ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“پێنج وەزیری كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكانیان لادەبرێن”

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، لە وەرزی داهاتووی یاساداناندا، پێنج وەزیر دەگۆڕدرێن، كە یەكەمیان وەزیری كشتوكاڵە.

سەلام شەممەری، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “لە وەرزی داهاتووی یاسادانان، 5 وەزیر دەگۆڕدرێن، بەهۆی كەمتەرخەمی لەكارەكان و بوونی دۆسێكانی گەندەڵی و تاوانكاری و دۆسێكانی تر”.

بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارەی سائیرون، “یەكەم وەزیر، كە دەگۆڕدرێت، وەزیری كشتوكاڵە، كە بەشێوەیەكی ڕوون كەمتەرخەمی نواندووە لەڕووی پێدانی پەین بە جوتیاران و پێداویستییە كشتوكاڵییەكان، بۆیە سورین لەسەر بانگهێشتكردنی بۆ پەڕلەمان و لەسەركارلابردن و گۆڕینی بە كەسێتییەكی تەكنۆكرات”.

شەممەری دەڵێت: “هەندێك لە وەزیرەكان خاوەنی كەیسی گەندەڵین، وێڕای بابەتی ڕیشەكێشكردنی بەعس، بۆیە پێداگرین لەسەر گۆڕینی هەندێك لەو وەزیرانەی، كە پێوەرەكان نایانگرێتەوە و تۆمارەكانی تاوان، یان ڕاوبۆچوونی لێپرسینەوە و دادپەروەرییان نەگەیشتووە بە پەڕلەمان”.

عێراق

20ی ئەم مانگە كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆشكی سپی ئاشكرایدەكات، 20 ئەم مانگە دیاری كراوە بۆ سەردانەكەی موستەفا كازمی بۆ ئەمریكا.

كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 20ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكات و هەریەك لە پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا تاوتوێ دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ڕاگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نەكراوە، لەكاتێكدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوە و پێش دوو مانگ گەڕی یەكەمی گفگۆكان لە عیراق ئەنجام دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان