ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند خاڵێک کە هەموو ژنێک دەیەوێت مێردەکەی بیزانێت، بەبێ ئەوەی خۆیان پێی بڵێن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکە کە هەموو ژنێک دەیەوێت مێردەکەی بیزانێت، بەبێ ئەوەی خۆیان پێی بڵێن:

 

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان له‌ ده‌ربرینی هه‌ست و سۆزه‌كانیان تێبگه‌ن و كاردانه‌وه‌یان بۆی هه‌بێت.

– ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوان به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌ قسه‌كانیان بڕوانن و حسابی ته‌واوی بۆ بكه‌ن.

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان له‌وه‌ تێبگه‌یه‌نن كه‌ نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زورانیدا به‌راورد بكرێن.

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌ نێوان خۆیان و هاوسه‌ره‌كانیادا هه‌بێت و به‌رده‌وام ئاگایان له‌ یه‌ك بێنت.

-ژنان حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پیاوه‌كانیان مامه‌ڵه‌ی به‌رێز و سۆزداریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن كه‌ پیاوه‌كانیان خۆبه‌زلزان نه‌بن و ئه‌و هه‌سته‌یان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنن.

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن كه‌ پیاوه‌كانیان كاره‌كان  به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجامی بده‌ن، نه‌ك هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن خۆیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م بن.

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان له‌ پێشنیار و بڕیاره‌كاندا ده‌ستپێشخه‌ر بن.

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوه‌كایان رێز له‌ خانه‌واده‌كه‌یان بگرن و مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵیاندا باش بێت.

-ژنان حه‌زده‌كه‌ن كه‌ پیاوه‌كانیان له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ قسه‌كانیان به‌ شێوازی سه‌رزه‌نشتانه‌ نه‌بێت و سۆزداریانه‌ بێت.

ریکلام

خۆشەویستی

ڤیدیۆ: ڤالانتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە

خێزان

ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە  شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالانتاینی سپی.

 

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٣ خاڵی گرنگ دەری دەخات پیاوەکەت وەک فەرهاد عاشقت بووە

خێزان

گومان لەوەدا نییە کە ژن و پیاو لە دەربڕینی هەستەکانیاندا جیاوازن، هەریەکەشیان بە جۆری جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەر دەردەخەن، ئەمەی خوارەوە ١٣ خاڵە کە کاتێک پیاو هاوسەرەکەی خۆش دەوێت تێیدا دەردەکەوێت:

 

-گوێت لێدەگرێت و قسەکانتی لەبیرە و گرنگی بە وردەکاریەکان دەدات.

-قسەکانی کە بۆتی دەکات دەیباتە سەر و بەلایەوە گرنگە کە ئەو هەستەت لا دروستبکات تۆ بۆ ئەو گرنگیت.

-هەموو کات هەوڵدەدات تا دەتوانێت زۆربەی کارەکان خۆی بیکات بۆئەوەی قورسایی نەخاتە سەر تۆ.

-پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشە و کێشەی لەگەڵیاندا نییە.

-لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و ستایلەکەیدا ڕایی تۆ وەردەگرێت.

-حەزدەکات هەموو شتێکی ژیانی لەگەڵ تۆدا بکات و لێت جودا نەبێتەوە.

-هەندێکجار خۆی خواردن لێدەنێت و کاری ماڵدەکات تا تۆ والێبکات دڵت خۆش ببێت.

-بەردەوام بیرۆکەی نوێ و سوپرایزی جۆراوجۆرت بۆدەکات تا دڵت خۆش بکات.

-هەموو کات تۆی بەلاوە جوان و سەرنجڕاکێشە، هەموو کات.

-ئامادەیە کە لەبەر تۆ قوربانی بدات و کارەکانی دیکەی وەلا بنێت.

-شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە دەکات و پشتگیری لە بیرۆکەکانت دەکات گەر سەیر و سەمەرەش بن.

-هەموو کات پارێزگاریت لێدەکات و شەڕی مانەوە لەگەڵ تۆدا دەکات.

-ترسی لەوە نییە لەبەردەم تۆدا لاواز دەربکەوێت و گەر کێشەیەکی هەبێت لەگەڵ تۆدا باسی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان