ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێكەوت زەكی: هیچ ئاشێكی ئارد لە سلێمانی دانەخراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ كارگەی بەرهەمهێنانی ئارد (ئاش) لە سلێمانی دانەخراوە.
ڕێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، لەھەندێك كەناڵی ڕاگەیاندن بڵاوكراوەتەوە كەسەرجەم كارگەكانی ئارد لە سلێمانی داخراون، ئەم ھەواڵە دوورە لەڕاستییەوە.

ڕێكەوت زەكی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای سەردانی لیژنەیەكی چاودێری بازرگانی بەغدا كە ئیجرائاتێكی بەردەوامە تەنیا چەند كارگەیەك ڕێنماییان پێدراوە و سزای دارایی دراون و لەسەرجەم پارێزگاكان ئەم جۆرە ئیجرائاتە ھەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ھیواشیخواستووە ھیچ لایەك نەبێتە بەشێك لەزیان گەیاندن بەژێرخانی ئابووری سلێمانی.

لێدوانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە، وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 3/9/2019 لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بوونی مێروو لەكاتی بەرهەمهێناندا لەكاتی سەردانی لەناكاوی لیژنەكانی چاودێری بۆ ئاشەكانی پارێزگای سلێمانی، 10 كارگەی بەرهەمهێنانی ئارد (ئاش) داخران.

ئابوری

هەرێم.. هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنووردار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كۆمپانیاكانى بازرگانى ڕێگرن لە هەرزانكردنی بەنزین

خەڵك- بەشی هەواڵ

نرخی بەنزین بەپێی دۆخی هاوردەكردن، نرخی ستانداردی جیهان و پاڵپشتی حكومەت دەگۆڕێت و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت”هۆكاری سەرەكی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی بەنزینن”.

كەریم عەلی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم بەپێچەوانەی عیراقەوە پاڵپشتی دابینكردنی سووتەمەنی، نەوت و بەنزین ناكات، سەرباری ئەوەی كۆمپانیاكانی هاوردەكاری بەنزین خۆیان ڕێگرن لە دابەزینی نرخی بەنزین.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، بەگشتی كۆمپانیاكانی بازرگانی لە كوردستاندا هەماهەنگی یەكتر دەكەن بۆ گرانكردنی كاڵا و شتومەك و سوومەتەمەنی و حكومەتیش هیچ ڕێوشوێنێكی لەمبارەوە نییە.

لە هەرێمی كوردستاندا بەپێچەوانەی ناوچەكانی دیكەی عیراقەوە تائێستا نرخی بەنزین بە گران دەفرۆشرێت، چونكە دراوە بە كەرتی تایبەت و حكومەت سەرپەرشتی ناكات، لەكاتێكدا حكومەتی عیراق خۆی ئەركی كڕین و فرۆشتنی گرتووەتە ئەستۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

(خەڵك)مەرجەكان ئاشكرا دەكات
سەندیكای ئابووریناسان یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانیان دروست دەكەن

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین لەسەر پێدان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان و ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێككەوتنەكە واژوو دەكرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ووردەكارییەكان بۆ ڕاگەیاندنەكان ئاشكرا دەكەین.

وتیشی”لە ئێستادا كۆمپانیاكە لە كاردایە و سەرقاڵی كاركردنن و لەسەر نرخ و شوێن و كاتی تەواوبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونیش ڕێككەتووین”.

ڕونیشیكردەوە، لە سنووری لقی پارێزگای سلێمانی سەندیكا كە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەرین و گەرمیانیشی لەسەرە زیاتر لە 2700 ئەندامان هەیە و یەكەكانی نیشتەجێبوونیش نزیكەی 700 یەكەیە و ئەگەر زۆرینەیان فۆڕم پڕ بكەنەوە ئەوكات دەیكەینە قورعە.
ئاشكراشیكرد، تاكە مەرج بۆ پێدانی فۆرم ئەوەیە كە ئەو كەسە ئەندامی سەندیكای ئابووریناسان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان