ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕێكی زۆر گەنمەشامی سوور بۆ ئێران گەڕێنرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕانەوەی بڕێكی زۆر گەنمەشامی سور (ئالیكی ئاژەڵ) بۆ وڵاتی ئێران ئاشكرا دەكات.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی تەندروستيیان، ئەمڕۆ چوار شەممە (4/ 9/ 2019) یەك بار لە گەنمەشامی سوور بە بڕی (22) تەن و (800) ڪیلۆگرام لە لایەن ليژنەی پشكنینی كەرەنتینەی كشتوكاڵی حاجی ئۆمەران پشكنینی بۆكرا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گەنمەشامیە سوورە لە پشكنیندا دەرنەچوو، بۆیە لە لایەن ليژنەی هاوبەشی كۆمەڵگا گەڕێنرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ڕۆژانی ڕابردووشدا بڕێكی زۆر شیرینی منداڵان لە نوقڵ و جەلی و حەبی نەعنا لەو دەروازەیەوە بەهۆی دەرنەچوونی لە پشكنین ڕەوانەی ئێران كرایەوە.

ئابوری

وەزیری كشتوكاڵ: مۆڵەت دەدەینە خانووە پلاستیكیە تۆمارنەكراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، چاومان لەسەر خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و هەمەچەشنكردنی بەرهەمەكانیانە، كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكانیش ئاشكرای دەكات، “لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكین، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێم و عیراق”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە 17/2/2020، لە میانی پێشوازیكردنی لە شاندی (كۆمەڵەی خانووە پلاستیكیەكان) ڕایگەیاندووە، وەزارەت پاش دەركردنی ڕێنمایی نوێ دەستدەكات بە تۆماركردن و پێدانی مۆڵەت بەو پڕۆژەی خانووە پلاستیكیانەی دروستكراون و مۆڵەتیان پێنەدراوە.

دەشڵێت: “چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و فرەچەشنی بەرهەمەكانیان، بۆ ئەوەی وەك نموونەیەكی سەردەمیانە و كشتوكاڵكردنی پێشكەوتوو بكرێنە بنچینەی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەی سەرەكی خۆبژێوی و پاراستنی ئاسایشی خۆراك”.

هاوكات شاندی كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكان ڕایانگەیاندووە، بەرهەمی خانووە پلاستیكیەكان لە هەرێم بە ئاستێك زیادی كردووە، كە لە زۆربەی وەرزەكاندا بەشی پێویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، بەڵام كێشەی بەبازاڕكردنیان هەیە.

جەختیشیان كردۆتەوە، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكن، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عیراقیش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زانكۆیەكی هەرێم بەرھەمی پاككەرەوەی ناوخۆیی دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆلێژێكی زانكۆی كۆیە بەرهەمی پاككەرەوە بە كوالێتی بەرز و نرخی گونجاو دەخاتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی زانكۆی كۆیە، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، بەشی ئەندازیاری كیمیایی فاكەڵتی ئەندازیاری زانكۆی كۆیە هەستاوە بە بەرهەمهێنانی پاككەرەوەی دەست شوشتن (سابون)، كە بە كوالێتیەكی بەرز دروست كراوە و دژە بەكتریایە.

دەشڵێت: “لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەموو ئارەزوومەندان بە نرخێكی گونجاو لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك و توێژێك ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 18ی شوبات مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

نیوەی مانگی 2ی 2020 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان