ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ڤیدیۆ.. ئاگرێك لە قەرەداغ كەوتەوە و 7 دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمتەرخەمی و خەمساردی هەندێك لە هاووڵاتیان ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە ڕوویان لە زیادبوون كردووە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت: “لە سنووری قەرەداغ ئاگرێك كەوتەوە و 7 دۆنم لە پووش و پاوان سووتان”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “ئاگرێكی بەرفراوان لە سنوری ناحیەی (سێوسێنان) كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سێوسێنان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر و بە هاوكاری ئاگركوژێنەوە توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت “.

وتیشی، “بەهۆی ئاگرەكەوە 7 دۆنم لە پووش و پاوانی ناوچەكە سووتا و تا ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نازانرێت”.

هێمن كمرخان جەختیشی كردەوە، پێویستە لەسەر سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران و گوندنشینان لەپێناو پارێزگاری كردن لە سروشت و ژینگە (جگەرەی نەكوژاوە یان بتڵی ئاو) فڕێ نەدەن و دڵنیابن لە تەواو كوژانەوەی پاشماوەی ئاگرەكانیان .

لە سنوری سێوسێنان بەهۆی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی ( ٧ ) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.

لە سنوری سێوسێنان بەهۆی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی ( ٧ ) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.ئاگرێکی بەرفراوان لە سنوری ناحیەی( سێوسێنان ) کەوتەوە کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی ( ٧ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سێوسێنان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆر بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی سێوسێنان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن،هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نادیارەو لێكۆلێنەوەو بەدواداچوون بەردەوامە

Posted by ‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی‎ on Tuesday, September 3, 2019

ژینگە

پۆلیسی دارستان 3 كەس لەسەر ڕاو و لێدانی بیر دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە 3 كەس لەسەر ڕاوكردن و لێدانی بیر دەستگیر كراون و لە شارباژێر-یش 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان مەفرەزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان بەشەو و ڕۆژ بەردەوامیان هەیە.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدصادق لە دەرچوونێكی مەیدانیاندا بۆ گوندی (دۆڵاش) توانیان سەرپێچیكارێك دەستگیربكەن، كە هەستابوو بو ڕاوكردنی باڵندەی كێوی (پۆڕ) هاوكات دەستگیرا بەسەر چەكی جۆری تاپڕ، كە بۆ ڕاوكردن بەكاری هێنابوو.

وتیشی، “سەرپێچیكاران و كەرەستە دەست بەسەراگیراوەكان ڕادەستی دادگا كران بەمەبەستی لێپێچینەوەی یاسایی”.

ڕوونیشی كردەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ دەرچوون بۆ سنوری شارەدێی سیتەك، لە ئەنجامدا توانیان (٢) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی لێدانی بیر بوون، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان و دواتر هەردوو سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان دەشڵێت: “بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر ئاگادار كرایەوە بە بوونی ئاگرێك لە سنوری گوندی (گۆڕەدێم )ی سەر بە شارباژێڕ، بە فەرمانی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەش دەرچوون بۆ سنوری ناوبراو، دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر بە هاوكاری بنكەی ئاگركوژێنەوەی شارباژێڕ توانیان ئاگرەكە بكوژێنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن”.

ئاشكراشی كرد، زەرەر و زیانی ئاگرەكە (50) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی بووە و هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

هێمن كمرخان جەختی لەوەشكردەوە، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبین بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. بە تۆمەتی ڕاوكردن لە سەیدسادق هاووڵاتیەك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق لە ئەنجامی گەڕان و كێوماڵكردنی سنورەكانیان، توانیان لە سنوری گوندی (دۆڵاش)ی سەر بە سەیدسادق هاووڵاتیەك بە تۆمەتی ڕاوكردن دەستگیر بكەن، كە هەستابوو بە ڕاوكردنی باڵندەیەكی (پۆڕ).

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی كردەوە، ڕاوكەرەكە ڕووبەڕووی دادگا كراوەتەوە و چەكێكیش لە جۆری”تاپڕ” دەستی بەسەردا گیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند دیمەنێك لە پاییزی باخی گشتی سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

باخی گشتی یەكێكە لە پاركە دێرینەكانی شاری سلێمانی، كە لە ساڵی 1937 دروستكراوە و تاكو ئێستاش هاووڵاتییان ڕۆژانە سەردانی دەكەن.

تێكەڵ بوونی گەڵا زەرد و سەوزەكان و هەڵوەرینی گەڵا وشكبووەكان دیمەنێكی زۆر جوان و ناوازەی داوە بە باخەكە، كە ڕۆژانە هاووڵاتیان بۆ وێنەگرتن و بەسەربردنی كەشێكی ئارام ڕووی تێدەكەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان