ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی بۆ كەمترین نرخ دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
نەوت لە بازاڕی جیهانی بۆ كەمترین نرخ لەماوەی ئەمساڵدا دابەزی و شارەزایانیش هۆكارەكەی بۆ ناكۆكی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین دەگێڕنەوە لەگەڵ دابەزینی خواست لەسەری.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 16 سەنت دابەزیوە و بووە بە 59.09 دۆلار و هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس 7 سەنت دابەزیوە و بووە بە 55.03 دۆلار.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری وزە، زیادكردنی ڕسومات لەسەر هاوردەی چینی لەلایەن ئەمریكاوە بە ڕێژەی 15% بەتایبەت لەسەر كاتژمێری زیرەك و شاشەی تەلەفزیۆن و مامەڵەكردنی چین بەهەمان شێوە و سەپاندنی ڕسوماتی گومركی لەسەر كاڵای ئەمریكی بۆتە هۆی گرژكردنی زیاتری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین و بەهۆیەوە نرخی نەوت دابەزیوە.

هاوكات دابەزینی خواست لەسەر نەوت بەهۆی زۆری ئەو ماددەیە لە بازاڕى جیهانی هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخەكەیەتی.

ئابوری

وەزیری كشتوكاڵ: مۆڵەت دەدەینە خانووە پلاستیكیە تۆمارنەكراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، چاومان لەسەر خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و هەمەچەشنكردنی بەرهەمەكانیانە، كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكانیش ئاشكرای دەكات، “لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكین، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێم و عیراق”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە 17/2/2020، لە میانی پێشوازیكردنی لە شاندی (كۆمەڵەی خانووە پلاستیكیەكان) ڕایگەیاندووە، وەزارەت پاش دەركردنی ڕێنمایی نوێ دەستدەكات بە تۆماركردن و پێدانی مۆڵەت بەو پڕۆژەی خانووە پلاستیكیانەی دروستكراون و مۆڵەتیان پێنەدراوە.

دەشڵێت: “چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری خانووە پلاستیكیەكان و زیادكردن و فرەچەشنی بەرهەمەكانیان، بۆ ئەوەی وەك نموونەیەكی سەردەمیانە و كشتوكاڵكردنی پێشكەوتوو بكرێنە بنچینەی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەی سەرەكی خۆبژێوی و پاراستنی ئاسایشی خۆراك”.

هاوكات شاندی كۆمەڵەی خانووە پلاستیكییەكان ڕایانگەیاندووە، بەرهەمی خانووە پلاستیكیەكان لە هەرێم بە ئاستێك زیادی كردووە، كە لە زۆربەی وەرزەكاندا بەشی پێویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، بەڵام كێشەی بەبازاڕكردنیان هەیە.

جەختیشیان كردۆتەوە، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆگرامێكن، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانیان و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عیراقیش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زانكۆیەكی هەرێم بەرھەمی پاككەرەوەی ناوخۆیی دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆلێژێكی زانكۆی كۆیە بەرهەمی پاككەرەوە بە كوالێتی بەرز و نرخی گونجاو دەخاتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی زانكۆی كۆیە، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، بەشی ئەندازیاری كیمیایی فاكەڵتی ئەندازیاری زانكۆی كۆیە هەستاوە بە بەرهەمهێنانی پاككەرەوەی دەست شوشتن (سابون)، كە بە كوالێتیەكی بەرز دروست كراوە و دژە بەكتریایە.

دەشڵێت: “لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەموو ئارەزوومەندان بە نرخێكی گونجاو لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك و توێژێك ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 18ی شوبات مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

نیوەی مانگی 2ی 2020 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان