ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ پەروەردە شێواز و ڕەنگی جلوبەرگی خوێندكاران بڵاودەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپۆشی خوێندكاران، پەروەردەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا داوای لە بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایان كرد، كە بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نیە كەسوكاری قوتابیان و خوێندكاران ئاڕاستەی هیچ كۆمپانیا و پێشانگایەك بكەن بەمەبەستی كڕینی جلوبەرگ، هاوكات لە ڕێگەی وێنەوە شێواز و ڕەنگی جلوبەرگی قوتابیان و خوێندكارانی بە پێی قۆناغەكان بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە گشتاندنێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە و ئاڕاستەی ناوەندەكانی خوێندن لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتی و ئامادەیی كراوە، داوا لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان دەكات بەهیچ شێوەیەك بۆیان نیە ڕێنمایی یان ئاڕاستەی كەسوكاری قوتابی بكەن، كە جلوبەرگی ئەمساڵی خوێندن لە كۆمپانیا یان پێشانگایەك بكڕن.

پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە ڕێگەی وێنەوە كەسوكاری خوێندكارانی لە ڕەنگ و شێوازی جلوبەرگی قوتابیان و خوێندكارانی بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) ئاگاداركردۆتەوە.

1. بۆ باخچەی ساوایان: كراسی شین و پانتۆڵی ڕەساسی بۆ كوڕان و كراسی پەمەیی لەگەڵ تەنورە یان پانتۆڵی ڕەساسی بۆ كچان.

2. بۆ قۆناغی (1-6): كراسی سپی بۆ كچان و كوڕان وەكو یەك و پانتۆڵی ڕەساسی بۆ كوڕان و تەنورە یان پانتۆڵی ڕەساسیش بۆ كچان.

3. بۆ قۆناغی (7-9): كراسی سپی بۆ كچان و كوڕان، پانتۆڵی نیلی بۆ كوڕان و تەنورە یان پانتۆڵی نیلی بۆ كچان.

4. بۆ قۆناغی (10-12): كراسی سپی بۆ كچان و كوڕان، پانتۆڵی ڕەش بۆ كوڕان و تەنورە یان پانتۆڵی ڕەش بۆ كچان.

 

کوردستان

زورفی: بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەڕوانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانین، بۆ ئەوەی بگەینە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە تێیدا ڕەچاوی جێبەجێكردنی دەستوور كرابێت و ڕێز لە هاوبەشی بگرێت و یەكێتی نیشتمانی بەهێز بكات.

عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەڕلەمانی عراق كرد و لەبارەی پرسی كێشەكانی نێوانی هەرێم و ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پاڵ گرنگیدان بە حەشدی شەعبی، گرنگی بە هێزی پێشمەرگە دەدرێت و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری عیراق لە قەڵەمی دەدەین.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دووبارە شانەی قەیرانەكان دروست دەكەینەوە و پەلە دەكەین لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2020 و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنی.

ئاشكراشیكردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوێنەرایەتی دەستەیەك لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی ساڵێك لە پێكهێنانی كابینەكەی تێپەڕ نەكات.

دەقی كارنامەكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوەیە


خەڵک – نزار جەزا

 

بەپێی نوێترین ئامار زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم و زانیارییە کۆکراوەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێژەى لەسەدا 27.2ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵدایە و بەڕێژەى لەسەدا 9.9ی توشبووان تەمەنیان لە 11 ساڵ بچوکترە ، کە زۆرین تووشبوو لەم تەمەنەدان.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، بەڕیژەى لەسەدا 17.3ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 31 بۆ 40 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 16ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 30 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 13.6ی توشبووان تەمەنیان لەنێوان ٤١ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

 

بەپێی ئامارەکە، بەڕێژەى لەسەدا 9.9 تەمەنیان لەنێوان 61 بۆ 70 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 6.2 تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵدایە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، بەڕێژەى لەسەدا 53.9ی توشبووان لەڕەگەزی نێرن، بەڕێژەى لەسەدا 46.1 لەڕەگەزی مێن.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتى تەندروستی کە ڕۆژانە بڵاویاندەکاتەوە، لەهەرێمی کوردستان ٢١٤ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کەلەناویاندا ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هۆشداری دەدرێتە فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەكان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، سزایی یاسایی دەدرێت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاماژە بە پەیوەندی نێوان بەڕێزان سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وە كارئاسانی بۆ فەرمانبەرانی فڕۆكەخانە دەكرێت بۆ گەیشتنیان بەدەوام و گەڕاوەنەوەیان بۆ ماڵەوە.

ئاشكراشیدەكات، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، بەپێی بەیانی ژمارە (٢٤) لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و لەلایەن فڕۆكەخانەشەوە سزایی یاسایی دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان