ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بۆچی عوسمان دیمبیلی له‌ ئاڵوگۆڕی نایماردا به‌شداری نه‌کرد و پاریسی ڕه‌ت کرده‌‌وه‌؟

خه‌ڵک سپۆرت

عوسمان دیمبیلی فه‌ره‌نسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ پلانی هه‌یه‌ له‌ ڕیزه‌کانی ئازولگرانا بگاته‌ لوتکه‌ی تۆپی پێ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بۆندی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی ڕه‌تکردۆته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “لیکیپ”ی فه‌ره‌نسی ئاشکرای کردووه‌، له‌سه‌ر داوای تۆماس توخێل له‌واده‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی داوای عوسمان دیمبیلیان له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ کردووه‌ و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌ لاوه‌یان کردووه‌ به‌ مه‌رجی سه‌ره‌کی ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌ نایمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، له‌کاتێکدا جه‌مسه‌ره‌کان نزیکبوون له‌ڕێکه‌وتنێکه‌وه‌، عوسمانی فه‌ره‌نسی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌تی کردۆته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ بکات، به‌ڵکو دووپاتی کردۆته‌وه‌، که‌ له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نایماریش په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بکات.

به‌پێی زانیارییه‌کانی “لیکیپ”، دیمبیلی پلانی داڕشتووه‌ له‌چه‌ند وه‌رزی داهاتوودا به‌درێسی بارساوه‌ ببێته‌ یه‌کێک له‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی “بالۆن دۆر”، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ پێشکه‌شکردنی ئاستێکی به‌رز و درێسی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌وه‌ نه‌بێت هه‌رگیز ڕوونادات، بۆیه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ تۆماس توخێلی ڕاهێنه‌ری پێشویه‌وه‌ بکاته‌وه‌ له‌ژێر هیچ بارو مه‌رجێکدا.

جیهانی

لێپرسراوی کارەکانی گواردیۆلا: هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بەڵام…

خەڵک سپۆرت

لێپرسراوی کارەکانی پیپ گواردیۆلا دووپاتی دەکاتەوە، بریکارەکەی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یانەی بایرن میونشن گفتوگۆی گەڕانەوەی نەکردووە.

جوسێپ ماریا ئورۆپیتیجی لێپرسراوی یاسایی کاروبارەکانی پیپ گواردیۆلا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “گۆڵ”ی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە :” لە بواری تۆپی پێدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە و ئەگەری ڕوودانی هەیە، بەڵام چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ گواردیۆلا قسەم کرد و جەختی کردەوە، کە بارودۆخی لە یانەی مانچستەر سیتی باشە، پێی وتم کە هەست بە ئارامی دەکات لەشاری مانچستەر، بریکارەکەم بۆندی ئیمزاکراوی لەگەڵ ئیدارەی سیتی تا هاوینی ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت”.

هەروەها دەڵێت :” هیچ بەرپرس و کەسایەتیەکی بایرن میونشن لەگەڵ من و گواردیۆلا قسەیان سەبارەت بە گەڕانەوەمان بۆ ئەڵمانیا نەکردووە، ئەوەی دەوترێت تەنها کاری میدیاکانە و هەر ئەوانیش بەردەوام لەو بارەیەوە پرسیارم لێدەکەن”.

لێدوانەکانی ئورۆپیتیجی پاش ئەوە دێت، کە میدیاکانی ئەڵمانیا لەدوای دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ لە پۆستی ڕاهێنەری بایرن و ئاڵوگۆڕی ئیدارەی یانەکە بڵاویان کردەوە، کە نوێنەرانی باڤاری گفتوگۆیان لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە کردووە و دووبارە داوایان لێکردووە پۆستی ڕاهێنەری باڤاری وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئۆبی میکێل: هازارد تەمبەڵترین یاریزانە تائێستا یارییم لەگەڵدا کردووە

خەڵک سپۆرت

جۆن ئۆبی میکێلی نایجیری ئەستێرەی یانەی تراپزۆن سپۆری تورکی بە یادوەریەکانیدا دەچێتەوە و لەبارەی ئیدین هازاردی بەلجیکی ئەستێرەی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە چەند زانیارییەکی نەبیستراو ئاشکرا دەکات.

ئۆبی میکێل و ئیدین هازارد سەردەمێک لە یانەی چێڵسیەوە هاوشانی یەکتر یارییان کردووە و شارەزای یەکتر بوون، بۆیە یاریزانە نایجیریەکە لەتوانایدایە چەند زانیارییەک دەربارەی یاریزانەکەی یانەی شاهانە ئاشکرا بکات و بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” هازارد بەهرەیەکی ناوازەیە، ڕەنگە هاوشێوەی لیۆ مێسی نەبێت، بەڵام بە پێیە جادوییەکانی لەنێو یاریگادا هەرچییەکی بوێت دەتوانێت بیکات”.

هەروەها دەڵێت :” هەرگیز حەزی بەوە نەبوو بەشێوەیەکی قورس مەشق و ڕاهێنان بکات، لەکاتێکدا ئێمە لە مەشقەکاندا کارمان دەکرد ئەو تەماشای ئێمەی دەکرد و چاوەڕوانی دەکرد ئەرکە قورسەکان کۆتایی پێبهێنین، کەچی لە کۆتایی هەفتەدا کاتێک یارییمان دەبوو دەبووە پیاوی یاریی، بەڕاستی ناوازە بوو”.

هازارد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوو بەبڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ لە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە ڕوویکردە یانەی ڕیاڵ مەدرید، شارەزایان پێیان وایە لەدوای خۆگونجاندنی لە ڕیزەکانی شاهانە دەتوانێت جێگەی کریستیانۆی ئەفسانە بگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مانچستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گەوهەرێکی نەرویجی دەست پێکردووە و تاکە یانەن لەگەڵ خێزانی یاریزانەکە گفتوگۆیان کردووە.

ماڵپەڕی “میترۆ”ی بەریتانی لە چەند سەرچاوەیەکی نزیکی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرای کردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا باوکی ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ سەردانی “کارینگتن”ی کردووە، کە تایبەتە ناوچەی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی “ڕێد دێڤڵز”، لێرەدا چاوی بە ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەر و ستافەکەی کەوتووە و پاشان لە نوسینگەکانی یونایتد کۆبونەوەی نهێنی ئەنجامدراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، هالاند داواکراوی چەندین یانەی زەبەلاحی ئەوروپایە، بەڵام یونایتد بە سودوەرگرتن لە ئەزمونی سۆڵشایەر کە خەڵکی وڵاتی نەرویجە هەموو هەوڵێک دەدەن هالاند پەلکێشی پێکهاتەکەیان بکەن، تاکە کێشەشیان مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری یاریزانە ١٩ ساڵەکەیە کە پەیوەندیەکی خراپی لەگەڵ ئیدارەی سورە زەبەلاحەکان هەیە.

هالاند لەم وەرزەدا لەکۆی ١٨ یاریی توانیویەتی ٢٦ گۆڵ تۆمار بکات و شەش گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات، تا ئێستا گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە بە تۆماری حەوت گۆڵەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان