ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕی غەرامەی هاوبەشی نەكردنی ئاو دیاری كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ئاگاداری هاووڵاتیانی ڕانیە دەكاتەوە، كە ئەو ماڵانەی هاوبەشی ئاویان نەكردووە سەردانی بەشی زیادەڕۆیی بكەن بۆ هاوبەشی كردن و دەشڵێت: “بەپێچەوانەوەی سزای یاسایی دەدرێن”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری هاووڵاتیانی ڕانیە دەكەین، ئەوانەی هاوبەشی ئاویان نیە، پێش ئەوەی لیژنەی زیادەڕۆیی ئاگاداریان بكاتەوە سەردانی بەشی زیادەڕۆیی بكەن بۆ مەبەستی هاوبەشی كردن، چونكە دوای ئاگادار بوون و زانینی بەشی زیادەڕۆیی تووشی سزا دەبن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین جۆری سزاكانی دیاری كردووە بە غەرامە كردن بە بری ١٠٠ هەزار دینار و بڕینی ئاوی ماڵەكە و كۆتایهێنان بە هاوبەشیەكەی و پێنەدانەوەی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە لە زیادەڕۆیی ئاو لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەكانی (٠٧٧٣٠٥٦٧٦٨٨ یان ٠٧٥٠٠١٣٧٧٩٩).

ئابوری

چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەستپێكردنەوەی دەوام درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چەند بڕیارێكی نوێ‌ سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دەوامی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی دەدەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە لە شەممە تاوەكو چوار شەممە لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ دەوامە.

بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، كە واژۆی د. دلۆڤان محەمەد-ی لەسەرە، بڕیار دراوە دەوام لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكە و ناوەندە تەندروستییەكان بەشێوەی 100% دەستپێبكاتەوە و ڕۆژانە لە شەممە بۆ چوار شەممە دەوام لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ بكرێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە دووری فەرمانبەران 2 مەتربێت و قەرەباڵغی و كۆبوونەوە نەكرێت و كارەكان بە بەرید ئەنجام بدرێت.

بڕیاریش دراوە، ئەو فەرمانبەرانەی كەرەنتین كراون مۆڵەتی زۆرەملێ‌-یان پێ‌ بدرێت تا ئەو كاتەی بە فەرمی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دەسەلمێنرێت، كە فەرمانبەرەكە چاكبۆتەوە و سەرجەم پزیشك و فەرمانبەران ماسك و دەستكێش بەكاربهێنن.

No photo description available.

No photo description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ و سبەی مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە و ئەنجومەن دابەش دەكرێت.

بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێن:
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن لەگەڵ وەزارەتی پیشه‌سازی و بازرگانی.

كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،
ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەش دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجی هەندێک زانیاری لەسەر یاسای چاکسازی ئاشکرادەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجیی كوردستان ڕایگەیاند، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتیدەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئاراس خۆشناو ئاماژەى بەئەوەشدا، نابێت ڕێژەی مووچەی کارمەندەکانی لە 25%ـی هەموو داهاتەکە زیاتر بێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتى دەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت تەنیا مووچە نییە و دەبێت ئاگاداری بژێویی ژیانی خەڵکی دیکە، خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و چەندین کاری دیکە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان