ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگ بۆ پاراستنی خۆت و پارەکانت کە گرنگە ڕەچاوی بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگە بۆ پاراستنی خۆت کە گرنگە ڕەچاوی بکەیت:

 

-کاتێک لە مارکێت جانتا دەخەیتە عەرەبانەوە، دڵنیابە لەوەی بیبەستیتەوە یان باش دایبخەیت، چونکە زۆرجار کە سەرقاڵ دەبیت شتت لێدەبرێت.

– پارەکانت لە شوێنێکدا هەڵبگرە کە کەس خەیاڵی بۆی نەچێت.

-لەکاتی گەشتدا هەموو پارەکانت مەکەرە جزدانەکەتەوە.

-گەر چویتە شوێنێک مەترسی جانتا فڕاندن هەبوو، ئەوا جانتای شاندار بەکار بهێنە.

-لە حەوشەی ماڵدا چەکوش و کەرەستەی دیکە دامەنێ، تا لەکاتی دزیکردندا کار بۆ دزەکان ئاسان نەکەیت.

ریکلام

ژیاندۆستی

به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ت، كام ستایلی قژ له‌گه‌ڵتدا گونجاوه‌؟

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك ستایلی دیاریكراوی قژه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی جوانكاریه‌وه‌ به‌ پێی ته‌مه‌نه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه‌،تۆش به‌ پێی ته‌مه‌نی خۆت ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت:

ستایلی قژ بۆ سه‌روو 20 ساڵ

 

ستایلی قژ بۆ سه‌روو 30 ساڵ

 

بۆ سه‌روو 40 ساڵ

 

بۆ سه‌روو50 ساڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چیرۆکی فولكه‌ بەناوبانگەكانی‌ سلێمانی‌، له‌دروستبونیانه‌وه‌ تا ڕووخاندنیان

خێزان

فولكه‌، خاڵی‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنی‌ شه‌قامه‌كانه‌، شوێنێكی‌ به‌رفراوانه‌‌و زیاتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌ گشتییه‌كاندایه‌‌و به‌سه‌ر چوار شه‌قام یان كه‌متردا ده‌روانێت، هه‌ندێكجار له‌شوێنی‌ فولكه‌كه‌ په‌یكه‌رێك یان هه‌ر كارێكی‌ په‌یكه‌سازی‌ یان بیناسازی‌ درووست ده‌كرێت.


نۆبه‌چییه‌كان


له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵانی‌ چله‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا، ته‌نها پێنج فولكه‌ له‌شاری‌ سلێمانیدا هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌كو چه‌ترێك بۆ پۆلیسی‌ هاتوچۆیان درووست كرد بوو پێیان وتووه‌ نۆبه‌چی‌، هه‌موو ئه‌م نۆبه‌چیانه‌ش كۆنكرێتێكی‌ بازنه‌یی‌ بوون‌و چه‌ترێكیان به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌م نۆبه‌چییانه‌ش (وه‌ستا ئه‌وڕه‌حمانی‌ وه‌ستا گوورونی‌ دارتاش) له‌چیمه‌نتۆ درووستی‌ كردوون.


-نۆبه‌چی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌را: 
به‌كۆنترین فولكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ سلێمانیدا بووه‌‌و هه‌ر چوار شه‌قامی‌ (سابونكه‌ران‌و پیره‌مێرد‌و كاوه‌‌و مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌)ی‌ به‌یه‌ك به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ ناوه‌ڕاست: ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌م بینای‌ تۆفیق قه‌زازدا دروستكراوه‌، كه‌ شه‌قامه‌كانی‌ (مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌‌و مه‌وله‌وی‌‌و به‌ر به‌له‌دییه‌كه‌)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌.


-نۆبه‌چی‌ لای‌ ماڵی‌ موته‌سه‌ڕیف: ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاسی‌ ئێستادا بووه‌، شه‌قامه‌كانی‌ (مه‌وله‌وی‌‌و سالم‌و كانێسكان‌و چوارباخ)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ به‌ر ئه‌سحابه‌ سپی‌: ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌سحابه‌ سپیدا بووه‌ كه‌ شه‌قامی‌ (كاوه‌‌و پێره‌مێرد‌و ئه‌و شه‌قامه‌ی‌ بۆ سه‌ركارێز‌و فولكه‌ی‌ نالی‌ ده‌ڕوات) به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ كانێسكان: ئه‌میش له‌شه‌قامی‌ كانی‌ ئاسكان (كانێسكان) بووه‌‌و شه‌قامه‌كانی‌ (مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌‌و مامۆستایان‌و كانێسكان)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.

 


ساڵانی‌ هه‌شتاكان، ساڵانی‌ دروستكردنی‌ فولكه‌كانی‌ سلێمانی‌


له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكاندا، سلێمانی‌ كۆمه‌ڵێك فولكه‌ی‌ تری‌ تیا درووستكرا‌و پێشیان ده‌وت (فولكه‌)، زۆربه‌ی‌ ئه‌و فولكانه‌ی‌ له‌و ساڵه‌دا درووستكرا په‌یكه‌ری‌ له‌سه‌ر بنایاد نرا، دوای‌ راپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ ساڵی‌ (1991)ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیش زۆربه‌ی‌ ئه‌و فولكانه‌ی‌ له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكاندا دروستكرا بوون به‌بیانووی‌ (پاشماوه‌ی‌ به‌عس) روخێنران‌و لابران.


فولكه‌ی‌ كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ر


ساڵی‌ 1983 هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌ساز (كۆسره‌ت جه‌مال غه‌فور) به‌هاوكاری‌ چه‌ند خوێندكارێك درووستیانكرد كه‌ په‌یكه‌ری‌ (كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ر بوو كه‌لله‌ی‌ زوحاكی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بوو)، فولكه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ تیپه‌ هونه‌رییه‌كان‌و كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ سلێمانی‌ (عه‌لی‌ بۆسكانی‌) دروستكرا، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌كۆتایی‌ شه‌قامی‌ توویمه‌لیك دانرا كه‌ شه‌قامه‌كانی‌ (زانكۆ‌و توویمه‌لیك‌و ئیبراهیم پاشا‌و پێره‌مێرد)ی‌ به‌یه‌ك ده‌به‌سته‌وه‌، ساڵی‌ 1985 رژێمی‌ به‌عس له‌به‌ر هۆكاری‌ سیاسی‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی‌ به‌شۆفڵ‌ روخاند، دوای‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ حزبی‌ سۆسالیستی‌ كوردستان (حسك) دیسانه‌وه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ دروستكرایه‌وه‌‌و دوای‌ چه‌ند ساڵێكیش به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا بۆ جاری‌ دووه‌م، (به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كوریدا)‌و به‌بیانوی‌ شوێنی‌ شیاو تر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ روخایه‌وه‌‌و تا ئێستاش دانه‌نراوه‌ته‌وه‌.


فولكه‌ی‌ گۆزه‌كان


ئه‌م فولكه‌یه‌ ساڵی‌ 1986 له‌كۆتایی‌ شه‌قامی‌ ئیبراهیم پاشا درووستكرا كه‌ كۆمه‌ڵێك (گۆزه‌ی‌ قه‌باره‌ جیاوازی‌) له‌سه‌ر بنیاتنرا.

 


فولكه‌ی‌ ده‌ستاڕه‌كه‌


بیرۆكه‌ی‌ ئه‌ندازیار كه‌مال عه‌بدوڵڵایه‌‌و ساڵی‌ 1986 وه‌ستا ئه‌حمه‌دی‌ قاڵبچی‌ ته‌خته‌به‌ست له‌نزیك ئاماده‌یی‌ سلێمانی‌ كچان درووستی‌ كردوه‌.

 

فولكه‌ی‌ دكتۆر دارا


ئه‌م فولكه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ شه‌قامه‌كانی‌ (قه‌نات‌و قازی‌ محه‌مه‌د‌و پاركی‌ ئازادی‌‌و كانێسكان)ه‌وه‌ كه‌ ته‌نها فولكه‌ بووه‌‌و هیچ په‌یكه‌رێكی‌ له‌سه‌ر نه‌بوه‌.

 

 

فولكه‌ی‌ یه‌كگرتن


ئه‌م فولكه‌یه‌ ساڵی‌ 1992 هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌رساز (زاهیر سدیق، كاوان قادر) له‌و شوێنه‌ی‌ فولكه‌ی‌ دارا دروستیان كرد كه‌ یه‌كێك بوو له‌پرۆژه‌كانی‌ (په‌یكه‌رسازانی‌ كوردستان).

 

 

فولكه‌ی‌ ساروخه‌كه‌


له‌سه‌ر شه‌قامی‌ ئیبراهیم پاشا‌و كۆتایی‌ شه‌قامی‌ داروغا دروستكرا.

 


فولكه‌ی‌ ئاسۆی‌ ده‌لاك


ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ركارێز له‌نزیك ئاماده‌یی‌ سلێمانی‌ كچان، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئاسۆی‌ ده‌لاك درووستكراوه‌.


فولكه‌كانی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا


(فولكه‌ی‌ زاره‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوار ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس‌و (فولكه‌ی‌ قۆری‌‌و پیاڵه‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رچنار‌و (فولكه‌ی‌ نێرگزه‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس، بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا-ن ‌و وه‌ستا فوئادی‌ حاجی‌ عوسمانی‌ ئاسنگه‌ر ساڵی‌ 1986 درووستی‌ كردوون.


فولكه‌ی‌ ئاسكه‌كان‌و فولكه‌ی‌ تۆپه‌كه‌


كه‌ هه‌ردوكیان ده‌كه‌ونه‌ گه‌ڕه‌كی‌ كانێسكان بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵایه‌‌و په‌یكه‌رساز شۆڕش ئه‌مین ساڵی‌ 1986 دروستی‌ كردوون، هه‌ر به‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا، ساڵی‌ 1986 هه‌ردوو (فولكه‌ی‌ كۆتره‌كه‌) كه‌ له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاسدا بوو له‌گه‌ڵ‌ (فولكه‌ی‌ جاڵجاڵۆكه‌) كه‌ له‌خوار شه‌قامی‌ تویمه‌لیك بوو، ساڵی‌ 1987-یش (فولكه‌ی‌ پڵنگه‌كه‌ یان فولكه‌ی‌ سجن) كه‌ له‌ به‌رده‌م سجنی‌ سلێمانیدا بوو له‌ شه‌قامی‌ قه‌نات له‌گه‌ڵ‌ (فولكه‌ی‌ خانه‌قا) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی‌ شه‌قامی‌ كاوه‌ دروستكران.


فولكه‌ی‌ خاڵه‌ حاجی‌


شوان كه‌مال له‌سه‌ر شه‌قامی‌ ئاشتی‌ دروستی‌ كردبوو.

 


فولكه‌ی‌ به‌رده‌م ئوتێل حه‌سیب ساڵح (سلێمانی‌ پاڵاس)


جگه‌ له‌وه‌ی‌ (فولكه‌ی‌ شه‌قامی‌ تازه‌)‌و (فولكه‌ی‌ ته‌جنید)یان پێ‌ ده‌وت، عه‌تا قه‌زاز (فولكه‌ی‌ پیره‌مێرد) ی‌ تیا دروستكرد‌و له‌سه‌ره‌تایی‌ نه‌وه‌ده‌كانیشه‌وه‌ (په‌یكه‌ری‌ شه‌هید ئارام)ی‌ له‌سه‌ر دروستكرا.


فولكه‌ی‌ مامه‌ ڕیشه‌


ده‌كه‌وێته‌ خوار ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس، هونه‌رمه‌ند دارا حه‌مه‌ سه‌عید دروستی‌ كردووه‌.


فولكه‌ی‌ عه‌قاری‌


ساڵی‌ 1958 له‌ گه‌ڕه‌كی‌ عه‌قاری‌ دروستكرا.


فولكه‌ی‌ نالی‌


ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی‌ سه‌ركارێز


فولكه‌ی‌ باخی‌ به‌ختیاری‌


له‌ به‌رده‌م باخی‌ به‌ختیاریدا نزیك یه‌كتربڕی‌ به‌كره‌جۆ.

 

 

ئامادەکردنی :كاوان ئه‌بوبه‌كر.

سه‌رچاوه‌:
كه‌مال عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندازیاری‌ ته‌لارسازی‌ راوێژكاری‌
محه‌مه‌د مه‌ردان، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌له‌پور‌و فۆلكلۆری‌ كورد
ئه‌كره‌م ساڵح ره‌شه‌، نوسه‌ر‌و كه‌سایه‌تی‌ ناوداری‌ سلێمانی‌
زاهیر سدیق، هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌رساز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و ناوازە کە بە یەک کلیک دەتوانیت هەموو بزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری جیاواز و هەمەڕەنگە کە دەتوانیت زانیاریە گشتیەکانی خۆتی لە ڕێگەیەوە پێ دەوڵەمەند بکەیت:

 

-بۆ ئەوەی ئەڵماسی ساختە لە ئەسڵی جیابکەیتەوە، فووی پێدا بکە! ئەسڵەکە تەم ناگرێت

-مۆز بۆیە شێوەکەی قەووس دەبێتەوە چونکە لە گەورەبوندا بەرەو خۆر دەکشێت

-لە زمانی ئیسپانی عەڵقەی هاوسەرگیری و کەلەپچە یەک شتی پێدەڵێن کە ئەویش esposas ە

-کاتێک لە ساڵی ٢٠١٧ سلڤادۆر دالی لە گۆڕەکەی دەرهێندرا، سمێڵی هەر بەم جۆرە مابویەوە

-چارلس داروین یەکەم کەسبوو کە کورسی جوڵاویی لە ئۆفیسدا بەکار هێنا

-هەندێک لە ترافیکەکانی ژاپۆن لە جیاتی رەنگی سەوز شین بەکار دەهێنن

-بۆ چەند ساڵێک، وێنەی ئەسڵی مۆنالیزا لە ژوری نوستنەکەی ناپلیۆندا بوو

-گەر ئاوی بەڵوعە بکەیت بە سەهۆڵ سپی دەردەچێت، گەر ئاوی کوڵاو بکەیت شەفاف دەبێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان