ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەتلاوی بۆ (خەڵك): تۆپەكە لە یاریگای هەرێمی كوردستانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت پێیوایە، تۆپەكە لەئێستادا لە یارگای هەرێمی كوردستانە و پێویستە هەرێم بەشێوەیەكی جددی كار بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكانی بكات لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی.

فازڵ فەتلاوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “تۆپەكە لەئێستادا لە یاریگای برایانە لە هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پێویستە دیدی هەبێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی بەغدا لە سۆنگەی ئەو ڕێككەوتن و یاسایانەی دەردەچن”.

بە وتەی فەتلاوی، “بەداخەوە هەرێمی كوردستان بڕیار و یاساكانی عیراق جێبەجێ‌ ناكات، بە تایبەت یاسای بودجەی 2019 و ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ)”، پێشبینیشی كرد هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020دا ڕووبەڕووی كێشە و گیروگرفت ببێتەوە ئەگەر ئەو كێشانە لەگەڵ بەغداد یەكلایی نەكاتەوە.

پەڕلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح، بەپێویستی دەزانێت، “هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتن و یاسایانەی دەردەكرێن، پابەندی بەڵێنەكانی بێت و لەڕێی گفتوگۆوە هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كیشە هەڵپەسێردراوەكان بدات لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی”.

عێراق

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی لە فەیسبوك داخرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی كە بەردەوام هەواڵە فەرمییەكانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لێوە بڵاودەكرایەوە داخرا.

بەپێی زانیارییەكان پەڕەكە داخراوە و تائێستا هیچ هۆكارێك بۆ داخستنی ئاشكرانەكراوە، بەشێوەیەك كۆمپانیای فەیسبوك خۆی ئەو كارەی كردبێت یان لەلایەن ئادمینەكانییەوە داخراوە.

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی یەكێك بوو لە پەڕە ناسراوەكان لای میدیای عیراق و لێدوان و هەواڵەكانی ڕاستەوخۆ گوزارشتی لە بۆچونی فەڕمی حەشدی شەعبی دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەش فەرماندەی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەش فەرماندەی سەربازی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە پێشتر لەلایەن ئەبومەهدی موهەندیسەوە بەڕێوەدەبرا.

ماڵپەڕی”سۆمەریەنیوز” لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە كە ئاماژەی بە ناوەكەی نەكردووە، بڵاوی كردووەتەوە ئەو شەش كەسە دەیانەوێت ئەو پۆستە وەربگرن.

جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پۆستێكی هەستیار و كاریگەرە لە نێو هێزە چەكدارەكانی عیراق و حەشدی شەعبییدا و پێشتر ناوی ئەبوعەلی بەسری دەهێنرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە.

ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی نەزاهەی نێودەوڵەتی عیراق لە نێو وڵاتە عەرەبییەكاندا شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە و لەسەر ئاستی جیهانیش 162 هەمین وڵاتە بۆ شەفافیەت.

لە ئامارەكەدا ڕێكخراوەكە باسی لەوەكردووە، دانیمارك پلەی یەكەمی هەیە لە ڕووی شەفافیەتەوە و هەریەك لە عیراق، باشوری سودان، سۆماڵ، سوریا و كۆریای باكور لە ڕیزی دواوەی شەفافیەتدان.

ڕێكخراوی شەفافیەت ساڵانە ئاماری گەندەڵترین وڵاتانی جیهان و شەفافترین وڵاتان بڵاوكردەكاتەوە و لە دوای ساڵی 2003ەوە، عیراق یەكێكە لە خراپترین وڵاتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان