ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شاندێكی حكومەتی یۆنان سەردانی هەرێم دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە شاندێكی وڵاتەكەی سەردانی هەرێم دەكات بۆ وەبەرهێنان لە كەرتە جیاجیاكان.

ئەمڕۆ سێ شەممە 3-9-2019، “ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم پێشوازی كردووە لە ئیفسیمیۆس كۆستۆپولۆس، كونسوڵی گشتی یۆنان و شاندی یاوەری لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، لە كۆبوونەوەكەدا كونسوڵی گشتی یۆنان باسی لەوەكردووە، كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارام و لە بارە، لە هەمان كاتیشدا یاسای وەبەرهێنان تێیدا زۆر هاندەر و گونجاوە بۆ وەبەرهێنان، بۆیە وڵاتەكەی بەنیازە پەیوەندییەكانی بەرەو پێش ببات لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا شاندێكی حكومەتی یۆنان بەیاوەری ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگان و سەرمایەداران سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ وەبەرهێنان لە كەرتە جیاجیاكان بە تایبەتی كەرتە خزمەتگوزارییەكان.

لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی شاندی میوانی كرد و ئومێدی خواست، كە ئەمە سەرەتایەكی باش بێت بۆ برەودان بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتی یۆنان.

وتیشی، “وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەموو شێوەیەك كارئاسانی بۆ كۆمپانیا یۆنانییەكان دەكەین هەروەها كار دەكەین بۆ نەهێشتنی گشت ئاستەنگەكان لەبەرامبەر پڕۆژەی سەرمایەدارە یونانیەكان، كە لە خزمەت و بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا بێت”.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 4 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان سێ پیاو و یەك منداڵن كە سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەركەوتەی تووشبووی پێشوون و تووشبوویەكیش لە پارێزگای سلێمانی بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران كە سێ پیاو و یەك منداڵە بەم شێوەیەی خوارەوە:

سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بەركەوتەی توشبووی پێشوون.

وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: 6 تووشبووى ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: 6 نەخۆشیتر لە تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووەتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئێستادا كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتە 17() حەڤدە كەس.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین كە ( ٦ ) شەش نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بوو.

كۆی گشتی چابوەكان گەیشتە ( ١٧ ) حەڤدە نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣ نیسان ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم: بۆ ماوەی 48 كاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە و هەموو شوێنە ڕێپێدراوەكان ڕادەگیرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ ماوەی 48 كاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە و هەموو شوێنە ڕێپێدراوەكان ڕابگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: بۆ ماوەی 48 كاژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەكرێت و هەركەس سەرپێچی بكات سزادەدرێت و بڕیارەكەش لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی 4/4/2020 جێبەجێ دەكرێت.

لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە:”گشت ماركێت و نانەواخانەكان و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان ڕێگەپێدراون، دادەخرێن جگە لە دەرمانخانەی ئێشكگر كە كراوە دەبێت”.

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش ، لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەكراوە، دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت بەمەرجێك وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پێویستە پێشوەختە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەكان بكەن و لەكاتی وەرگرتنی مووچە مەودای دوو كەس لە دوو مەتر كەمتر نەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەكات، هەر ئەفسەر و كارمەندێكی سەر بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو هێزانەی سەر بە هێزەكانی ئیتیحادیی عیراقن و لەناو هەرێمی كوردستان خزمەتدەكەن ئەگەر لە ئەركی فەڕمییدا نەبن و ئۆتۆمبێلی سەربازی یان ناسنامەی سەربازی بەكاربهێنن بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، پێویستە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیربكرێن.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت بڕیارەكان بۆ ڕێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر كەسێك سەرپێچی بكات دەستگیردەكرێت و ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان