ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کچێکی مەغریبی گۆرانیەکی سەنا بەرزنجی زۆر بە جوانی دەڵێتەوە

خێزان

کچێکی بە ڕەگەز مەغریبی بەناوی (نور عضمی ) کە وەک خۆی دەڵێت سەرسامە بە هونەر و گۆرانی کوردی، گۆرانیەکی سەنا بەرزنجی دەڵێتەوە.

نور لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا گۆرانی (بیستومە)ی هونەرمەند سەنا بەرزنجی دەڵێتەوە، ئەمەش یەکەم جار نییە کە گۆرانی کوردی بەشێوەی کەڤەر بڵێتەوە.

نور ئاماژەی بەوەداوە کە لە سۆشیال میدیا و ئینتەرنێتەوە فێری زمانی کوردی بووە و زۆر سەرسامە بە زمان و هونەر و کلتوری کوردی.

 

بەزمەسات

چەند داهێنانێکی جوان و ناوازە کە گرنگە بە جیهاندا بڵاو ببنەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند داهێنانێکی جوان و ناوازەن کە گرنگە بە جیهاندا بڵاو ببنەوە:

 

– فڕۆکەیەک لە تەوالیتەکەی پەنجەرەی تێدایە

– ئامێری گۆشت فرۆشتنی ٢٤ کاتژمیری لە ئەڵمانیا

– درگای ئەم تەوالێتانە لەکاتی بەکارهێنان تەڵخ دەبێت

– ڕیستۆرانتێک قەسەبی ستیل بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگری لە پیسبونی ژینگە

– لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە بە ٩٩ دۆلار دەتوانیت پشکنینی DNA بکەیت و بزانیت بە ڕەچەڵەک خەڵکی کوێیت!

 

– ئامێرێک بەناوی  Odon کە تایبەتە بە هاوکاریکردنی دایکان بۆ ئەوەی بە بێ ئازاری زۆر منداڵەکەیان بە شێوازی سرووشتی ببێت، ئامێرەکە لەسەر ٤٦ ژن تاقی کراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند هەڵسوکەوتێکی بێزارکەر کە نابێت تۆ لەو کەسانەبیت کە ئەنجامی دەدەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵسوکەوتێکی بێزارکەرە کە نابێت تۆ لەو کەسانەبیت کە ئەنجامی دەدەیت:

-لە کاتی ژماردنی پارە تەڕکردنی دەستت بە تف یەکێکە لە خووە بێزارکەرەکان

– کاتێک هاوڕێکەت مۆبایلەکەت پێدەدات تەماشای وێنەیەک بکەیت، بەڵام تۆ دەچیت تەماشای وێنەکانی دیکەش دەکەیت

-نزیکبونەوە و دەستلێدان لە کەسانی دیکە لە نێو پاس و شوێنی گشتیدا

– لەبەرکردنی جلوبەرگ یان کەرەستەی جیاواز و سەیر و سەمەرە بە جۆرێک کە کەسانی دیکە بێزار بکات

– دانەخستنی دەرگای تەوالێت یەکێکە لە خوە هەرە بێزارکەرەکان

– چاوبڕینە چاوی کەسێک لەکاتی قسەکردن بە جۆرێک کە چاوی لەسەر لانەبەیت

– ئەو ژنەی کوڕەکەی دەبات بۆ ژووری خۆگۆڕینی ژنان.

– یاریکردن بە قەڵەم و دەنگ درووستکردن پێی

14 Habits That Are Like a Red Rag to a Bull

-یاخود کێشان بە مێزدا لە شوێنی گشتی

14 Habits That Are Like a Red Rag to a Bull

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

٥ زانیاری لەسەر زیپکەکانت کە بە هەڵە پێیان وتویت

خێزان

بەهۆی ئەوەی گەنجان ترسیان لە زیپکە هەیە هەر بۆیە پرسیاری لەبارەوە دەکەن و زۆرجار زانیاری هەڵەیان پیدەدرێت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو زانیاریە هەڵانەی لە بارەی زیپکەوە پێتدراوە:

 

-خواردن کاریگەری نییە

-ئەوە راستنیە، چونکە ستایلی خواردنت کاریگەری زۆرە لەسەر زیپکە، ئەو خواردنانەی شەکریان زۆر تێدایە دەبنە هۆی زیادبونی زیپکە، هێلکە و قارچک و گۆشت و خواردنە دەریاییەکان بۆ پێست و بەرنگاری زیپکە بەسودە.

 

-جگەرە کێشان زیپکە کەمدەکاتەوە

-بەهۆی ئەوەی جگەرە پێست وشکدەکاتەوە و چالاکی کەمدەکاتەوە، وا هەستدەکەیت کە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی زیپکە، بەڵام ئەوە زیانەکەی زیاتر و باشترە لە جگەرە کێشان دوربکەویتەوە.

 

-سترێس زیپکە دروستدەکات

-ئەمەش ڕاست نییە، چونکە سترێس تەنها دەبیتە هۆی زیاتر مانەوەی ئەو زیپکانەی کە پێشتر دروستبوون، نەک ئەوەی خۆی ببێتە هۆی زیپکە.

 

-مەعجونی ددان بۆ لابردنی زیپکە باشە

-ئەمەش هەڵەیە، چونکە مەعجونەکە تەنها لە دیوی دەرەوە وشکی دەکاتەوە و لە ناو پێستەکە هیچ کاریگەری نییە.

 

-دەتوانیت زیپکە بتەقێنیت

-ئەمەش هەڵەیەکی گەورەی تەندروستیە، گەر ویستت زیپکە لابدەیت هەوڵبدە بە دەزوییەکی ددان ئەو کارە بکەیت و پەستان نەخەیتە سەر ناوەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان