ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

رۆژنامەیەك: بەشێك لە وەزیر و پەرلەمانتارەكانی گۆڕان ڤێلا و شوقەى گرانبەها دەكڕن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسەكانی گۆڕانیش هاوشێوەی بەرپرسانی یەكێتی و پارتی دوای وەرگرتنی پۆستی باڵا و خانەنشینبوونیان دەڵەمەند دەبن و دەبنە خاوەنی باخ و ڤێلا و شوقەی گرانبەها، بەشێوەیەك ژمارەیان زۆر كەمە ئەوانەی لە نێو گۆڕاندا پەرلەمانتار، وەزیر یان پۆستی باڵایان وەرگرتبێت و موڵكی گرانبەهایان نەكڕی بێت و خاوەنی چەندین ئۆتۆمبیل و پاسەوانی تایبەت نەبن.

بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتا وابڵاوكرایەوە كە بۆ ئەوە دروستكراوە بەرگری لە مافی خەڵك بكات و دژایەتی گەندەڵی بكات و حزبێكی نوێ و سەردەمیانە دەبێت، بەڵام هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە جۆرێك لە پاشەكشەی پێوەدیار بوو، ئەوەیش وایكرد بە تێپەڕبوونی كات بەشێكی دروستكەر و بەرپرسانی بزوتنەوەكە چوونە دەرەوە.

رۆژی 21 كانوونی دووەمی 2012 و تەنها سێ‌ ساڵ دوای دەستبەركابوونی خولی سێهەمی پەرلەمان كە بزوتنەوەی گۆڕان 25 كورسی بەدەستهێنا، نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردوی بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەكی بڵاوكردەوە و داوای لە چوار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان كرد دەستلەكاربكێشنەوە، بەهۆی داواكاری ئەوان بۆ كڕینی شوقەكانی پەرلەمان و ئەوەیش توڕەی نەوشیروان مستەفای لێكەوتەوە و بۆی نوسیبون”ئەگەر دەستلەكارنەكێشنەوە، لە فراكسیۆنی گۆڕان دەردەكرێن”.

لە دوای ئەوە رووداوەیش ناوەناوە چەند بەرپرسێكی گۆڕان، چونەتە نێو یەكێتی و پارتی یان لە وەرگرتنی پارە و موچەی قەبەدا هەمان رۆڵی سەركردەكانی یەكێتی و پارتییان هەبووە، بۆ نمونە لە ساڵی 2013، لە كۆی 25 پەرلەمانتاری گۆڕان، تەنها یەك پەرلەمانتاریان ئامادەنەبوو بڕی “49” ملیۆن دینار وەربگرێت.

بەپێی دواین زانیارییەكان وەرگرتنی موچەی قەبە و ئیمتیازاتی زۆر ناكۆكی لە نێوان بەرپرسانی گۆڕاندا دروستكردووە، بەتایبەتی هەندێك لە كادیرانی گۆڕان بەهۆی پۆستەكانیانەوە زۆر دەوڵەمەند بوون و چەندین موڵكی گەورەیان لە سنوری سلێمانی و هەولێر كڕیووە.

رۆژنامەی “ژیان” بڵاوی كردەوە، كە گروپێكی چاتی تایبەتی هەیە كە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن‌و جڤاتی نیشتیمانی ئەندامن تێیدا، رۆژانە باس لە كێشەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان دەكرێت‌و بەتایبەت بابەتی سەروەت‌و سامانی چەند بەرپرسێك. بەپێی وتوێژی ناو گروپە چاتەكە، لە قەیوان ستی سلێمانی پەرلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان‌و وەزیرێكی بزووتنەوەكەو پەرلەمانتارێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خانو و ڤێلایان كڕیوە كە نرخیان نزیكەی ملیۆنێك دۆلار دەبێت.

لەلایەكی ترەوە لە شاری هەولێر پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەكە لە پەرلەمانی كوردستان لە شاری هیوا ستی ڤێلایەكی كڕیوە كە زەویەكە چوار سەد مەترەو سێ لای شەقامە.

هاوكات بەپێی هەندێك زانیاریی دیكە ژمارەیەك بەرپرسی بزوتنەوەی گۆڕان كە لە بەغدا كاربەدەست بوون لە چوار ساڵی رابردوودا دەستیان كردووە بە كڕینی باخ و ڤیلا لە سنووری ناوچەی شارباژێڕدا.

لەوبارەیەوە كوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رەتیكردەوە، كە لە ناو گۆڕاندا هیچ بەرپرس و كەسێك دەوڵەمەند بوبێت”ئەوە نەیاران و دوژمنانی گۆڕان ئەو درۆیانە بڵاودەكەنەوە”.

ناوبراو بۆ (خەڵك) رەتیشیكردەوە، كە لە نێو گۆڕاندا كەس لەسەر دزی دەركرابێت، وتیشی”لە خولی ئێمەدا دوو پەرلەمانتار دەركران لەسەر داواكاری كڕینی شوقەكان بوو، وەزیرێكیش ئێستایش هەر وەزیرە دەرنەكراوە، بەڵكو خۆی وتویەتی گۆڕان نییە، ئیتر نازانم كەس دەرنەكراوە و كەسیش دەوڵەمەند نەبووە، بیرە نەوتی هەبێت و قەسر و قەمەرەی بەدواوە بێت”.

(خەڵك) زانیویەتی كە وەزیر و پەرلەمانتارەكانی گۆڕان چەندین موڵكی گرانبەهایان لە نێو سلێمانیدا كڕیوە، بەتایبەتی لە “گاردن ستی” و “گوندی ئەڵمانی” و زۆربەی ئەوانەیش پێشتر رۆژنامەنووس یان مامۆستا بوون و داهاتێكی سنورداریان هەبووە پێشتر.

ئابوری

پارەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت و داوای لیستی مانگی 12 دەكرێت

خەڵك- یەحیا حبیب

پەروەردەی قەزای شارەزور دابەشكردنی پارەی وانەبێژ بۆ مانگی (11) ڕادەگەیەنێت و لەبارەی پارەی مانگی (12)ـش لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارەزوری داوادەكات، “لیستی وانەبێژی مانگی (12) لە بەرواری (26 و 27ی مانگی 12) بگاتە دەستمان بەپێچەوانەوە لەخەرج نەكردنی خۆتان بەرپرسن”.

نەبیل حەمە ساڵح، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارەزوور لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە ئاگادار دەكەینەوە، كە وانەبێژیان هەیە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە (18/12/2018) دەتوانن دوای كاتژمێر (۱٠) سەردانی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی11ی 2018ی مامۆستایانی وانەبێژ”.

ئاشكراشی كرد، “بڕی پارەكە بریتیە لە (40) ملیۆن دینار و (120) مامۆستای وانەبێژ لەم پارەیە سودمەند دەبن”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارەزوور داواشی لە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كرد، “لیستی وانەبێژی مانگی (12) لە بەرواری (26 و 27ی مانگی 12) بگاتە دەستمان بەپێچەوانەوە لەخەرج نەكردنی خۆتان بەرپرسن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“دابەشكردنی نەوت، داربڕین لە سنوری سلێمانی كەم دەكاتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەشكردنی سوتەمەنی ڕێژەی داربڕین بەم زستانە سنوردارە و دەشڵێت: “بە پێی بڕیارێك ناوچە دوورە دەستەكان دەتوانن داری وشك و لق و پۆپی درەختەكان بۆ گردمكردنەوە بەكاربهێنن”.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خۆشبەختانە لە بەراورد بە ساڵانی پێشوو داربڕێن كەمبۆتەوە لەگەڵ ئەوەی وەرزی سەرما دەستی پێكردووە، بەڵام چەند حاڵەتێكی كەم هەن و نەبۆتە دیاردە.

وتیشی، “لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا 35 كەس بە تۆمەتی داربڕێن دەستگیر كراون و ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، بەڵام بە هۆی دابەشكردنی سوتەمەنیەوە ڕێژەكە كەمبۆتەوە و سنوردارە”.

ڕاشیگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2012 هاوڵاتیانی ناوچە دورە دەستەكان و ئەوانەی سوتەمەنیان بەدەست نەگەیشتووە، یان هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ناوچانە دەتوانن بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و لیژنەی ناوچەكەیان دەتوانن داری وشك و لق و پۆپی درەختەكان ببڕن و بۆ گەرمكردنەوە بەكاری بهێنن.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا خەڵكێكی زۆر بۆتە دۆستی ژینگە و هەوڵی ئەوە دەدەن ژینگەی كوردستان بپارێزن و كاری بۆ دەكەن لەگەڵ ئەوەی چەند كەسێكی دەرەوەی شارەكان بەمەبەستی دروست كردنی خەڵوز سەرقاڵی داربڕێنن و بەشێكی زۆریان دەستگیر كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم هەلی دامەزراندنی بۆ هەڵگرانی دوو بڕوانامە ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەلی كار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) دەڕەخسێنێت و داوایان لێدەكات، لە ڕێگەی وەزارەتەوە داواكاری بۆ دامەزراندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان پێشكەش بكەن.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، وەزارتەكەمان داوا لە هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا دەكات داواكاری بۆ دامەزراندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان وەك میلاك پێشكەش بكەن لەو پسپۆڕییانەی، كە لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەخوێندرێت .

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە مەرجەكان ئاشكرای كرد، دەبێت هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا بێت و لە هیچ شوێنێك دانەمەزرابێت و نازناوی زانستی هەبێت و وتی، “ئەو پێشكەشكارانەی نازناوی زانستییان نییە، پێویستە مەرجەكانی وەرگرتنی نازناوی زانستیان تێدابێت”.

دەشڵێت: “پێشكەشكاران لە ڕێگەی ئیمەیڵی ([email protected]) زانیارییەكان ڕەوانە بكەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە خوازیار دەبێت (سیڤی) پێشكەش بكات و بڕوانامەكان و نازناوی زانستی و مەرجەكانی وەرگرتنی نازناوی زانستی (ئەگەر نازناوی زانستی نەبێت) هاوپێچ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین