ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕەوتەكەی عەممار حەكیم هەوڵ بۆ پێكهێنانی حكومەتی سێبەر دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمە، كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەركردایەتی دەكرێت، باس لەو هەوڵانە دەكات، كە بۆ پێكهێنانی حكومەتی سێبەر دەخرێنەگەڕ و ئاماژەی بە هاتنی پەڕلەمانتاری نوێ‌ دەكات بۆ نێو بەرەی ئۆپۆزسیۆن.

مەحمود مەلا تەڵاڵ، پەڕلەمانتاری ڕەوتی حیكمە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “ڕەوتی حیكمە دەستیكردووە بە پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن، كە لێوەی حكومەتی سێبەر دروستدەكرێت، هەریەك لە پەڕلەمانتاران عەلا سوكەر دەلفی و شێخ ڕیاز تەمیمیش بەشێوەیەكی فەرمی چوونەتە ڕیزەكانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ژمارەیەك سەركردە و پەڕلەمانتار دەچنە بەرەكەوە، كە ئامانج لێی ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی سیاسییە”.

بە وتەی مەحمود مەلا تەڵاڵ، “ئەو بەرەیە بەچەند ئاڕاستەیەك كاردەكات، وێڕای پێكهێنانی حكومەتی سێبەر، كە لێوەی هەوڵ دەدات ژینگەیەكی لێكگەیشتن و هاوبەشی دروستبكات لەپێناو گۆڕانكاری و چاكسازی ڕاستەقینە، كە ئامانج لێی وەلانانی پشكداری و خولقاندنی ژینگەیەكی لۆژیكی و كاری ڕاستەقینەیە”.

ئەو پەڕلەمانتارەی ڕەوتی حیكمە دەڵێت: “گرنگترین شت دەركردنی گەندەڵكارانە لەڕێی پەلكێشكردنیان بە شێوازی یاسایی و بە ئاشكرا”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، ڕەتیكردەوە چووبێتە پاڵ هیچ ڕەوتێك و ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە، كە باسیان لە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراو و ڕاگەیاندنی نوێ‌ لەو بارەیەوە كردووە”.

ئەنسام مانوئێل، ئەندامی هاوپەیمانی نەسر لەو ڕووەوە ڕاگەیاندووە، “ئەوەی لە هەندێك لە ماڵپەڕەكاندا بڵاوكرایەوە سەبارەت بە چوونی نەسر بۆ نێو بەرەی ئۆپۆزسیۆن و سازدانی كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراو لەم هەفتەیەدا، دوورە لە ڕاستییەوە و هەرگیز گوزارشت لە هەڵوێستی نەسر ناكات”.

ئەنسام مانوێل پێیوایە، “نەسر بۆخۆی بنەمای ئۆپۆزسیۆنی ڕاستكردنەوەیە و دەستپێشخەر بووە لەو ڕووەوە، بۆیە سوورە لەسەر پڕۆژەكەی و ناچێتە پاڵ هیچ پڕۆژەیەكی تر”.

عێراق

حزبوڵڵای عیراق: ئەگەر لەگەڵ تڕەمپ كۆببێتەوە، بەرهەم ساڵح لە بەغدا دەردەكەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، هەڕەشە لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات، ئەگەر لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا كۆببێتەوە.

بڕیارە لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمەریكا كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پەڕلەمانی عیراق بڕیاری دەركدنی هێزەكانی ئەمریكای لە عیراق پەسەند كردووە، بەپێی زانیارییەكانیش تڕەمپ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كۆدەبێتەوە.

ئەبو عەلی عەسكەری بەرپرسی ئەمنی میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەگەر بەرهەم ساڵح لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ كۆببێتەوە هەڵوێستمان دەبێت.

وتیشی”جەخت لە كۆنەبوونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ تڕەمپ دەكەینەوە، بەپێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت، كە ئیرادەی گەلی عیراق و ئەو خوێنە پاكەی ڕژاوە پشتگوێ بخات، ئەگەر وابكات لە بەغدا دەریدەكەین”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە فڕۆكەكانی ئەمریكا هێرشیان كردەسەر بارەگاكانی حزبوڵڵا و چەندین كەسیان لێكوشتن و دواتریش هەریەك لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا كوژران.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەنگۆی هەوڵی تیرۆركردنی ئەیاد عەلاوی بڵاودەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێی بەوە تاوانبار كردووە كە وەك ئامادەكارییەك بۆ تیرۆركردنی عەلاوی پێشتر هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو سەركردە عیراقيیە بڵاودەكاتەوە.

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە سەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا بەهۆی بەشداریكردنی لە كۆنگرە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكاندا دەزگای هەواڵگری ڕژێمی عیراق پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی ئەیاد عەلاوی داناو بەو هۆیەوە زیاتر لە ساڵێك لەنەخۆشخانەدا مایەوە، بەڵام ئەو دەزگایە دوو مانگ پێش ئەنجامدانی پیلانەكەی هەواڵی كوژرانی عەلاوی لە لەندەن بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی نووسینگەی ئەیاد عەلاویدا ئەوەشخراوەتەڕوو: وەك جاران دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێ بەر لە جێبەجێردنی پیلانێك بۆ تیرۆركردنی هەواڵی گیانلەدەستدانی عەلاوی بڵاودەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: مووشەكباران كردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا كاریگەری خراپی بۆ عیراق دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی‌ دەستلەكاركێشاوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئیدانەی‌ هێرشە مووشەكییەكەی‌ شەوی‌ ڕابردووی‌ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكای‌ كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەئامانجگرتنی‌ باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا تاوانە دژی‌ نێردەیەكی‌ دیپلۆماتی‌ لەسەر خاكی‌ عیراق.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی‌ دەستلەكاركێشاوەی عیراق داوای لە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی‌ بەغدا كردووە دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن و ئەو كەسانە دەستگیربكەن كە لە پشت ئەو كارەوەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو سێ مووشەك لە جۆری كاتێوشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران و لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتنە خوارەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان