ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق بڕیاری داخستنی بۆ 10 ئاشی ئارد لە سلێمانی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی مێروو لەكاتی بەرهەمهێناندا لەكاتی سەردانی لەناكاوی لیژنەكانی چاودێری بۆ ئاشەكانی پارێزگای سلێمانی، 10 كارگەی بەرهەمهێنانی ئارد (ئاش) داخران، ئاماژە بە دەستپێكردنی هەڵمەتێكیش دەكات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای كار و دەستنیشانكردنی كەلێن و كێشەكان لەكاركرندا.

وەزارەتی بازرگانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد هاشم عانی، وەزیری بازرگانی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای كار و دەستنیشانكردنی كێشە و كەلێنەكان، تیمێكی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی، سەردانێكی لەناكاویان بۆ ئاشەكانی هەرێمی كوردستان/ سلێمانی بەسەرۆكایەتی عەلی زوهێر چەلەبی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەكە ئەنجامدا”.

ڕاشیگەیاندووە، 10 كارگەی بەرهەمهێنانی ئاردیان داخست بەو هۆیەی مێرووی زیندوویان لەكاتی بەرهەمهێناندا لە ئاشەكاندا دۆزییەوە، وێڕای دۆزینەوەی زۆرێك لە پاشماوە تەكنیكی و جۆرییەكان.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “لقەكانی چاودێری، ژمارەیەك ئاشیان لە پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا و بەغدا و ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركوك داخستووە، دوای ئەوەی وردبینیان لە میكانیزمی كاركردن و پێداچوونەوە بە مەرجەكانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای دانەوێڵەدا كردووە”.

(خەڵك) بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە و زانیاری زیاتر پەیوەندی كرد بە نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێلەی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

ئابوری

بەرپرسێكی گۆڕان: كۆمپانیا تێكەڵەكان سەرچاوەی قەیرانەكانی نەوت و غاز و كارەبان

خەڵك- بەشی هەواڵ

نەوتی سپی دابەشنەكراوە و قەیرانی كەمبوونەوەی غازش بەردەوامە، كارەباش ڕۆژانە كەمترە لە 10 كاتژمێر، بەرپرسێكی گۆڕانیش دەڵێت”كۆمپانیای تێكەڵی چەند بەرپرسێكی یەكێتی و پارتی بازاڕیان قۆرغكردووە”.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی دەوترێت كۆمپانیای یەكێتی و كۆمپانیای پارتی ڕاست نییە، بەڵكو كۆمپانیای تایبەتی كەسانی دەستڕۆیشتووی ناو یەكێتی و پارتی هەن.

وتیشی”ئێستا كۆمپانیای تێكەڵ هەیە لەناو یەكێتی و پارتییدا و سەرۆكایەتییەكانیش بەشدارن و دەستیان بەسەر بازاڕدا گرتووە”.

سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانەكانی نەوت، غاز و كارەباش ناوبراو وتی”تا حكومەتی هەرێم بەم جۆرە ئیدارە بكرێت، چاوەڕوانی چارەسەركردنی كێشەكان مەبن”.

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، كۆمپانیای تێكەڵ لە نێوان چەند بەرپرسێكی یەكێتی و پارتییدا دروستكراون و بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕێگەنادەن قەیرانەكان چارەسەربن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: كێشە بۆ مووچە نەهاتووەتەپێش

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كێشەیەك لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە نییە، هەرچەندە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت.

جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەكرد، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەی ئاسایی دەڕوات و كێشەی بۆ نەهاتووەتەپێش.

وتیشی”مووچە مافی فەرمانبەرانە و هاوكاری حكومەت نییە، كاری لەپێشینەی حكومەتیش دابەشكردنی مووچەیە”.

قسەكانی جوتیار عادل لەكاتێكدایە كە مووچەی فەرمانبەران مانگانە لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت و ئەگەر پارەكەی بەغداش ڕەوانە نەكرێت، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچە دابەشبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی تەنها یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی دادی ڕاگەیاند و ئەمڕۆ دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا پارەكەی بەغدا ڕەوانە نەكراوە و بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە.

نیوەی مانگی 2ی 2020 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان