ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆچەر بیركار وەك بیرمەندی یەكەمی جیهان هەڵبژێردرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دامەزراوەی پرۆسپێكت (Prospect) پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار، زانای بواری بیركاریی وەك بیرمەندی یەكەمی جیهان هەڵبژارد.

دامەزراوەی پرۆسپێكت (Prospect)، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 3/9/2019، براوەی پێشبڕكێی 50 كەسایەتی ناوداری جیهانی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی بیرمەندی جیهان بۆ ساڵی 2019 ڕاگەیاند، كە كۆچەر بیركار، مامۆستا لە زانكۆی كامبریدجی بەریتانیا وەك یەكەم بیرمەندی ئەمساڵ‌ یەكێكە لە هەڵبژێردراوەكان.

دامەزراوەی پرۆسپێكت ڕوونیكردووەتەوە، دەیان هەزار كەس بەشدارییان لە دەنگدانی ئەلكترۆنی كردووە، لە كۆتاییدا، پڕۆفیسۆر كۆچەر بیركار كە زانایەكی كوردە و خاوەنی خەڵاتی فیڵدزی بیركارییە، كە بە نۆبڵی دونیای زانستی بیركاری هەژمار دەكرێت، وەك كەسی یەكەم دەرچووەو نازناوەكەی بردووەتەوە.

جێی ئاماژەیە، كۆچەر بیركار ناوی (فەرەیدون درەخشانی)یە و بیركارێكی ھاوچەرخی كوردە كە لە ساڵی 1978 دا لە گوندی (نێ)ی سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، بیركار ئێستا لە زانكۆی كامبريدج-ی بەریتانیا پڕۆفیسۆرە، لە ساڵی 2018 دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیركاری جیھانی فیڵدز كە بە نۆبڵی بیركاری ناسراوە بەدەستبهێنێت.

جیهان

ڕوسیا دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەمە ١٥-٨-٢٠٢٠ دەستمانكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوەی بە زووترین كات هاووڵاتیان بەكاریبهێنن و چارەسەر بكرێن.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەم ڤاكسینە لەلایەن ناوەندی بایۆلۆجی (غامالیا)ەوە پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە 20 وڵات داوایان لە حكومەتی ڕوسیا كردووە و ئامادەییان بۆ كڕینی ڤاكسینەكە دەربڕیوە و سەرۆكی ڕوسیاش ڕایگەیاندوە كە ڤاكسینەكەیان لەسەر مرۆڤ تاقی كردوەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 63 هەزار و 730 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 476 هەزار و 266 كەس و 171 هەزار و 535 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“دوای ئیمارات سێ وڵاتی تری عەرەبی دەیانەوێت لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكبكەون”

خەڵك – بەشی هەواڵ

میدیا ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كرد، دوابەدوای ڕێككەوتنی تەلئەبیب و ئەبوزەبی سێ‌ وڵاتی تری عەرەبی دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.

میدیاكانی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی وڵاتەكەیان ئاشكرایانكرد، بەشی هەرە زۆری وڵاتانی عەرەبی ئەو ڕێككەوتنە بە هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنی وەسف دەكەن و ئێستا لە هەموو كاتێك وڵاتانی بەحرەین و میرنشینی عومان و سودان دەیانەوێت هاوشێوەی ئیمارات پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.

میدیاكان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، تێڕوانینی ئەو وڵاتانە بۆ ئیسرائیل گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، ئێستا لێپرسراوانی بەحرەین و میرنشینی عومان و سودان، تەلئەبیب بە هاوپەیمانێكی نزیكی خۆیان دەزانن، بەتایبەت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی وڵاتانی ئێران و توركیا لە ناوچەكەدا.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ پێنج شەممە 13/8/2020 بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەسەر ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكانی نێوانیان گەیشتنەتە ڕێككەوتن، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕێككەوتنەكەی بە (مێژوویی) ناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان