ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

بەم ٩ نیشانەیەدا بزانە کە ئایا هیچ کچێک هەستی بۆت هەیە یاخود نا؟

خێزان

نیگات بۆ ده‌كات و به‌ده‌م نوكته‌كانته‌وه‌ پێده‌كه‌نێت و كاتێك له‌ نزیك تۆیه‌ هه‌ست به‌ ڕاڕای ده‌كات؟ هه‌موو ئه‌مانه‌ نیشانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌ستی بۆت هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ كاتێكدا كه‌ گه‌ر كچان هه‌ستیان بۆ كورێك هه‌بوو به‌ قسه‌ ده‌ری نابڕن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن نیشانی بده‌ن.

 

-ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ن كه‌ ده‌ری ده‌خات ئه‌و كچه‌ خۆشی ده‌وێیت:

 

-كاتێك كچێك حه‌زی لێته‌، زۆركات هه‌وڵده‌دات به‌رامبه‌رت بوه‌ستێت یان بچێته‌ ئه‌و شوینانه‌وه‌ كه‌ تۆ بتوانیت بیبینیت و چاوت پێی بكه‌وێت.

-له‌ كاتی گفتوگۆكردندا چاو ده‌بڕێته‌ چاوه‌كانت.

-هه‌وڵده‌دات له‌ كاتی وه‌ستانیشتان به‌یه‌كه‌وه‌ خۆیت لێ نزیك بكاته‌وه‌.

-زۆركات هه‌وڵده‌دات لاسایی جوڵه‌كانی تۆ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجت ڕابكیشێت.

-له‌ كاتی گفتوگۆكردندا ده‌ست بۆ قژی ده‌بات و ناز ده‌كات.

-كاتێك كچێك حه‌زی لێته‌ قه‌له‌قه‌و چه‌ندین نیشانه‌ی وه‌ك ده‌ستدان له‌ لێوی، یان قاچ كۆكردنه‌وه‌ی تێدا دەبیندرێت.

-هه‌وڵده‌دات گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت پێددا هه‌ڵبدات.

-ته‌ماشای هاوڕێكانی بكه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ن و باسی تۆ ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی لای ئه‌وان باسی كردویت.

-هه‌وڵده‌دات بیانویه‌ك بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات.

خۆشەویستی

١٢ تایبەتمەندی پیاوان کە ژنان زۆر حەزدەکەن لە مێردەکانیاندا هەبێت

خێزان

ئەوەی لە مێشکی ژناندا دەگوزەرێت بۆ دیاریکردنی پیاوی نمونەی زۆر قورسە کە تێی بگەیت، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشە کە گەر لە هەر پیاوێکدا هەبێت ژنان ئالودەی دەبن:

 

-بونی ماسولکە و جەستەیەکی وەرزشی

 

-کەسێکی گاڵتەئامێز

 

-کەسێک کە گرنگیپێبدات و ئاگاداری حەزەکانی بێت

 

-کەسێکی کۆڵنەدەر و خاوەن توانایەکی زۆر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی

 

-کەسێک کە ڕەزیل نەبێت، بەڵام ڕەزیل تەنها لە پارەدا نا، لە هەست و سۆز و گرینگیپێدانیش

 

-کەسی ڕۆمانسی

 

-کەسێک کە بتواندرێت پشتی پێببەسترێت.

 

-کەسێکی تێگیەشتوو، کە بەبێ ئەوەی قسە بکەیت لە هەستەکانت بگات

 

 

-کەسێک کە هەڵسوکەتی جوان و بەڕێز بێت

 

-لە کاری ناوماڵدا هاوکار بێت

 

-زیرەک و ژیربێت

 

-جگە لەوەش زۆربەی ژنان حەزدەکەن پیاوەکەیان لەخۆیان باڵای بەرزتر بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٩ یاسای دڵڕەقانەی خۆشەویستی کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت

خێزان

کات هەموو شتێک دەگۆڕێت تەنانەت پەیوەندیەکانیش، هەرچەندە پەیوەندیەکەتان بەهێزبێت بەتێپەڕبونی کات گۆڕانکاری بەسەردادێت، ئەمەی خوارەوە ٩ یاسای دڵڕەقانەیە لە خۆشەویستیدا کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت:

 

-هەرچەندە متمانە لە نێوانتاندا بەهێزبێت، بەڵام دەکرێت لەسەر شتێکی سادە متمانەکە نەمێنێت و زۆر ئەستەمیش چاکدەبێتەوە.

 

-هەندێکجار پێکەوەبوونی بەردەوامتان دەبێتە هۆی ئەوەی لەیەکدی بێزاربن و حەزبکەن ماوەیەک لەیەک دوربکەونەوە.

 

-هەموو کات لەسەر دیوە باشەکەت نابیت و پێکەوەی بەردەوامتان وادەکات کە زۆرجار دیوە خراپەکەت نیشان بدەیت.

 

-خستنەوەی منداڵ لە هاوسەرگیریدا بڕیارێکی سادە نییە و ئاڵنگاریەکی گەورەیە کە ڕوبەڕوتان دەبێتەوە، کە هەندێک لە خێزانەکان شکستی تێدا دەخۆن.

 

-بەتێپەڕبونی کات ئەو خۆشەویستیەیی بۆ یەکدیتان هەبووە کەمدەبێتەوە و هەندێکجار دەگاتە ئەوەی کە چیدیکە بەلای یەکەوە سەرنج ڕاکێش نەبن.

 

-هەرچەندە هاوسەرگیری بکەیت بەڵام لە هەندێک کاتدا هەر هەست بە بێکەسی و تەنهایی دەکەیت.

 

-ناوە ناوە بیرۆکەی شێتانە بە مێشکتدا دێت، بۆنمونە (ئایا دەبیت تەڵاق وەرگرم؟) گەر لەگەڵ کەسێکی دیکەدابومایە بەختەوەر تر نەدەبووم؟

 

-کاتێک بەیەکەوەن دڵی یەکدی دەشکێنن و ئازاری یەکدی دەدەن، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە لە دواجاردا زاڵبن بەسەر کێشەکان.

 

-خۆشەویستی بەیەک جۆر نامێنێت، چونکە خۆشەویستی دەبێتە کردار و گرنگیپیدان نەک تەنها هەست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر پەیوەندی و خۆشەویستی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تازەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە لەسەر پەیوەندی و خۆشەویستی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تازەن:

 

-توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە لە ماچکردندا ئاستی توندوتۆڵی یاخود لاوازی پەیوەندی نێوان ژن و مێرد بە باشی دەردەکەوێت.

توێژینەوەیەکی دیکە کە ٣ ساڵ کاری تێدا کراوە دەری خستووە ئەو ژن و مێردانەی پێکەوە تەماشای فیلمی ڕۆمانسی دەکەن، نێوانیان باشترە و کەمتر شەڕیان دەبێت.

– توێژینەوەیەک گەیشتوە بەو دەرئەنجامەی ئەو پیاوانەی ڕێژەی زیرەکیان بەرزە ئەگەری خیانەتکردنیان زۆر کەمترە لە پیاوانی دیکە.

 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەری خستووە کە تەماشاکردنی وێنەی کەسە خۆشەویستەکانمان ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە ژن و مێرد پاش ئەوەی نزیکەی ٢٠ ساڵ لەگەڵ یەکدا دەبن، شێوەی یەکتر وەردەگرن

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان