ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

بەرپرسێكی پارتی: چەكدارانی حەشدی شەعبی بە ڕۆژ حەشدی شەعبین و بە شەویش داعش

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت، چەكدارەكانی حەشدی شەعبی، بە رۆژ چەكداری حەشد و بە شەویش داعشن.

عامر ڕەفعەت بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی حزبەكەی ڕاگەیاند، دۆخی خانەقین زۆر خراپە و هاوڵاتیان بەهیچ شێوەیەك هەست بە سەلامەتی ناكەن و بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوكێدان و ناتوانن بە ئارامی بژین، لەبەرئەوەی بەردەوام چاویان لەوەیە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێت.

وتیشی”لە سنووری خانەقین كەس تیرۆریست و چەكدارانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان لە یەك جیا ناكاتەوە، چونكە ناتوانی لێكیان جودا بكەیتەوە”.

ئاشكراشیكرد، چەكدارانی حەشدی شەعبی، بە ڕۆژ چەكداری حەشدی شەعبین و بە شەویش كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، كە لە یەك كاتدا دوو ڕۆڵ دەگێڕن، ئەمەش زۆر مەترسیدارە، چونكە ناتوانی لە یەكیان جیا بكەیتەوە.

کوردستان

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕێنمایی بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڵاودەكاتەوە، كە بە نیازن گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی باس لەوە دەكات، ئەو هاووڵاتیانەی بەنیازن سەردانی ئەو وڵاتانە بكەن كە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكەن”.

لە ڕێنماییەكانیشدا ڕایگەیاندووە، “پێویستە دەستەكان پاك ڕابگیرێت و بە باشی بشۆردرێت بە ئاو و سابونی‌ شل، لەگەڵ ئەوەشدا داپۆشینی‌ دەم و لوت لە ‌كاتی‌ كۆكە ‌و پژمەدا بە دەستەسڕی‌ كاغەز یان بە كارهێنانی‌ كەمامە”.

باس لەوەش دەكات، “پێویستە ئەو هاووڵاتییانە دوور بكەونەوە لەو كەسانەی‌ نیشانەی‌ سەرمابردن یان ئەنفلۆنزایان پێوە دیارە و لە خواردنەكانیشدا گۆشت و هێلكە باش بكوڵێندرێت”.

لە بەشێكی تر ڕێنمایی خۆپاراستنەكاندا باس لەوە دەكات، “پێویستە دووربكەونەوە لە بەركەوتنی‌ ڕاستەوخۆی‌ ئاژەڵی‌ نەپارێزراو (نا ماڵی)، یان ئاژەڵ و پەلەوەری‌ زیندووی‌ ناو كێڵگەكان لە كاتی‌ بڵاوبوونەوەیدا”.

جێی ئاماژەیە، چەند ڕۆژێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی ووهانی چین بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 54 كەس لەو هەرێمە گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات، ڤایرۆسەكە لە (ئەمریكا، فەڕەنسا، كەنەدا، ئوسترالیا، ژاپۆن، كۆریای باشوور و مالیزیا) و چەند وڵاتێكی تر بڵاوبووەتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی‌ هۆشداری‌ دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ دەستلەكاركێشاوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، نابێت بە هیچ شێوەیەك هێرش بكرێتەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان، هۆشداریشیدا لەوەی‌ بە ئامانجكردنی‌ باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا دەرەنجامی‌ خراپی‌ بۆ عیراق دەبێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە مووشەكبارانكردنی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، نیگەرانیی سەبارەت بە پێشێلكردنی سەروەریی عیراق و زیانگەیاندن بە نێردە دیپلۆماتییەكان دەربڕی.

عەبدولمەهدی ئاماژەبەوەدەكات: “فەرمان كراوە بە بڵاوەكردنەوەی‌ هێزە ئەمنییەكان تا دەستبكەن بە پشكنین بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە”.

سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: “حكومەت پابەندە بە پاراستنی سەرجەم نێردە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان لە خاكی عیراقدا و نابێت بە هیچ شێوەیەك هێرش بكرێتەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان”.

عادل عەبدولمەهدی هۆشداریدا لە هێرشكردنە سەر نێردە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان و مووشەكبارانكردنیان و ڕایگەیاند:”ئەو جۆرە كارانە مەترسیی گەورەی بۆسەر عیراق هەیە و وڵات دەكاتە گۆڕەپانی شەڕ، بەتایبەت لەكاتێكدا كە حكومەت دەستیكردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراقدا”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە پێنج مووشەكی جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا كراون و هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە، هەروەها بەهۆی ئەو مووشەكانەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.
ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە.. 7 كارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی بازاڕی هانا 7 كارمەندیان برینداربوون.

عەمید عابدین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی ئەمشەو كە لەبازاڕی هانا كەوتەوە 7 كارمەندمان بریندار بوون”.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا:”بەهۆی ئاگرەكەوە 10 دوكان سووتاون”.

جێی ئاماژەیە، ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی هانا كە لە دوو نهۆم پێكهاتووە كەوتووە كە زۆرینەیان دوكانی فرۆشتنی (جلوبەرگری منداڵان و جوانكاری و پێداویستییەكانی ناوماڵ ) بوون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان