ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ بەرەی توركمانی لەبارەی كەركوك ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك لە بەغدا لەگەڵ توركمانەكانی كەركوك كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر درێژەپێدانی دانوستانی نێوانیان بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/9/2019، لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بە نوێنەرایەتی لیستی برایەتی كەركوك، لەگەڵ شاندێكی بەرەی توركمانی لە بەغدا كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەكە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، ڕایگەیاند، بەوپێیەی هەموومان یەك دوژمنمان هەیە، كە ئەویش تیرۆریستانی داعشە، بۆیە بەپێویستی دەزانین هەوڵەكانمان بخەینەگەڕ لەپێناو گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر دۆخی كەركوك.
وتیشی: لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی ڕێككەوتین كە درێژە بە گفتوگۆ و دانوستانی نێوانمان بدەین.

لایخۆیەوە، خالید شوانی ئەندامی لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك، ڕایگەیاند: وەكو نوێنەرانی لیستی برایەتی كەركوك سەردانی بەغدامان كرد بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ برایانمان لەبەرەی توركمانی، سەبارەت بەئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك لەڕووی سەربازی و ئیدارییەوە.

وتیشی: “ڕێككەوتووین لەسەر ئەوەی گفتوگۆكان بەردەوام بێت، بۆئەوەی بەدوای باشترین چاسەردا بگەڕێین، ئێمە ڕابردوومان بەیەكەوە بووە و دەمانەوێت لەداهاتووشدا هەر بەیەكەوەبین”.

کوردستان

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەكی بۆ بنەماڵەی شێخ عوسمانی سیرێ‌ نارد

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوای شێخ عوسمانی سیرێوە پرسەنامەیەكی بۆ كەسوكار و بنەماڵەكەی نارد.

دەقی پرسەنامەكە:

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراوی ئاینی و كۆمەڵایەتی (شێخ عوسمانی سیرێ) م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕوداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكدا رویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەپێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكدا لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلار شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە بەسەختی برینداربوو.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمێلێكی جۆری لاندكرۆزەر و ماتۆڕسكیلێك لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلار، شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە بەسەختی برینداربوو، دەست بەجێ بریندارەكە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار”.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا، لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردوە.”

هەروەها نوسراوە”بریندارەكە ناوی (ا، ع، م) ە، لەدایك بوی ساڵی2003 یە و پیشەی كاسبە، دانیشتوی گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلارە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستیپێكرد و دەستكاری هەیكەلی حزبەكە دەكرێتەوە.

هندرێن شێخ ڕاغب، وتەبێژی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆنگرەیەكی ئاساییە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هەموو دوو ساڵ جارێك دەبەسترێت.

وتیشی”دەستەی سەرۆكایەتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی نامێنن، ئەنجومەنێكی سیاسی دروست دەكرێت و دواتر ئەنجونەكە بەپێی پێداویستی ئۆرگانەكانی حزب، مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دیاری دەكات و هەروەها دەسەڵاتی لێپرسینەوەشی دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان