ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دوای 117 ڕۆژ لە مردنی، ژنێك منداڵێكی بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

پزیشكانی نەخۆشخانەی زانكۆی شاری برونو لە كۆماری چیك ئاشكرایدەكەن، توانیویانە ژنێك دوای 117 ڕۆژ كە دووچاری خوێنبەربوونی مێشك بووەتەوە بهێڵنەوە تا ئەوكاتەی كۆرپەكەی لەدایك ببێت.
ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو گروپێك لە پزیشكانی كۆماری چیك ڕایانگەیاند، ئەم ڕووداوە بۆ یەكەمینجارە لە جیهاندا ڕوودەدات و پیشتر بابەتی لەم شێوەیە بوونی نەبووە، بەشێوەیەك دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ژنەكە توانراوە منداڵێك كە كێشەكەی 2.1 كیلۆ گرام و 42 سم درێژیەتی، (ئەلیسای كۆرپە) دەربهێنن.
ڕۆبرت جال سەرۆكی تیمی پزیشكییەكە كە چاودێری ئەو ژنەی كردووە ئاشكرایكرد، چاودێریكردن و هێشتنەوەی ژنێك كە مێشكی لەدەستدابوو كارێكی زۆر قورس بوو.
وتیشی”پزیشكان و داپیرەی ژنەكە بەردەوام لای نەخۆشەكە دەمانەوە و هاوكاریان دەكرد بەشێوەیەك پزیشكەكان بە بەردەوامی جوڵەیان بە قاچی نەخۆشەكە دەكرد وەك ئەوەی بڵێی بەردەوام لە حاڵەتی بەپێ ڕۆیشتندایە”.
دایكی 27 ساڵەی ئەلیسا لە هەفتەی شازدەیەمی دووگیانیدا ڕووبەڕووی خوێنبەربوونی مێشك بووەتەوە و دوای لەدایكبوونی ئەلیسا ئەو ئامێرانەی كە بە ژنەكەوە بەسترابوون و بە زیندویی هێشتبوویانەوە لێكرانەوە.

جیهان

بومەلەرزەیەك پایتەختی توركیای هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانیشتوانی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا هەستیان بە بومەلەرزەیەكی بەهێز كرد، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بومەلەرزەكە لە قوڵایی 13 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییدا ڕوویداوە و لە شاری ئەنقەرە و دەوروبەری هەستی پێكراوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و هەندێك زیانی ماددی هەبووە.

بەپێی زانیارییەكان بومەلەرزەكە بە گوڕی 4.5 پلە بووە بە پێوەری ڕێكختەر و دوای ڕووداوەكەش تیمەكانی فریاكەوتن چوونەتە چەند شوێنێك بۆ هاوكاری هاووڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پوتین گەیشتە ئیسرائیل

خەڵك –بەشی هەواڵ

فلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا گەیشتە ئیسرائیل.

سەرۆكی ڕوسیا گەیشتە تەلئەبیب بۆ بەشداریكردن لە ساڵڕۆژی كۆمەڵكوژییەكانی جولەكەدا.

پاش گەیشتنی بە تەلئەبیب فلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا كۆبووەوە.

ئەمڕۆ 75 ساڵ بە سەر ڕووداوی كۆمەڵكوژكردنی جولەكەكاندا تێپەڕدەبێت كە لەلایەن حكومەتی ئەو كاتی ئەڵمانیا بە ڕێبەرایەتی هیتلەر ئەنجامدرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا: یۆنان هێز ڕەوانەی سنوورەكانمان دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت “پێویستە یۆنان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت”.

خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، پێویستە یۆنان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت، کە وا ئێستا دوورگەكانی نزیك سنوورەكانی توركیا پڕچەك دەكات.

وەزیری بەرگری توركیا، ئاشكراشیكرد” یۆنان چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ 16 دوورگە ناردووە”.

لە سەر چەند بابەتێك گرژی كەوتووەتە نێوان توركیا و یۆنان بەتایبەت لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە دەریای ناوەڕاست و ناردنی هێز لەلایەن توركیاوە بۆ لیبیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان