ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵیک ئەسپ کە زۆر بە جوانی هەستەکانی خۆیان دەربڕیوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵیک ئەسپە کە زۆر بە جوانی هەستەکانی خۆیان دەربڕیوە:

 

بەمجۆرە سڵاوم لێدەکات

ددانەکانم جوانن؟

سێڵفی!

گیران لە قافا

کاتی پێکەنین

چۆنی؟

با منیش دەربچم

گۆرانی دەڵێم!

ختوکەم مەدە!

 

ژیاندۆستی

چەند یاسایەک بۆ دەوڵەمەند بوون کە لە سەرمایەدارەکانەوە فێری بووین

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند یاسایەکە بۆ دەوڵەمەند بوون کە زۆرێک لە سەرمایەدارەکان ئەنجامیان داوە بۆ ئەوەی پارە کۆبکەنەوە و تۆش دەتوانیت سوودی لێوەربگریت:

 

-ئەو شتانە هەمیشە دەکڕن کە پێویستیانە نەک ئەوانە کە حەزیان لێیەتی و بیانەوێت تەنها بە حەز شتەکان بکڕن

-شتێک دەکڕن کە بتوانن چەندین جاری تر سوودی لێ ببینن نەک جاری دواتر نەتوانن بەکاری بهێننەوە
-ئەزموونکردنی ئەو شتانەی بەنرخن، هەر شت ناکڕن و لە دواتردا پێویستیان نەبێت گەشت دەکەن و کاتی خۆش بەسەردەبەن دانانیشن لە سوچێکەوە هەموو پارەکەیان خەرج بکەن.
-ئەو شتانە دەکەن کە دڵخۆشیان دەکات و تەندرووست دەیان هێڵێتەوە نەک ئەوەی ماڵەکەیان پڕ بکەن لە جل و بەرگ و وایان لێ بکات کە نەزانن چی لەبەر بکەن.
-شتەکان چاک دەکەنەوە پێش ئەوەی  یەکسەر شتی نوێ بکڕن، وەک پاککردنەوەی پێڵاوەکان تاوەکوو شوختی زۆریان تێدا درووست نەبێت و بەردەوام نوێ و نایاب دەربکەوێت.

-ڕۆژی پارە خەرجنەکردن دادەنێن لە هەفتەدا، یاخود ئەو ڕۆژانە دیاری دەکەن کە لەماڵەوە نان دەخۆن و کەمی دەکەنەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تایبەتمەندیەکی شەمەندەفەری خێرا لە ژاپۆن کە هەموان سەرسام دەکات

خێزان

سستمی شەمەندەفەر لە وڵاتی ژاپۆن یەکێکە لە پێشکەوتوترین سستمەکان لە جیهاندا کە کاتێک گەشتی پێدەکەیت بەتەواوەتی سەرسام دەبیت پێی، ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکی ئەم سستمەیە:

 

شەمەندەفەرەکە بە خێرایی ١٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات و بەگشتی لە شەواندا بەڕێدەکەوێت و لە بەرەبەیاندا دەگات بە جێ

شوێنی شەمەندەفەرەکە بۆ چەند کڵاسێکی جیاواز دابەشکراوە

کڵاسی یەکەم گرانترینە و ژورێکی تابەیتی خۆتت هەیە (یەک کەس یاخود دوو کەسی) بە هەموو پێداویستیەکانەوە

کڵاسی دووەم بەهەمان شێوە لە ژورێکدایت بەڵام کەسانی دیکەشت لەگەڵ و هەریەکەتان جێگای خۆتان هەیە

کڵاسی Nobinobi دواین کڵاسە کە وەک ژورکی دانشتنی درێژ وایە کە بەش بەش کراوە و دەرفەتی ئەوەت هەیە کەسانیکی زۆر بناسیت و هەر لەوێش بخەویت

لە شەمەندەفەرەکەدا کافتریا هەیە و شوێنی خۆشۆردنی تایبەتیش هەیە بەڵام بەکارتە و تەنها ٦ خولەکت بۆ هەیە لە گەرماوەکەدا بمێنیتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

تاکتیکێکی ئاسان بۆئەوەی چیدیکە ئەوەی لەبەری دەکەیت بیرت نەچێتەوە

خێزان

زانای دەرونناسی ئەڵمانی Hermann Ebbinghaus کۆمەڵێک تاکتیکی تایبەتی ئاشکرا کردووە کە هاوکاری تاکەکان دەکات بۆئەوەی ئەو شتانەی لەبەری دەکەن بە باشی لە بیریاندا بمێنێتەوە.

 

مێشکی مرۆڤ بۆ خۆپاراستن لە زانیاری زیادە و پێویست سەرەتا ئەو زانیاریانەی وەری دەگریت دەخاتە میمۆری ماوە کورتەوە و تەنها زانیاریە گرنگەکان دەخاتە میمۆری ماوە درێژەوە، هەر بۆیە ئەو زانیاریانەی وەری دەگریت گەر بەکاری نەهێنیت یان دوبارەی نەکەیتەوە لەبیرت دەچێتەوە.

 

بەپێی ئەو تاکتیکەی زانا ئەڵمانیەکە دایناوە بۆئەوەی زانیاریەک بکەیتە میمۆری ماوەدرێژەوە پێویستە ئەم کارە ڕەچاو بکەیت کە پشت بە دوبارەکردنەوە دەبەستێت:

 

١ دوبارەکردنەوە  ⟵  ڕاستەوخۆ پاش فێربوون

٢ دوبارەکردنەوە ⟵ پاش ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک

٣ دوبارەکردنەوە ⟵ پاش ١ ڕۆژ

٤ دوبارەکردنەوە ⟵ پاش ٢ بۆ ٣ هەفتە

٥ دوبارەکردنەوە ⟵ پاش ٢ بۆ ٣ مانگ

 

دەتوانیت ئەم تاکتیکە بۆ فێربونی وانەکانی خوێندنگە یان فێربونی زمانی نوێ یاخود هەر زانیاریەکی دیکە کە بتەوێت لەبیرت نەچێتەوە بەکار بهێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان