ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بارستە هەوایەكی فێنك عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا ڕایدەگەیەنێت و جەختیش لە دابەزینی پلەكانی گەرما دەكاتەوە و كەشناسێك-یش دەڵێت: “بەهۆی بارستە هەوایەكی ئەوروپی ناوچەكەمان دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ پێنج شەممە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لەخوار 40 پلەی سەدییەوە دەبن.

لای خۆشیەوە، سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە شەپۆلی گەرما لە وڵاتدا كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ڕاشیگەیاندووە، كە بارستە هەوایەكی ئەوروپی فێنك بەرەو ناوچەكەمان هەڵیكردووە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن بەشێوەیەكی بەرچاو و بەدرێژایی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لەخوار ڕێژەی گشتییەوە دەبن.

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان