ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

گرنگترین ئەو (٥٠) بۆندەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ ئیمزا کران

خەڵک سپۆرت

گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ بەفەرمی لە خولەکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا ئەمشەو کۆتاییان دێت و تا ئەم ساتە یانەکان چەندین بۆندی هەژێنەریان ئیمزا کردووە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید لوتکەی ڕیزبەندی ئەو یانانەی گرتووە کە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا بەکارخستووە بە خەرجکردنی بڕی (٣٠٣ ملیۆن یورۆ)، هەروەها یانەی بەرشلۆنە دەکەوێتە پلەی دووەمەوە (٢٥٥ ملیۆن)، لە پلەی سێیەمیشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دێت بە (٢٤٣ ملیۆن)وەوە، یانەی یوڤانتۆس لە پلەی چوارەمدایە (١٨٨ ملیۆن)، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی کە لەساڵانی ڕابردوودا پێشەنگ بووە لەم هاوینەدا پلەی پێنجەمی گرتووە بە بەکارخستنی بڕی (١٦٨ ملیۆن)ەوە.

میریکاتۆی هاوینەی ٢٠١٩ تەنها سێ بۆندی گەورەی بە زیاتر لە بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ تیادا ئیمزاکراوە، ئەوانیش بۆندەکانی جواو فیلێکس و ئەنتوان گریزمان و ئیدین هازارد بوون.

ئەمانەش گرنگترین ئەو بۆندانەن کە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ئیمزاکران:

جواو فیلێکس (بەنفیکا – ئەتلەتیکۆ مەدرید): ١٢٦ ملیۆن یورۆ

ئەنتوان گریزمان (ئەتلەتیکۆ – بەرشلۆنە): ١٢٠ ملیۆن

ئیدین هازارد (چێڵسی – ڕیاڵ مەدرید): ١٠٠ ملیۆن

فیلیپی کۆتینیۆ (بەرشلۆنە – بایرن میونشن): خواستن بەبڕی ٨.٥ ملیۆن

هاری ماگوایەر (لیستەر سیتی – مانچستەر یونایتد): ٨٧ ملیۆن

ماتیاس دی لیخت (ئەیاکس – یوڤانتۆس): ٨٥ ملیۆن

فرینکی دی یۆنگ (ئەیاکس – بەرشلۆنە): ٧٥ ملیۆن

لوکاس هێرناندێز ( ئەتلەتیکۆ – بایرن میونشن): ٨٠ ملیۆن

ڕۆدری (ئەتلەتیکۆ – مانچستەر سیتی): ٧٠ ملیۆن

نیکۆلاس پیپی ( لیل – ئارسیناڵ): ٨٠ ملیۆن

ڕۆمێلۆ لوکاکۆ (مان یونایتد – ئینتەرمیلان): ٦٥ ملیۆن

تانگلی ندۆمبێلی (لیۆن – تۆتنهام): ٦٠ ملیۆن

جواو کانسێلۆ (یوڤانتۆس – مان سیتی): دانێلۆ + ٣٥ ملیۆن

لوکا یوڤیچ (ئینتراخت فرانکفۆرت – ڕیاڵ مەدرید): ٦٠ ملیۆن

نەبیل فەقیر (لیۆن – ڕیاڵ بیتیس): ١٩ ملیۆن

ئارۆن وان بیساکا (کریستاڵ پاڵاس – مانچستەر یونایتد): ٥٥ ملیۆن

جیۆڤانی لو سیلسیۆ (پاریس بە خواستن بۆ ڕیاڵ بیتیس و خواستن بۆ تۆتنهام): ٢٢ ملیۆن

جولیان براندت (بایەرلیڤەرکوزن – دۆرتمۆند): ٢٥ ملیۆن

فێرلاند مێندی ( لیۆن – ڕیاڵ مەدرید): ٤٨ ملیۆن

ڕۆدریگۆ ( سانتۆس – ڕیاڵ مەدرید): ٤٥ ملیۆن

کۆستاس مانۆلاس (ڕۆما – ناپۆلی): ٣٦ ملیۆن

ماتیۆ کۆڤاسیچ (ڕیاڵ مەدرید – چێڵسی): ٤٥ ملیۆن

ئیدێر میلیتاو (پۆرتۆ – ڕیاڵ مەدرید): ٥٠ ملیۆن

یوری تیلیمانس (مۆناکۆ – لیستەر سیتی): ٤٥ ملیۆن

گویلانتۆن (هۆفنهایم – نیوکاسڵ): ٤٤ ملیۆن

ئارۆن ڕامسی (ئارسیناڵ – یوڤانتۆس): گواستنەوەی بێبەرامبەر

پابلۆ سارابیا (سڤیلیە – پاریس سانت جێرمان): ١٨ ملیۆن

ماکسی گۆمێز (سێلتا ڤیگۆ – ڤالێنسیا): ١٥ ملیۆن

ماڵکۆم (بەرشلۆنە – زینیت): ٤٠ ملیۆن

سباستیان هالەر (ئینتراخت فرانکفۆرت – وێستهام): ٤٠ ملیۆن

مۆیس کین (یوڤانتۆس – ئێڤەرتۆن): ٢٧ ملیۆن

وسام بن یەدر (سڤیلیە – مۆناکۆ): ٤٠ ملیۆن

هێرڤینگ لۆزانۆ (ئایندهۆڤن – ناپۆلی): ٣٨ ملیۆن

ڕائول خیمینێز (بەنفیکا – وڵڤەرهامبتۆن): ٣٨ ملیۆن

تۆرگان هازارد (مونشنگلادباخ – دۆرتمۆند): ٢٥ ملیۆن

بنجامین پاڤارد (شتوتگارت – بایرن میونشن): ٣٥ ملیۆن

ماتس هومێڵس (بایرن میونشن – دۆرتمۆند): ٣٠ ملیۆن

ئەدریان ڕابیۆ (پاریس سانت جێرمان – یوڤانتۆس): بێبەرامبەر

کیریان تریپێر (تۆتنهام – ئەتلەتیکۆ مەدرید): ٢٢ ملیۆن

ئەلێکسیز سانچێز (مان یونایتد – ئینتەرمیلان): خواستن

ئەلێکس ئایوبی (ئارسیناڵ – ئێڤەرتۆن): ٣٠ ملیۆن

مارکۆس لۆرێنتی (ڕیاڵ مەدرید – ئەتلەتیکۆ): ٣٠ ملیۆن

ستیفان شەعراوی (ڕۆما – شەنگهای شینهوا): ١٦ ملیۆن

دانی سیبالۆس (ڕیاڵ مەدرید – ئارسیناڵ): خواستن

ئیڤان پێریسیچ (ئینتەرمیلان – بایرن میونشن): خواستن و بڕی ٥ ملیۆن

ئەندرێ گۆمێز (بەرشلۆنە – ئێڤەرتۆن): ٢٥ ملیۆن

ڕادگا ناینگۆلان (ئینتەرمیلان – کالیەری): خواستن

ئەندێر هێرێرا (مان یونایتد – پاریس سانت جێرمان): خواستن

تاکیفۆسا کوبۆ (ڕیاڵ مەدرید – مایۆرکا): خواستن

داڤید لویز (چێڵسی – ئارسیناڵ): ٩ ملیۆن

تیۆ هێرناندێز (ڕیاڵ مەدرید – میلان): ٢٠ ملیۆن

ماریۆ بالۆتێللی (مارسیلیا – بریشیا): بێبەرامبەر

ڕاپۆرت و شیکاری

(بە ژمارە) ئەو (١٠) وەرزشکارەی لە ساڵی ٢٠١٩دا زۆرترین داهاتیان هەبووە

خەڵک سپۆرت

گۆڤاری “فۆربس”ی ئەمریکی تایبەت بە داتا و ئامارە داراییەکان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی سەروەت و سامانی وەرزشکاران لەگشت جیهان بڵاوکردۆتەوە، تیایدا دەردەکەوێت یاریزانانی بواری تۆپی پێ لە لوتکەدان.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی “فۆربس”، لە ساڵی ٢٠١٩دا (٢٥) یاریزان توانیویانە ڕێژەی داهاتی ساڵانەیان بەرز بکەنەوە کە زۆرینەیان یاریزانی بواری باسکە و تۆپی پێی ئەمریکین و لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا یاریی دەکەن، لەهەمان ڕیزبەندیدا یاریزانانی بواری تۆپی پێ لە نمونەی لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نایمار دا سیلڤا توانیویانە نوێنەرایەتی یاریزانانی بواری تۆپی پێ بکەن و لوتکەشیان بگرن.

لەڕیزبەندی (١٠) خاوەن زۆرترین داهاتەکاندا، تاکە نوێنەری بواری تێنسی سەرزەوی ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری بووە سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا دەکەوێتە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی یاریزانانی بوارەکەی.

ڕیزبەندی (١٠) خاوەن زۆرترین داهات لە ساڵی ٢٠١٩دا بەم شێوەیە بووە:

١٠. کیڤن دۆرانت (باسکە – برۆکلین نێتس): ٥٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆی لە ساڵی ٢٠١٩دا بەدەستهێناوە

٩. ستیفان کوری (باسکە – گۆڵدن ستەیت واریەرز): ٧١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆ

٨. لیبرۆن جەیمس (باسکە – لۆس ئەنجلس لەیکەرز): ٨٠ ملیۆن یورۆ

٧. ئارۆن ڕۆجەرز (تۆپی پێی ئەمریکی – گرین پای بیکەرز): ٨٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یورۆ

٦. ڕاسڵ ویڵسن (تۆپی پێی ئەمریکی – سیاتل هۆکس): ٨٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یورۆ

٥. ڕۆجێر فێدرەر (تێنسی سەرزەوی): ٨٤ ملیۆن یورۆ

٤. کانێلۆ سۆل ئالڤارێز (بۆکسێن – مەکسیک): ٨٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یورۆ

٣. نایمار دا سیلڤا (تۆپی پێ – پاریس سانت جێرمان): ٩٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار یورۆ

٢. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (تۆپی پێ – یوڤانتۆس): ٩٨ ملیۆن یورۆ

١. لیۆنێل مێسی (تۆپی پێ – بەرشلۆنە): ١١٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار یورۆ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

بەراوردی ژمارەیی نێوان نایمار و مباپێ، کامیان باشترن؟

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان، بەهێزەوە پێیەکانی لە یاریگای “پارک دو فرانس” جێگیر کردووە و داتا و ژمارەکان دەیکەنە باشترینی یانەکەی.

لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٧ نایمار دا سیلڤا لە یانەی بەرشلۆنە و کیلیان مباپێ لە یانەی مۆناکۆوە ڕوویان کردە یانەی پاریس سانت جێرمان، هەردوو ئەستێرەکە ئاستی ناوازەیان پێشکەش کرد و توانیان ڕابەری پێکهاتەکە بکەن بۆ چنینەوەی نازناوە ناوخۆییەکان، بەڵام لە بەدەستهێنانی نازناوە ئەوروپیەکاندا شکستیان هێنا، ئەمەش کەلێنی دەرونی بۆ دوو ئەستێرەکە دروست کرد و ئەگەر هەیە بەو هۆیەوە ڕوو لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بکەن.

بەدەر لە ئەنجام و هەواڵەکان، مباپێ و نایمار ماوەی دوو وەرزە ململانێی ناوخۆیی لەنێوانیاندا دروست بووە و بەردەوام میدیا و هاندەران پرسیار دەکەن: کامیان ئەستێرەی یەکەمی پاریس سانت جێرمانن؟ لە کاتێکدا “نێی” بەهۆی پێکانەوە زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەکانی لەدەستداوە و لەم وەرزەدا لەکۆی پێنج ڕووبەڕوبونەوە تەنها چوار گۆڵی تۆمار کردووە، لەبەرامبەردا مباپێ لەکۆی ١١ یاریی نۆ گۆڵی تۆمار کردووە و چوار هەلی گۆڵێشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، واتا لە تۆماری ١٣ گۆڵدا بەشدار بووە.

ژمارەکان چیمان پێدەڵێن؟

بەپێی داتا و ژمارە بەدەستهاتووەکان، کیلیان مباپێ زیاتر لە نایمار بەشداری لە ڕووبەڕوبونەوەکانی پاریسدا کردووە، هەر لەبەرئەوەشە کە ڕیکۆردی باشتری تۆمار کردووە، بەشێوەیەکی گشتیش ژمارەکان بەم شێوەیە دابەش دەبن:

  • ژمارەکانی مباپێ لەو کاتەوە پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانەوە کردووە:

یاریی کردن: ٩٨ یاریی

گۆڵ: ٦٩

ڕەخساندنی هەلی گۆڵکردن: ٣٦

نێوەندی ڕێژەی گۆڵکردن لە یەک یارییدا: ٠.٧ی گۆڵێک لە یەک یارییدا

ڕێژەی ڕەخساندنی گۆڵ: ٠.٣٦ی گۆڵێک لە هەر یارییەکدا

ڕێژەی بەشداریکردن لە تۆماری گۆڵ (گۆڵ و دروستکردنی): ١.١ گۆڵ لە یەک یارییدا

  • ژمارەکانی نایمار لەو کاتەوە پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانەوە کردووە:

یاریی کردن: ٦٣

گۆڵ: ٥٥ گۆڵ

ڕەخساندنی هەلی گۆڵکردن: ٢٩ گۆڵ

نێوەندی ڕێژەی گۆڵکردن لە یەک یارییدا: ٠.٨٧ی گۆڵێک لە یەک یارییدا

ڕێژەی ڕەخساندنی گۆڵ: ٠.٤٣ی گۆڵێک لە یەک یارییدا

ڕێژەی بەشداریکردن لە تۆماری گۆڵ (گۆڵ و دروستکردن): ١.٣٣ گۆڵ لە هەر یارییەکدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(٥) خاڵی گرنگ یاریدەدەربوون بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید !

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆتا جەولەکانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئاستێکی ناوازەوە گەڕاونەتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان، ئەو ئاستەش چەند هۆکارێکی لەپشتە.

لەسەرەتای وەرزەوە ڕەخنەکان لەهەموو لایەکەوە ئاڕاستەی زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەکران، تۆمەتبار دەکرا بە پشتگوێ خستنی هەندێک لە یاریزانان و شکستهێنانی لە هەڵبژاردنی پێکهاتەیەکی گونجاو، بەڵام هەمان ڕاهێنەر لە کۆتا جەولەکانی لالیگا و چامپیۆنز لیگ ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد و تەواوی ڕەخنەکانی پوچەڵ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “مارکا”، پێنج خاڵی گرنگ هۆکاربوون بۆ گەڕانەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید و پێشکەشکردنی نمایشی ناوازە، خاڵەکانیش بریتین لە:

  • کرانەوەی هێرشبەران: لەکۆتا پێنج ڕووبەڕوبونەوەدا چوار بردنەوە و یەکسانبونێکیان تۆمار کردووە، هێرشبەرانی یانەکە پێیەکانیان کراونەتەوە و توانیویانە (١٦) گۆڵ تۆمار بکەن، (١٠) گۆڵیان لە سێ ڕووبەڕوبونەوەی کۆتاییدا ئاڕاستەی یانەکەی گۆڕیوە، بەپێچەوانەی سەرەتای وەرزەوە کە نەیاندەتوانی لە تۆپە ئاڕاستەکراوەکاندا سەرکەوتوو بن.
  • توندوتۆڵی بەرگریکاران: لەپێنج ڕووبەڕوبونەوەی کۆتاییدا لەڕووی بەرگریەوە ڕیاڵ ناوازە بووە و تاکە گۆڵێکیان لەسەر تۆمار نەکراوە، کۆرتوای گۆڵپارێز لە ڕیکۆردێکی مێژوویی کیلۆر ناڤاس نزیک دەبێتەوە (خاوێنی گۆڵ بۆ ٥٣٤ خولەک)، هەموو ئەمانەش هاوسەنگیان بە پێکهاتەکەی زێدان بەخشیوە.

  • گەڕانەوەی هازارد: ئیدین هازارد لە کۆتا ڕووبەڕوبونەوەکاندا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، بەتایبەت لەکۆتا یاریی بەرامبەر ئیبار یەکلاکەرەوە بووە لە ڕەخساندنی هەلەکانی گۆڵ و بڕینی هێڵەکانی بەرگری ڕکابەر.
  • بڕیارەکانی زێدان: ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە لە بڕیاری بەکارخستنی لاوان و دۆزینەوەی بەهرەکاندا سەرکەوتوو بووە، ڤاڵڤێردی کردووە بە ئایکۆنی هێڵی ناوەند و ڕۆدریگۆی گەیاندۆتە ئاستێکی باڵا، لە زۆرینەی یارییەکانیشدا سودی لە توانا هونەریەکانیان وەرگرتووە.
  • گەڕاندنەوەی ئاستی جەنگاوەرە کۆنەکان: زێدان بە پێدانی حەوانەوە و پێچەوانە کردنەوەی فشارەکان بۆسەر خۆی، مەودای بۆ تۆنی کرۆس و لوکا مۆدریچ و کارڤاخال و ڕامۆس و ڤاران و بنزیمە پێکهێناوە تەرکیز لە ململانێکان بکەن و ئاستی پێشویان بگەڕێننەوە، یاریزانە ناوبراوەکانیش لەو ماوەیەدا سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی توانا هونەریە ناوازەکەیان.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان