ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

چییان به‌سه‌ردێت؟ هاوینی داهاتوو پێنج یاریزانی یوڤانتۆس نرخیان ده‌بێته‌ بێبه‌رامبه‌ر

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس له‌پێناو پته‌وکردنی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی و چنینه‌وه‌ی نازناوه‌ ئه‌وروپیه‌کاندا، له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا چه‌ندین گواستنه‌وه‌ی به‌هێزیان ئه‌نجامدا و هاوینی داهاتوو ناچار ده‌بن پارێزگاری له‌چه‌ند یاریزانێکیان بکه‌ن.

ڕۆژنامه‌ی “توتۆ سپۆرت”ی نزیک له‌ یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا نوێنه‌رانی بیانکۆنێری توانیویانه‌ چه‌ندین یاریزانی به‌توانای وه‌ک ئارۆن ڕامسی و ماتیاس دی لیخت و ڕابیۆ دابین بکه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش توانیویانه‌ پێکهاته‌یه‌کی تێر‌وته‌سه‌ل له‌سه‌رجه‌م هێڵه‌کان بونیاد بنێن که‌ ده‌کرێت له‌ داهاتوودا ئه‌زمونی زیاتر به‌یانه‌که‌ ببه‌خشێت.

ماوریزیۆ ساری ڕاهێنه‌ری “لاڤیکیا سانیۆرا” له‌سه‌ر ئاستی یاریزانان پێویسته‌ تا هاوینی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌کانی بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌ڵکشاوه‌ و بۆنده‌کانیان به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.

توتۆ سپۆرت ئاماژه‌ی به‌ناوی پێنج یاریزان کردووه‌ که‌ بۆنده‌کانیان له‌ هاوینی ٢٠٢٠ کۆتایی دێت و چیتر نرخه‌کانیان ده‌بێته‌ بێبه‌رامبه‌ر، ئه‌وانیش پێکهاتوون له‌: بله‌یز ماتویدی، جۆرجیۆ کیلینی، خوان کوادرادۆ، جیانلویجی بوفۆن، کارلۆ پینسۆجۆلۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ ناچاره‌ تا واده‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠٢٠ ده‌رباره‌ی ئه‌م پێنج ناوه‌ گه‌وره‌یه‌ بڕیاری کۆتایی بدات بۆ نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌کانیان، یاخود ڕێبه‌ردانیان به‌ ڕۆیشتن بۆ یانه‌یه‌کی تر.

به‌پێی ڕێسا کارپێکراوه‌کانی فیفا له‌ژێر ناوی بۆسمان، هه‌ر یاریزانک بۆنده‌که‌ی کۆتایی بێت به‌فه‌رمی و بێبه‌رامبه‌ر ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ر یانه‌یه‌که‌وه‌ بکات که‌ خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی یانه‌ی پێشووی بتوانێت ده‌ستوه‌ردان له‌ گواستنه‌وه‌که‌دا بکات.

جیهانی

لامپارد بۆ ئیدارەی یانەی چێڵسی: ئەم هەشت یاریزانە بفرۆشن

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینی ٢٠٢٠ نوێکاری لە پێکهاتەی یانەکەدا دەکەن و ڕاهێنەری یانەش داوای فرۆشتنی هەشت یاریزانی کردووە.

هاوینی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) سزاکانی سەر یانەی چێڵسی هەڵگرت، ئیدارەی یانە ئینگلیزیەکە لەو وادەیەی گواستنەوەکاندا توانیان کریستیان پولیسیچ و ماتیۆ کۆڤاسیچ لە یانەکانی دۆرتمۆند و ڕیاڵ مەدرید بکڕن.

بڕیاریشە لە هاوینی ٢٠٢٠ نوێکاری زیاتر ئەنجام بدەن و بۆ ئەم مەبەستە چەند ناوێکی زەنگۆلەداریان دیاری کردووە لە نمونەی بین چیڵوڵی یاریزانی یانەی لیستەر سیتی و یان ئۆبلاکی گۆڵچی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
کێشەی یانە ناودارەکەی شاری لەندەن پاراستنی ڕێساکانی یاریی خاوێنە، بەوپێیەی لەگەڵ کرینی یاریزانی نوێدا ناچار دەبن هەمان بڕە پارە لەڕێگەی داهاتەوە بەدەستبهێنن و ئەو بڕەش لە دەزگاکانی یانەوە کۆناکرێتەوە، بەڵکو دەبێت بە فرۆشتنی یاریزانەکانی ئێستایان قەرەبوو بکەنەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانە لەم پێناوەدا و ڕەزامەندی نیشانداوە دەستبەرداری هەشت یاریزانی ببێت.

یاریزانەکانیش پێکهاتوون لە: کیپا ئاریزابالاگا، مارکۆس ئەلۆنسۆ، ڕۆس بارکلی، پیدرۆ، ویلیان، جۆرجینیۆ،زوما، ئیمیرسۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پیکێ دووردەکەوێتەوە و ڕاهێنەری بەرشلۆنە کێشەی هونەری بۆ دروست دەبێت

خەڵک سپۆرت

چەندین یاریزانی یەکلاکەرەوە و ناوداری یانەی بەرشلۆنە دووچاری پێکان هاتوون و کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە لەڕووبەڕوبوونەوەکانی کلاسیکۆی بێرنابیۆ و ناپۆلی کێشەی بۆ دروست دەبێت.

یانەی بەرشلۆنە لەمیانی یارییەکانی چوونی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی یەکسانبوونی تۆمارکرد، لەو یارییەشدا جێرارد پیکیی بەرگریکار دووچاری پێکان هات و سێرجیۆ بۆسکێتس و ئارتورۆ ڤیدال بەهۆی کاردە زەرد و سورەکانەوە لە یاریی داهاتووی خولەکە بێبەش دەبن.

لەم بارەیەوە بۆسکێتس بە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە :” بەرشلۆنە لەئێستادا خاوەنی پێکهاتەیەکی گەورە نییە، پلانەکانی یانەکەمان بەم شێوەیە داڕێژراوە”.

ڕەخنەکانی مایسترۆی بارسا هاوکاتە لەگەڵ پێکانی لویس سوارێز و عوسمان دیمبیلی و سێرجی ڕۆبێرتۆ و جۆردی ئەلبا، لەڕووبەڕوبونەوەکانی پێشووتردا، هەروەها پێکانی جێرارد پیکێی بەرگریکاری ناوداری یانە بەرامبەر ناپۆلی ، کە بڕیارە ماوەی دوو هەفتە دووربکەوێتەوە و لەو ماوەیەشدا ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات.

بەدەر لە پێکانەکان، ئارتورۆ ڤیدال بەهۆی کاردی سور و سێرجیۆ بۆسکێتس بەهۆی کەڵەکەبوونی کاردە زەردەکانەوە ناتوانن لەڕووبەڕوبونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی (١٦) بەرانبەر مانچستەر سیتی یاریی بکەن.

هەموو ئەمانەش وا دەکەن کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانە لە یارییەکانی کلاسیکۆ و ناپۆلی دووچاری قەیرانی هونەریی ببێت لەو پێکهاتانەی کە بۆ دوو گرنگترین تاقیکردنەوەی وەرز ئامادەیان دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی ئەوروپی (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو گرنگترین ڕووبەڕوبونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی (٣٢)ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” لەیاریگاکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن، تیایاندا (١٥) یانە بەفەرمی ماڵئاوایی لە خولەکە دەکەن و (١٥) یانەش گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەر دەکەن (چارەکی کۆتایی)، گرنگترینیان ئەمانەن:

ئیسپانیۆل – وڵڤەرهامبتۆن (٨:٥٥)

پۆرتۆ – بایەرلیڤەرکوزن  (٨:٥٥)

بازل – ئاپۆیل نیقۆسیا (٨:٥٥)

لاس لێنز – ئەلکەمار (٨:٥٥)

مالمۆ – ڤۆلفسبۆرگ (٨:٥٥)

جینت – ڕۆما (٨:٥٥)

ئیستانبوڵ باشاک شەهیر – سپۆرتینگ لشبۆنە (٨:٥٥)

ئەیاکس ئەمستەردام – خیتافی (١١:٠٠)

سێڵتیک – کۆپنهاگن (١١:٠٠)

سڤیلیە – کلوج (١١:٠٠)

ئارسیناڵ – ئۆڵۆمپیاکۆس (١١:٠٠)

مانچستەر یونایتد – کلوب بروج (١١:٠٠)

ئینتەرمیلان – لودوگۆریس ڕازگراد (١١:٠٠)

ڕێدبول سالزبۆرگ – ئینتراخت فرانکفۆرت (١١:٠٠)

بەنفیکا – شاختار دۆنستیک (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان