ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بۆچی كڵاوی چێشتلێنه‌ره‌كان درێژه‌؟ ئه‌وه‌ مانای چیه‌؟

خێزان

وه‌ك ده‌بینین له‌ زۆرێك له‌ چێشتخانه‌كاندا ئه‌و كه‌سه‌ی چێشت ئاماده‌ده‌كات و له‌ كوردستان به‌ (وه‌ستا) ناوده‌برێت كڵاوێكی درێژی سپی له‌ سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا زانیوته‌ مانای ئه‌وه‌ چیه‌؟

به‌كارهێنانی كڵاو بۆ چێشتلێنه‌ران پاش ئه‌وه‌ داهات جۆرجی دووه‌م پاشای ئینگلته‌را  له‌ ساڵی 1727  كه‌ خواردنیان بۆ هێنابوو خواردنه‌كه‌ مووی تێكه‌وتبوو، ئه‌وه‌ش زۆر توڕه‌ی ده‌كات و بڕیار ده‌دات سه‌رجه‌م چێشتلێنه‌ره‌كانی كه‌ ژماره‌یان 50 كه‌سه‌ سه‌ریان سفر بكه‌ن، هاوكات فه‌رمانده‌دات بۆ دواتر كڵاویش بكه‌نه‌ سه‌ریان، له‌ پاش ئه‌و ڕوداوه‌ش به‌كارهێنانی كڵاو لای چێشتلێنه‌ران ده‌بێته‌ كلتورێك.

پاشان دواتر له‌ سه‌ده‌ی 19 ئه‌و چێشتلێنه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیانه‌ی له‌ كۆشكی پاشا و خانه‌دانه‌كان كاریانده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌زمون و پله‌كه‌یان جیابكرێته‌وه‌، به‌پێی به‌رزی كڵاوه‌كه‌یان دیاریان ده‌كرد، هه‌ر له‌و كاته‌دا كڵاوه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی كاریم كه‌ سه‌رۆكی چێشتلێنه‌ره‌كان بوو 19 بازنه‌ی تێدابوو له‌وه‌شه‌وه‌ كڵاوی درێژ بووه‌ كلتورێكی دیكه‌ لای چێشتلێنه‌ره‌كان کە مانای وەستای کارامەی دەگەیاند.

ماڵداری

له‌ چ ته‌مه‌نێكدا به‌ ته‌واوی ئاماده‌یت بۆ منداڵبوون؟

خێزان
له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا زۆرێك له‌ خانمان دره‌نگ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یاخود كه‌ هاوسه‌رگیریشیان كرد منداڵبون دواده‌خه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وامیش ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی گونجاودا نه‌توانن منداڵ بخه‌نه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان باشترین ته‌مه‌ن بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵ له‌ خانماندا له‌ نێوان 18 بۆ 24  هه‌تا 26 ساڵدایه‌ به‌و پێیه‌ی له‌و كاته‌دا هێلكه‌دان له‌ چالاكترین ماوه‌ی خۆیدایه‌.

تویژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ چالاكی هێلكه‌دان بۆ منداڵخستنه‌وه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا 50% یه‌و له‌ پاش ته‌مه‌نی 27 ساڵ بۆ 34 ده‌بێت به‌ 40%.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەک کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت:

 

– بۆ ئەوەی مۆز زوو تێکنەچێت، بەشی سەرەوەی بە عەلاگە بپێچەرەوە.

 

– بۆ پاکبونەوەی مەنجەڵ بە ئاسانی، ئاوی تێدا بکوڵێنە و کەمێک سرکەی سێوی تێبکە.

 

– بۆ ئەوەی لە کاتی قاشکردنی پیاز چاوت فرمێسکی لێنەیەت، پیشتر کەمێک ئاوی لیمۆ بدە لە تەختەی شت جنینەکە

 

– زەرفی جپس بە چەقۆیەک لە ناوەڕاستەوە بکەرەوە، ئاوا دەتوانیت بە ئاسانی دای بنێیت.

 

– ئەو فستقانەی بە ئاسانی ناکرێنەوە، بە قەپاغی فستقێکی دیکە بیکەرەوە و ددانتی بۆ ئازار مەدە.

 

– توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بڕێکی زۆر بەکتریا لەسەر قتوی کۆلا هەیە، بۆیە قەسەب بەکار بهێنە.

 

– بۆ کاتی ددان شۆردن مەعجونی زۆر لە فوڵچەکە مەدە و کەمێک بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان