ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بە لیمۆ و تیشکی خۆر قژت کاڵ بکەرەوە، چۆن ئەو کارە دەکەیت؟

خێزان

زۆرێک لەخانمان حەزیان بە کاڵکردنەوەی ڕەنگی قژیان هەیە، لە خوارەوە ڕێگایەکی ئاسانتان پێدەڵێین کە پێویستە بە پارە خەرجکردن ناکات.

لیمۆیەک قاش بکەو ئاوەکەی بکەرە ژێرپیاڵەیەکەوە، دواتر بە فوڵچەیەکی پاکی ددان شۆردن ئاوی لیمۆکە بهێنە بە تاڵەکانی قژتدا.

پاش ئەم کارە بچۆرە بەر خۆر و بۆماوەی ٤٥ خولەک با قژت خۆر لێی بدات، دواتر دەبینیت رەنگی قژت کاڵ دەبێتەوە.

 

– زانیاری زیادە!

بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لەوەی تاڵەکانی قژت بە شانەوە بنوسێت، پێش بەکارهێنان کلێنکسێکی بکەرە ناو پاشان قژت دابهێنە و دواتر کلێنسەکە بە تاڵە زیادەکانەوە فڕێ بدە.

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بەم ڕێگا سروشتی و ئاسانە لە ماڵەوە قژت خاو بکەرەوە

خێزان
قژێکی خاو درێژو بریقەدار خەونی هەمووکچێکە، زۆربەمان لەکاتی چونەدەرەوەدا بە مادەی کیمیای یاخود ئوتوی کارەبای قژمان خاودەکەینەوە کە دوای زیانێکی زۆر لە قژدەدات و سەرتاڵەکانی دەسوتێنێت، یاخود بەکارهێنانی کیراتین لە سالۆنەکان کەبۆماوەی ساڵێک قژخاو دەکاتەوە بەڵام دوای ماوەیەک دیسان زبر و لولدەبێتەوەو زیانێکی زۆر بە قژەکە دەگەیەنێت.

هەر بۆیە باشترین چارەسەر بۆ رزگاربون لەو کێشانە چارەسەری سروشتیە کە هەم ئەنجامێکی کاریگەر و هەم تێچویەکی کەمیشی دەبێت. ئەویش بەبەکارهێنانی زەیتی سروشتی، بەتایبەتیش زەیتی گوێزی هندی و زەیتی زەیتون و زەیتی بایەم هەریەک لەم زەیتانە بە جیا یاخود هەمووی پێکەوە تێکەڵبکەو  گەرمی بکە، گەرمی ئەو زەیتە سوڕی خوێنی سەر چالاک دەکات وقژ خاودەکاتەوە و درێژو بریقەدار و تەندروستی دەکات.

 

چۆنێتی بەکارهێنان:

-بەبەکارهێنانی مایکرۆیڤ بۆ ماوەی ٢٠چرکە زەیتەکە گەرم بکە پاشان بیخە سەر پەنجەت و مەساجی مێخی سەرتی پێبکە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک،  پاشان قژت بەشانەیەک دابهێنە تا زەیتەکە بەجوانی بەهەموو قژەکەدا بڵاوبێتەوە و سەرتاڵەکەنیش چەور بکە،  پاشان قژت بپێچەرەوەو بە خاولیەکی تەری گەرم جوان دایپۆشە بۆماوەی ٣٠ بۆ ٤٥ خولەک ، دوای ئەوە قژت بە شامپۆیەکی کەم بشۆ و بەشانەیەکی گەورە دایبهێنە و لێیبگەڕێ خۆی وشک ببێتەوە، دواتر دەبینیت کە خاو بوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

لەدانانی مانیکور ئاگاداری ئەم هەڵانە بە چونکە ناشرین دەردەکەوێت!

خێزان

زۆرێک لە خانمان بۆ جوانکاری مانیکور بۆ پەنجەیان دەکەن، کە چەندین رەنگ و شێوازی جیای هەیە و بۆتە مۆدەیەکی باو، بەڵام ئایا کام رەنگە بۆیان گونجاوە.

لە هەڵبژاردنی ڕەنگی مانیکور  پێویستە لە ئەو ڕەنگانە دوربکەویتەوە کە وادەکات پیر دەربکەویت، چونکە یەکێک لەو ناوچانەی ئاستی تەمەنت دیاری دەکات دەستەکانت.

خراپترین ڕەنگەکان بۆ مانیکور  پڕتەقاڵی و پەمەی تۆخ و مۆرە، هەر بۆیە لەم ڕەنگانە دوربکەوەرەوە و لەجیاتی ئەوە ڕەنگە کراوەکان هەڵبژێرە کە ڕەنگی سروشتی پێستت ناشارێتەوە بەتایبەت ڕەنگەکانی پەمەی کاڵ و بێجی و سپی کرێمی یاخود لەماع.

باشترین شێوەی هەڵبژێردراویش بۆ مانیکور کە دەستەکانت سروشتی دەربخات شێوەی هێلکەییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان