ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی پۆستەكەی پێشووی ئاشتی هەورامی پڕكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە پڕكردنەوەی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت و لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەدەبرێت و پەڕلەمانتارێكیش دەڵێت: “پێویستە هیچ پۆستێك بە وەكالەت نەهێڵدرێتەوە”.

مەم بورهان قانع، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی بڕیارێك، كە ڕۆژی ١/ ٩/ ٢٠١٩ بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كورستان دەرچووە و پاڵپشتە بە كۆبوونەوەیەكی پێشوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، پۆستی “وەزیری سامانە سروشتییەكان”ی هەرێم، بە وەكالەت لەلایەن خودی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەڕێوەدەبرێت، سەرەرای ئەركەكەی خۆی.

ڕاشیگەیاند، كە هەرچەندە یاسایەك نییە، كە ڕێگری بكات لە بەڕێوەبردنی وەزارەتەكان لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بەوەكالەت، بەڵام ئەوەی گرنگە پێویستە وەزارەتەكان وەزیری پەیوەندیداری بۆ دیاری بكرێت، چونكە میوانداریكردن و لێپرسینەوە لە وەزیرەكان لەناو پەڕلەمان ئاسانترە لە سەرۆك وەزیران.

ئاشكراشی كرد، ئەگەر وەزارەتەكە وەزیری خۆی هەبوو، بەتایبەتی وەزارەتێكی گرنگی وەكو سامانە سروشتیەكان ئەوا ئەو وەزیرە خۆی تەرخان دەكات بۆ وەزارەتەكە و لەلایەن پەڕلەمانتاران و لیژنەی سامانە سروشتیەكانەوە بەدواداچوون و بانگهێشت كردن و پرسیار لێكردنی خێراتر و ئاسانتر دەبێت.

ئەو پەڕلەمانتارە جەختیشی كردەوە، كە پێویستە هیچ پۆستێك بە وەكالەت نەهێڵدرێتەوە و بارگرانی نەخرێتە سەر كارەكتەری دیكە بەتایبەتی سەرۆك وەزیران، چونكە ئەو سەرۆكی تەواوی كابینەكەیە، بۆیە پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش وەزیری خۆی هەبێت.

بۆ وەرگرتنی بۆچوونی حكومەت لەسەر ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

ئاشتی هەورامی لە چەند كابینەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەبووە و لە كابینەی نۆیەمیشدا، كە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا، پۆستی یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی بۆ كاروباری وزە پێ‌ درا.

کوردستان

یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم گردبوونەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبوونەوە و ئاشكرایدەكەن، هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دامەزراندنمان دوابخرێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە 5-7-2020 بەشێك لە یەكەمە دەرچووەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بە نوێنەرایەتی هەزار و 100 خوێندكار لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی كوردستان گردبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك)، یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان بە نوێنەرایەتی هەزار و 100 خوێندكار لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی كوردستان گردبوونەتەوە بەمەبەستی ئەوەی دابمەزرێنرێن، بەتایبەت دوای ئەوەی پڕۆسەی چاكسازی پارەیەكی زۆر بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە و هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دامەزراندنمان دوابخرێت.

ئاشكراشیدەكەن، هەرچەندە ئەمڕۆ هیچ پەڕلەمانتارێك لە نوسینگەی سلێمانی دەوامی نەكردووە تا یاداشتەكەیان لێوەربگرێت، بەڵام ئەوان لە ڕێگای دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە داوا دەكەن حكومەت لە پێناوی بەرز ڕاگرتنی ئاستی زانستی زانكۆكان، لە كەمترین ماوەدا دایانبمەزرێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان