ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە گۆڕانكاری گەورەی بەسەردادێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، پەڕلەمان هەوڵ بۆ باشكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراكی مانگانە دەدات، لە بودجەی 2020یشدا بەشەخۆراكی مانگانە بازدانێكی جۆری بەخۆوە دەبینێت لەڕووی تەرخانكردنی پارەی زیاتر بۆ باشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و زیادكردنی جۆرەكانی.

فازڵ فەتلاوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكيدا بۆ (خەڵك) ڕايگەیاند، “پەڕلەمان بەنیازە لە وەرزی یاسادانانی داهاتوودا، گفتوگۆ لەسەر تەرخانكردنی پارەی زیاتر بۆ زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بكات و جۆرەكانی باش بكات”.

بە وتەی فەتلاوی، “ئەو هەواڵانەی باس لە هەڵوەشاندنەوەی بەشەخۆراكی مانگانە دەكەن، هیچ بنەمایەكیان نییە”، ئاماژەی بە بوونی كۆدەنگیش كرد لەسەر زیادكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراكی مانگانە لە 4 مەوادەوە بۆ 8 مەواد”.

ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت: “لە بودجەی 2020دا پارەی زیاتر بۆ بەشەخۆراكی مانگانە تەرخان دەكرێت و دابەشكردنەكەش لە بری دوو مانگ جارێك هەموو 30 ڕۆژ جارێك دەبێت”.

ئابوری

بەوێنە، سەدان تەن ماسی لە شارێكی عیراق مرداربوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی بدێری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و داهاتى ئاو لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە مرداربوونەوەی سەدان تەن ماسی دەكات لە پارێزگەی دیوانیە، بەو هۆیەی لەلایەن كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراویان بۆ خراوەتە نێو حەوزی ڕووبارەكە.

بدێری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كارەساتێكی ژینگەیی و ئابوری و بەئامانجگرتنێكی خوازراوی سامانی ماسی هەیە لەڕێی مرداركردنەوەی سەدان تەن ماسى لە ڕووباری سێیەمی سەرچاوەی گشتی، دوای ئەوەی كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراوییان خستبووە حەوزی ڕووبارەكە و بە تایبەتیش لەو ناوچانەی نزیكن لە پارێزگەی دیوانیە”.

ئەو پەرلەمانتارە، بەپرسیارێتی تەواوەتی كارەساتەكە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی “خاڵی جێگیر و جێگۆڕكێی پۆلیسی ڕوبارەكان و هێزە ئەمنییەكانی تری لەو ناوچانە دانەناوە، بەمەبەستی ڕێگرتن لەوانەی دەیانەوێت سامانی ماسی لە وڵاتدا بەرەو لەناوچوون ببەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان و زێڕ و نەوت لە بازاڕەكانی ناوخۆ و جیهان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی سەنتەری عیراقی ئابوری سیاسی، نرخی دراوە بیانییەكان و زێڕ و نەوت لە عیراق و جیهان لەمڕۆ دوو شەممە، 3ی ئابی 2020، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ:

نرخی فرۆشتنی دۆلار: 124.250

نرخی كڕینی دۆلار: 123.250

نرخی جیهانی یورۆ: 100 یورۆ=117.50 دۆلار

نرخی جیهانی ئیسترلینی: 100 پاوەند=130.60 دۆلار

نرخی جیهانی لیرەی توركی: 100 دۆلار= 697.80 لیرەی توركی

نرخی جیهانی ئۆنسەی زێڕ=1972.00 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت=43.20 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی=39.92 دۆلار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئینستتیوتی ئابووری؛كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕۆڵێكی چاڵاكی دەبێت لە بوژانەوەی كەرتی ئابووری

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری ئینستتیوتی ئابووری بەژمارە ڕایدەگەیەنێت، كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕۆڵێكی چاڵاكی دەبێت لە كۆی گشتی سێكتەرەكان بەتایبەت لە بووژانەوەی كەرتی فڕۆكەوانی، كە لەڕابردوو مانگانە كۆمپانیاكان نزیكەی ١٠ هەزار دۆلار زیانیان پێ دەگەیشت.

بیلال سەعید، بەڕێوەبەری ئینستتیوتی ئابووری بەژمارە لەبارەی كاریگەریەكانی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پرسی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕۆڵێكی چاڵاكی دەبێت لە كۆی گشتی سێكتەرەكان بەتایبەت لە بووژانەوەی كەرتی فڕۆكەوانی، بەتایبەت لەهەرێمی كورستان كە ٨۰۰ كۆمپانیای فڕۆكەوانی و هێڵی ئاسمانی هەیە لەماوەی ڕابردوو مانگانە نزیكەی ١٠ هەزار دۆلار زیانیان پێ دەگەیشت.

ڕاستەوخۆ بووژانەوە لەسێكتەری هێڵەئاسمانیەكان ڕوودەدات و لەهەمان كاتدا میوانخانە و هوتێلەكان و سێكتەرەكانی جوڵەی بازرگانی بووژانەوەی ئابووری بەخۆیانەوە دەبینین.

ڕوونیشی دەكاتەوە، كردنەوەی فڕۆكەخانەكان وێڕای ئەوەی تاڕاددەیەك ژیان ئاسایی دەكاتەوە، كاریگەری گەورەشی دەبێت بۆ گەشەی ئابووری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان