ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پیاوێك ژنەكەی بە گازگرتن دەكوژێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژنێك بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، ئەمەش بەو هۆیەی گاز لە ملی گیرابوو لەلایەن مێردەكەی لە دوورگەی سولاوسی ئیندۆنیسا.

بەپێی كەناڵی تەلەفیزیۆنی (كۆمباس)، ژنێك كە لە گوندی (توبوا)ی ناوچەی (كولاكا)ی دوورگەی سولاوسی لە ئیندۆنیسیا نیشتەجێ‌ بوو، بەهۆی گازگرتنی مێردەكەی برینداربووە، وێڕای هەوڵی پزیشكەكانیش بۆ ڕزگاركردنی ژیانی، بەڵام لەبەر سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، پۆلیسی ئەندۆنیسیا توانیویەتی مێردەكە دەستگیربكات، كە خزمەكانی دەڵێن، بەدەست نەخۆشی عەقڵی و دەرونییەوە دەناڵێت.

جیهان

بومەلەرزەیەك پایتەختی توركیای هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانیشتوانی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا هەستیان بە بومەلەرزەیەكی بەهێز كرد، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بومەلەرزەكە لە قوڵایی 13 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییدا ڕوویداوە و لە شاری ئەنقەرە و دەوروبەری هەستی پێكراوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و هەندێك زیانی ماددی هەبووە.

بەپێی زانیارییەكان بومەلەرزەكە بە گوڕی 4.5 پلە بووە بە پێوەری ڕێكختەر و دوای ڕووداوەكەش تیمەكانی فریاكەوتن چوونەتە چەند شوێنێك بۆ هاوكاری هاووڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پوتین گەیشتە ئیسرائیل

خەڵك –بەشی هەواڵ

فلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا گەیشتە ئیسرائیل.

سەرۆكی ڕوسیا گەیشتە تەلئەبیب بۆ بەشداریكردن لە ساڵڕۆژی كۆمەڵكوژییەكانی جولەكەدا.

پاش گەیشتنی بە تەلئەبیب فلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا كۆبووەوە.

ئەمڕۆ 75 ساڵ بە سەر ڕووداوی كۆمەڵكوژكردنی جولەكەكاندا تێپەڕدەبێت كە لەلایەن حكومەتی ئەو كاتی ئەڵمانیا بە ڕێبەرایەتی هیتلەر ئەنجامدرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا: یۆنان هێز ڕەوانەی سنوورەكانمان دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت “پێویستە یۆنان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت”.

خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، پێویستە یۆنان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت، کە وا ئێستا دوورگەكانی نزیك سنوورەكانی توركیا پڕچەك دەكات.

وەزیری بەرگری توركیا، ئاشكراشیكرد” یۆنان چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ 16 دوورگە ناردووە”.

لە سەر چەند بابەتێك گرژی كەوتووەتە نێوان توركیا و یۆنان بەتایبەت لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە دەریای ناوەڕاست و ناردنی هێز لەلایەن توركیاوە بۆ لیبیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان