی نەخۆشییەكە بووە، گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لێدوانەكانی ئەردۆغان هیندستان تووڕە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان وتی شاكر ئوزگان باڵیۆزی توركیایان بانگهێشتی وەزارەت كردووە و بە فەرمی ناڕەزایی توندی هیندستانیان پێ داوە سەبارەت بە لێدوانەكانی ئەردۆغان.

ڕاڤیش كومار وتیشی: لێدوانەكانی ئەردۆغان نە ڕەنگدانەوەی مێژوویی بوون و نە دیپـلۆماسیـیانە بوون، بەڵكو نمونەیەكی دیكەیە لە دەستێوەردانەكانی توركیا، ئەمەش بۆ هیندستان بە هیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێت.

هوشداریشی دا كە ئەم جۆرە لێدوانانە كاریگەری زۆر خراپـیان دەبێت لەسەر پەیوەندیـیەكانی هەردوولا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی لە پەرلەمانی پاكستان وتی “خەباتی گەلی كشمیر وەكو خەباتی گەلی توركە لە دژی هەژمونی بیانی لە میانەی شەڕی جیهانی یەكەمدا.”

وتیشی ڕەوشی كشمیر ڕووی لە خراپی كردووە بەهۆی ئەو گۆڕانكاریـیە بنەڕەتیانەی نیودەلهی لەو ناوچەیە كردوونی، بۆیە توركیا لەگەڵ گەلی كشمیردایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان