ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

دوای شکستی بۆنده‌که‌ی، نایمار و به‌رشلۆنه‌ له‌ دادگا ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤا له‌هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ شکستی هێنا و ماوه‌ی داهاتوو ناچار ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگادا ڕووبه‌ڕوی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ ببێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ئاس”ی ئیسپانی له‌زاری سه‌رچاوه‌ نزیکه‌کانی نایمار و به‌رشلۆنه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، تا ئه‌م ساته‌ باوکی و نایمار و جه‌مسه‌ری یاریزانه‌که‌ کۆتاییان به‌ کێشه‌کانی گواستنه‌وه‌یان له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ پاریس سانت جێرمان نه‌هێناوه‌، به‌ڵکو ئه‌و سکاڵایه‌ی باوکی نایمار له‌سه‌ر یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ی تۆمار کردووه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا دووباره‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، به‌پێی بڕیاری دادگا له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا (مانگی نۆ) دووباره‌ نوێنه‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بانگهێشتی به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌کرێنه‌وه‌ تا له‌باره‌ی بۆندی ئیمزاکراوی نێوان (نایمار و بارسا) ورده‌کاری زیاتر و زانیاری ئاشکرا بکه‌ن، لێره‌دا نایمار هاوشانی باوکی ناچار ده‌بن له‌ دادگا ڕووبه‌ڕوی ئیداره‌ی به‌رشلۆنه‌ ببنه‌وه‌.

جێی باسه‌، به‌ر له‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ی سیلیساو له‌ به‌رشلۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ بکات بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ که‌ته‌لۆنه‌یه‌که‌ نوێکرده‌وه‌، به‌پێی به‌ندێک له‌ بۆنده‌که‌یدا ده‌بوو بۆ ئه‌و نوێکردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بڕی ٢٦ ملیۆن یورۆ پێشکه‌شی باوکی یاریزانه‌که‌ بکه‌ن، به‌ڵام نوێنه‌رانی بارسا به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ واده‌ی بۆنده‌که‌ی ته‌واو نه‌کردووه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یان پێشکه‌ش نه‌کرد‌، ئه‌وه‌ش وایکرد کێشه‌ی یاسایی بکه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ و کێشه‌کانیش تائێستا به‌رده‌وامن.

جیهانی

بەرشلۆنە بلیتی قۆناغی (١٦)ی پێشکەشی دۆرتمۆند کرد و شەش یانەی تر سەرکەوتن

خەڵک سپۆرت
ئەمشەو ڕووبەڕووبوونەوە یەکلاکەرەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدران و شەش یانەی تر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦)ی خولەکە بەدەستهێنا.
یانەی ئینتەرمیلان لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا میوانداری بەرشلۆنەی کرد، یانە کەتەلۆنیەکە سەرەڕای ئەوەی بە پێکهاتەی یەدەگەوە یارییەکەیان ئەنجامدا، بەڵام هیچ بەزەییەکیان نیشان نەدا و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنیان تۆمار کرد.
گۆڵی یەکەمی بارسا لە خولەکی ٢٣ لەڕێگەی کارلیس پێرێزەوە تۆمار کرا، لە خولەکی ٤٤ ڕومێلۆ لوکاکۆ گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ئینتەر تۆمار کرد و تایمی یەکەم (١ – ١) کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی میلانۆ خۆیان ماندوو کرد لەپیناو تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن، بەڵام لەهەوڵەکانیان شکستیان هێنا، لە خولەکی ٨٦ ئانسو فاتی بە گۆڵی دووەم بۆ بارسا کۆتایی بە خەونی ئینتەریستا هێنا و یارییەکە (١ – ٢) لەبەرژەوەندی کەتەلۆنییەکان کۆتایی هات، ئەم ئەنجامەش بلیتی سەرکەوتنی پێشکەشی دۆرتمۆند کرد کە لە یارییەکی تردا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەسەر یانەی سلاڤیا پراگدا سەرکەوتبوو.
ئەنجامی یارییەکان:
لیۆن ٢ – ٢ لایپزیگ
بەنفیکا ٣ – ٠ زینیت
(یانەکانی لایپزیگ بەپلەی یەکەم و لیۆن بەپلەی دووەم گەیشتنە قۆناغی ١٦)
چێڵسی ٢ – ١ لیل
ئەیاکس ئەمستەردام ٠ – ١ ڤالێنسیا
( یانەکانی ڤالێنسیا بە پلەی یەکەم و چێڵسی بەپلەی دووەم گەیشتنە قۆناغی ١٦)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤەرپوڵ سالزبۆرگی بڕی و لەگەڵ ناپۆلی بلیتی (١٦)یان بڕی  

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو دوو ڕووبەروبونەوەی یەکلاکەرەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدران، تیایاندا یانەکانی لیڤەرپوڵ و ناپۆلی سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

سالزبۆرگ – لیڤەرپوڵ

لیڤەرپوڵ بەرامبەر ڕێدبول سالزبۆرگی پاڵەوانی نەمسا یاریی کرد، لە تایمی یەکەمدا یانەی خاوەن یاریگا بەهێزەوە رووبەروی پاڵەوانی خولەکە بوونەوە و چەندین هەلی مەترسیداریان دروست کرد، لەبەرامبەردا محەمەد سەڵاح و هاوەڵانی لەئاستی ئاساییدا نەبوون و نزیکبوو لە تایمی یەکەمدا شکست بهێنن.

لەتایمی دووەمدا یۆرگن کلۆپ پلانی لیڤەرپوڵی گۆڕی و کۆنترۆڵی ناوەندی یاریگای کرد، لە خولەکی (٥٧) نابی کیتا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و دوای تەنها یەک خولەک (خولەکی ٥٨) محەمەد سەڵاح تۆپێکی گەڕاوەی لە گۆڵپارێزی سالزبۆرگ ڕفاند و گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و ڕووبەروبونەوەکە تا کۆتایی بەئەنجامی (٢ – ٠) لەبەرژەوەندی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.

ناپۆلی – جینک

لەڕووبەڕوبونەوەیەکی تردا، یانەی ناپۆلی لە سان پاولۆ میوانداری جینکی کرد و گۆڵبارانی یانەی میوانیان کرد.

ئەستێرەکانی ئەنچلۆتی لەسەرەتاوە هیچ دەرفەتێکیان بۆ یانە بەلجیکیە ڕکابەرەکەیان نەهێشتەوە و لەخولەکی سێ ئەرکادیۆز میلیک گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لە خولەکی ٢٦ هەمان هێرشبەر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

هەر لەو تایمەدا و بەتایبەت لە خولەکی ٣٨ ئەرکادیۆز میلیکی بەلێدانی سزا هاتریکی تۆمار کرد، لە خولەکی ٧٥یشدا پەناڵتیەکەی تریان بۆ هەژمار کرا و درایس مێرتینزی بەلجیکی بەسەرکەوتویی گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (٤ – ٠) کۆتایی هات.

ئەنجامی کۆتایی کۆمەڵەکە

یانەی لیڤەرپوڵ بەپلەی یەکەم و ناپۆلی بەپلەی دووەمی گروپەکەیان گەیشتنە قۆناغی (١٦)، یانەی سالزبۆرگیش بەفەرمی دابەزی بۆ خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ”، یانەی جینکی بەلجیکیش ماڵئاوایی لە خولەکە کرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرۆکی بەرشلۆنە دەرگای گەڕانەوەی بەڕووی گواردیۆلا کردەوە

خەڵک سپۆرت

جوسێپ ماریا بارتومیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لاری لەگەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا نییە و دەرگای یانەکە بەڕوویدا دەکاتەوە.

لەم وەرزەدا مان سیتی پیپ گواردیۆلا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە و لە چوارچێوەی کێبڕکێکان بۆ چنینەوەی نازناوی خولی ناوخۆی ئینگلتەرا هاتونەتە دەرەوە و بە جیاوازی ١٤ خاڵ کەوتەنەتە دوای لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی، لەخولی یانە پاڵەوانەکانیش نەگەیەشتونەتە ئەوپەڕی توانا هونەرییەکانیان و گواردیۆلا بە ئاشکرا دانی پێداناوە، پێکهاتەکەی لە ئاستی یانە بەهێزەکانی تردا نییە.

هەموو ئەمانە ئەو ڕاستییە دەگەیەنن، کە ڕاهێنەرە کەتەلۆنیەکە لەڕووی دەرونی و وەرزشییەوە لەم وەرزەدا جێگیر نییە و هۆکارەکەش پەیوەندی بە داهاتوویەوە هەیە لە خولی ئینگلتەرا، سەرچاوەکانیش پێیان وایە “پیپ” لەکۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە سیتی دەکات پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیاوە دەکات، یان دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی “لاڕیپوبلیکا”ی ئیتاڵی پرسیار لە جوسێپ ماریا بارتومیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەکات، ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت :” گەڕانەوەی گواردیۆلا بەدەست من نییە، لەبەرئەوەی پیپ بۆخۆی بڕیاریدا یانەکەمان بەجێبهێڵێت، دڵنیاتان دەکەمەوە، هەرکاتێک ئەم ڕاهێنەرە حەزی کرد بگەڕێتەوە، دەرگای بەرشلۆنە هەمیشە کراوە دەبێت”.

وەڵامە ئاگرینەکەی بارتومیۆ هاوکاتە لەگەڵ ئەو زانیاریانەی میدیاکانی بەریتانیا بڵاوی دەکەنەوە و تیایدا هاتووە، گواردیۆلا بۆندەکەی تا ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت، بەڵام لەکۆتایی ئەم وەرزەدا ئەگەری ماڵئاوایی کردنی لە سیتی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان