ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سائیرون: ڕێگەنادەین مالكی ببێتەوە بە جێگری سەرۆك كۆمار


خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانییەكەی ڕێگەنادات نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەرلەنوێ‌ پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار وەربگرێتەوە.

سەعد مانع، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن موقتەدا سەدری سەركردەی ڕەوتی سەدرەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هاوپەیمانی سائیرون، كێشەی لەسەر كەسی مالكی نییە، بەڵكو كێشەی لەگەڵ ئیدارەدانی ئەو پیاوەدا هەیە، كە بە درێژایی 8 ساڵ شكستخواردوو بووە و وڵاتی گەیاندە زۆرێك لە بەرەنجامە نەرێنییەكان، دوایین ئەو بەرەنجامە نەخوازراوانەش كەوتنی موسڵ بوو”، ئاماژەی بەو بۆشایی و كەلێنانەش كردووە، كە لە بەرەنجامی زۆری پۆست و دەسەڵاتەكاندا لە حكومەت و سەرۆكایەتییەكاندا دروست دەبن.

بە وتەی سەعد مانع، “حكومەتی پێشوو بەسەركردایەتی حەیدەر عەبادی، بەدەست كورتهێنانی بودجەی فیدڕاڵییەوە گیرۆدەبوو، ئەمەش بەهۆی پۆست و بەڕێوەبەرایەتییە دووبارەكان، كە دووبارەبوونەوەی هەمان دەسەڵات بوون، بۆیە نابێت ئەو حاڵەتە دووبارە ببێتەوە”.

پێشتر نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق ڕایگەیاندبوو، چاوەڕوانی دەرچوونی بڕیاری دانانیەتی بە جێگری سەرۆك كۆمار، بەر لەوەی هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە سەبارەت بە سوێندخواردنی دەستوری وەك ئەندامی پەڕلەمان.

نوری مالكی لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، “وێڕای ئەوەی پشتگیری تەواوی پەڕلەمانە، بەڵام بەلایەوە قورسە وەك پەڕلەمانتار ڕۆڵی خۆی ببینێت، لەسایەی ئەو ڕەوشەی پەڕلەمانی تێیكەوتووە بە تایبەت، كە خەریكە لە ڕێڕەوی ئەركە دیاریكراوە دەستورییەكانی دەردەچێت، دانەنانی جێگری سەرۆك كۆماریش، پێشێلكارییەكی دەستورییە، چونكە لە دەستوردا ئاماژە بە دانانی جێگرێك یان زیاتر بۆ سەرۆك كۆمار دەكات”.

عێراق

“دەست بە ئامادەكاری بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو كراوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەكانی عیراق، كە لەلایەن نوجێفی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە كوتلە سیاسییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

حازم جەنابی، سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ڕوودەدات لە گۆڕانكاری لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن نیشانەی ئەوەیە، كە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت دەستوەردان و یاری بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشدارانی پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ساختەكاری گەورە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پاك و بێگەرد نابن بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا سیاسییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتیان كردووە.

لای خۆشیەوە، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دا بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە دانانی بەرپرسی ئۆفیس و بەش و لقەكانی لە پارێزگاكان دوور لە حیزبە باڵادەستەكان بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ویستوویانە لەڕێگەی چاوپێكەوتنی سكایبەوە، كە تەنها چەند خوولەكێكی خایاندووە بەرپرسی ئۆفیس و بەشەكان دابمەزرێنێت، كە ئەمەش كارەساتی گەورەی لێدەكەوێـتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 260 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ یەكشەممە 260 كەس تووشبوون و 46 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 46 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە عیراق و هەرێمی كوردستان شكستی پێهێنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی سقوور لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق شكست پێهێنانی چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “دوو سەركردەی داعش دەستگیر كراون”.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی شانەی سقوور و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە راگەیاندنی فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، “لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو تیرۆریستی داعشمان لە بەسرە بەناوەكانی شەهاب رائید عەبدوللـەتیف تەمیمی و یاسر خالیدی دەستگیركرد، كە بەرپرسی پەیوەندیكردن و كۆكردنەوەی پاشماوەی داعش بوون لە پارێزگا ڕزگاركراوەكان.

ئاشكراشی كردووە، ئەو دوو تیرۆریستە پێشتر كردەوەی تیرۆریستییان دژی هێزە چەكدارەكان و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئەنجام داوە، هاوكات لە سەردەمی دەسەڵاتداری داعش لە نەینەوا و رومادی و سەڵاحەدین لە ساڵی 2014 سەرانەیان لە خەڵكی وەرگرتووە و هاووڵاتیانیان ئەشكەنجەداوە.

بەسری دەشڵێت: “لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی خێرا توانیمان بەمدواییە شكست بە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی بهێنین، كە بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیان دەكردە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان