ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هێزەكانی عیراق هەڵمەتێكی سەربازی نوێیان دەستپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

هێزێكی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی سەربازی فراوانیان لە ناوچەی بەغدادی لە باكوری پارێزگای ئەنبار دەستپێكرد بۆ دەستگیركردن یان كوشتنی پاشماوەی چەكدارەكانی داعش.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزی ئاسمانی عیراقیش بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە دەكات و تائێستا بەشێكی زۆری ناوچەكە كێوەماڵ كراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هێرشەكان لە چوار میحوەرەوە دەستیان پێكردووە و مەبەست لێی دورخستنەوەی مەترسییە لەسەر ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار”.

عێراق

حزبوڵڵای عیراق: ئەگەر لەگەڵ تڕەمپ كۆببێتەوە، بەرهەم ساڵح لە بەغدا دەردەكەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، هەڕەشە لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات، ئەگەر لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا كۆببێتەوە.

بڕیارە لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمەریكا كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پەڕلەمانی عیراق بڕیاری دەركدنی هێزەكانی ئەمریكای لە عیراق پەسەند كردووە، بەپێی زانیارییەكانیش تڕەمپ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كۆدەبێتەوە.

ئەبو عەلی عەسكەری بەرپرسی ئەمنی میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەگەر بەرهەم ساڵح لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ كۆببێتەوە هەڵوێستمان دەبێت.

وتیشی”جەخت لە كۆنەبوونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ تڕەمپ دەكەینەوە، بەپێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت، كە ئیرادەی گەلی عیراق و ئەو خوێنە پاكەی ڕژاوە پشتگوێ بخات، ئەگەر وابكات لە بەغدا دەریدەكەین”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە فڕۆكەكانی ئەمریكا هێرشیان كردەسەر بارەگاكانی حزبوڵڵا و چەندین كەسیان لێكوشتن و دواتریش هەریەك لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا كوژران.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەنگۆی هەوڵی تیرۆركردنی ئەیاد عەلاوی بڵاودەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێی بەوە تاوانبار كردووە كە وەك ئامادەكارییەك بۆ تیرۆركردنی عەلاوی پێشتر هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو سەركردە عیراقيیە بڵاودەكاتەوە.

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە سەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا بەهۆی بەشداریكردنی لە كۆنگرە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكاندا دەزگای هەواڵگری ڕژێمی عیراق پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی ئەیاد عەلاوی داناو بەو هۆیەوە زیاتر لە ساڵێك لەنەخۆشخانەدا مایەوە، بەڵام ئەو دەزگایە دوو مانگ پێش ئەنجامدانی پیلانەكەی هەواڵی كوژرانی عەلاوی لە لەندەن بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی نووسینگەی ئەیاد عەلاویدا ئەوەشخراوەتەڕوو: وەك جاران دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێ بەر لە جێبەجێردنی پیلانێك بۆ تیرۆركردنی هەواڵی گیانلەدەستدانی عەلاوی بڵاودەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: مووشەكباران كردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا كاریگەری خراپی بۆ عیراق دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی‌ دەستلەكاركێشاوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئیدانەی‌ هێرشە مووشەكییەكەی‌ شەوی‌ ڕابردووی‌ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكای‌ كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەئامانجگرتنی‌ باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا تاوانە دژی‌ نێردەیەكی‌ دیپلۆماتی‌ لەسەر خاكی‌ عیراق.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی‌ دەستلەكاركێشاوەی عیراق داوای لە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی‌ بەغدا كردووە دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن و ئەو كەسانە دەستگیربكەن كە لە پشت ئەو كارەوەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو سێ مووشەك لە جۆری كاتێوشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران و لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتنە خوارەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان