ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هێزێكی گەورەی ئەمریكایی هاتە عیراقەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی خۆجێی لە پارێزگەی ئەنبار، هاتنی هێزێكی گەورەی ئەمریكایی كە لە 108 بارهەڵگری گەورە پێكهاتوون و كەرەستەی جەنگی جۆراوجۆرییان هەڵگرتووە، لە ئەردن و لەڕیی مەرزی ترێبیلەوە بەرەو بنكەی عەین ئەسەد، ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پارێزگەی ئەنبار، بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”ڕەتڵێكی ئەمریكایی كە لە 108 بارهەڵگر بە كەرەستەی سەربازی جۆراوجۆر لە ئەردەن و لەڕێی مەرزی ترێبیلی سنورییەوە هاتە نێو عیراق و بەڕێگەوەیە بەرەو بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای ئەنبار”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات”كۆمپانیایەكی ئەمنی بە ناوی (شانشینی تاوس) لەگەڵ ڕەتڵەكەدایە و لەگەڵ گەیشتنی بە ناوچە خۆرئاواییەكان، فڕۆكەكانی ئەمریكا بەشێوەیەكی چڕ بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا فڕیون بۆ پاراستنی ڕەتڵەكە، خواستی پرۆسەی گواستنەوەی ئەو كەرەستە سەربازیانەی ئەمریكاش لە خاكی ئەردنەوە بەرەو بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی، نادیارە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”ئەو فەرماندە ئەمنییانەی سەرپەرشتی بەشی خۆرئاوای پارێزگەی ئەنبار دەكەن، هیچ زانیارییەكیان لەبارەی گواستنەوەی ئەو كەرەستانە و هەنگاوەكانی تایبەت بە پرۆسەكەوە نییە، بۆیە واپێدەچێت ئامانجەكانی نەزانراوبن”.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان