ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خانووە كۆنەكانی سلێمانی بەهەمان جۆری خشت نوێدەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

خاوەنی كارگەكانی خشتی سلێمانی پابەند بوونی خۆیان نیشان دا بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە خشتەی لە خانووە كۆنەكانی سلێمانیدا بەكارهاتووە بۆئەوەی هەر خانوویەك لە گەڕەكە كۆنەكاندا دروستكرایەوە بەو جۆرە خشتە روپۆش بكرێن.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”ئەمرۆ 3-9-2019 قائیمقامی سلێمانی بە بەشداری نوێنەری شارەوانی سلێمانی و شوێنەوار و پیشەسازی و وەبەرهێنان و ئاسایش و كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی و لیژنەی پاراستنی شوێنەوار لەگەڵ خاوەنی كارگەكانی دروستكردنی خشت كۆبووەوە.”

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” لە كۆبونەوەكەدا كە نوێنەری تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەی بوون، جەخت لەسەر بڕیاری پاراستنی سیمای گەڕەكە كۆنەكان كرایەوە و خاوەنی كارگەكانی دروستكردنی خشتیش ئامادەییان دەربڕی بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە خشتە.”

بەپێی بڕیاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ” بڕیاردراوە هەر كەسێك خانوی نیشتەجێ یان بازرگانی لە گەڕەكە كۆنەكانی سلێمانیدا دروست بكات یان نۆژەن بكاتەوە دەبێت بەو جۆرە خشتە ناوخۆییە كە لە سلێمانی دروست دەكرێت روپۆشی بكات و بەپێچەوانەوە بەدەر لەو خشتە رێگە نادرێت بەهیچ مادەیەكیتر خانووەكان روپۆش بكرێن.”

کوردستان

لە هەولێر، تەقە لە دوو کۆمیتەی یەکێتی کرا

خەڵک

له‌شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ هه‌ردوو كۆمیته‌ی 4 و 5ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا.

بە پێی هەواڵی ماڵپەری pukmedia، ئێوارەی ئه‌مڕۆ 20ـ9ـ2019له‌ شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ كۆمیته‌ی 4 و 5 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه‌، كه‌ هه‌ردوو كۆمیته‌كه‌ باره‌گاكانیان له‌ ناو یه‌ك بینادان له‌گه‌ڕه‌كی مهابات .

بە پێی هەواڵی پێگەی فەرمی و زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ته‌قه‌كه‌ره‌كان 8 گولـله‌یان به‌ بینای باره‌گاكه‌وه‌ ناوه‌و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵهاتوون و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

ڕووداوی تەقەکردنەکە، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، ته‌نها زیانی ماددی كه‌به‌ر چه‌نجه‌ره‌و شوێنه‌كانی بیناكه‌ كه‌وتووه‌ .

تەقە کردن لە کۆمیتەکانی یەکێتی لە هەولێر، لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو، لە شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای لقی 4ی پارتی کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زانکۆ لاین، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، درێژکرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى ٢٤ سەعات درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى شەمە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (۲۰۱۹/۹/۲۱) بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات

خەڵک – بەشی هەواڵ

کۆبوونەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، کۆتایی هات.

دوابەدوای کۆبونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی “پێداگیری دەكەین لەبارەی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنمان لەگەڵ پارتی  سەبارەت بە كەركوك”

وتەبێژەكەی یەكێتی ئەوەشی وت، لیژنەی ئامادەكاری بەستنی كۆنگرەی چوارەمیش، كارەكانیان تەواو  كردووە و لەبارەی پەیوەندییەكانیشان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەی ئاشكرا كردوە كە یەكێتی
جێبەجێكردنی رێكەوتنیان لەگەڵ پارتی تاو توێكردووە.

له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پشكی یه‌كێتیش له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یبووه‌، وتی:” ئه‌وه‌ باسكرا كه‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته‌ به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ زه‌مانه‌تی درێژه‌ پێدانی رێكه‌وتنه‌كانمانه‌،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌رچیه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت”.

له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی ڕێكه‌وتنی بودجه‌ له‌گه‌ڵ عیراق وتی:” ئێمه‌ رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی كه‌له‌و حكومه‌تدا به‌شدارن، ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسازانه‌ به‌نیسبه‌ت خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌،  له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ، وه‌فدێك هه‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌ ده‌ست و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌و .باره‌یه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ڕوونه‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان