ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

چۆپی فەتاح وێنە خێزانیەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح، چەند وێنەیەکی خێزانیی خۆی بڵاودەکاتەوە و دڵخۆشی خۆی بە خانەوادەکەی دەردەبڕێت.

چۆپی فەتاح لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچەکەی “لیڤیا” دەردەکەوێت و لەسەری نوسیوە”خێزان هەموو شتێکە”

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە کەرکوک لەدایک بووە و لە وڵاتی هۆڵەندا ژیاوە و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە.

 

 

هەواڵەکان

لانە زەنگەنە قاوە بۆ بەختی ڕەشی دەگرێتەوە!

خێزان

خانمە هونەرمەند لانە زەنگەنه‌ سەرقاڵی کارێکی هونەریی نوێیە و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، کە بەرهەمە نوێکەی بە شێوازی لایڤ وێنەی دەگیرێت.

لانە زەنگەنە لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاند״کارە نوێکەم بەناوی (قاوەیە) کە  بەرهەمێکی خێرا و هەڵپەڕکێیە و لە شاری سلێمانی بەشێوەی لایڤ کلیپی بۆ کراوە”

لانە زەنگەنە وتیشی: ״بەرهەمەکە لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و هونەرمەند قادر ئەسعەد تێکستی بۆ داناوە و کاری دابەشکردنی میوزیکەکەش لە لایەن هونەرمەند ئاریۆس ئەنجام دراوە و  بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە״

لانە زەنگەنە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کەرکوک لە دایک بووە و تەمەنی ٥ ساڵ بووە، کە چووه‌تە وڵاتی هۆڵەندا، لە ساڵی ٢٠١٢ـه‌وە دەستی کردووە بە کاری هونەری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ فیستیڤاڵی كلتوورە جیاوازەكان لە ڕانیە دەست پێدەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەشەمین فیستیڤاڵی كلتوورە جیاوازەكان لە پاركی دەروازەی رانیە دەست پێ دەكات.

فیستیڤاڵی كلتوورە جیاوازەكان لەژێر چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەپێناو ئاشتی و پێكەوە ژیانی كلتوورە جیاوازەكان لە لایەن سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كلتووری و چالاكی ڕۆشنبیریی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەكان، فیستیڤاڵەكە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا تیپە میللییە بەشداربووەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، میسر، هیندستان، مەغریب، ئوردن، ئێران، مەكسیك و ئەمریكای لاتین بەرهەمەكانی تایبەت بە وڵاتانەكانیان پێشكەش دەكەن.

سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كلتووری، ساڵی 2010 دامەزراوە و كار لە بواری ئاڵوگۆڕی كلتووری لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكات، تا ئێستاش چەندین پەیوەندی و پڕۆگرامی كولتووری لەگەڵ ئەمریكا، لوبنان، ئوستراڵیا، توركیا و چەند وڵاتێكی دیكە ئەنجامداوە، ساڵانەش فیستیڤاڵی كلتووری بۆ كلتوورە جیاوازەكان ئەنجام دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کۆمسای دەڵێت تێکشکاوم (ئاخۆ چەند جار وتووتانە بریا لە جێگای کۆمسای بین)

خێزان

خانمە هونەرمەند کۆمسای ڕایدەگەیەنیت کە هەست بە تەنهایی و بێزاری دەکات و لە ڕووی دەروونیەوە تێکشکاوە.

کۆمسای نوسیویەتی”هەموو کات کچێکی بەهێزبوم و پەنابوم بۆ هاوڕێ و نزیکەکانم بۆ ئەوەی بەهێزبن، بەڵام لەراستیدا خۆم لەرێگای هونەریمدا تەنیا بوم و بەهێز و سەرکەوتو بوم، بەڵام ڕاستیەکەی لە خودی خۆم شکاوم و هیچ کات بۆ خۆم باش نەبوم، هیچ کەس من ناناسێت، من بە تەنیام، تەنیاترین مرۆڤی خودا، نازانم کەس تێدەگات یان دوبارە خەمەکانم بکەمەوە سەر شانم”.

کۆمسای هەروەها وتویەتی “ئاخۆ چەند جار وتووتانە بریا لە جێگای کۆمسای بین؟ ئێوە هەڵپەڕین و من هەڵنەپەڕیم، ئێوە شاد بوون و من شاد نەبووم، نەورۆز و جەژنەکانتان شاد بوون بەڵام من دوور بووم لە خانەوادەکەم”

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان