ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوكانی خولی دووەمی ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، خوێندكاران دەتوانن لەڕێگەی داخڵكردنی وشەی نهێنی و تێپەڕ ئەنجامی تاقیكردنەوەكان وەربگرنەوە خوێندكاران دەتوانن بە شەفافی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرن.

بۆ زانینی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كرتە لەو بەستەرانەی خوارەوە بكە..

ئەنجامی قۆناغی 9ی بنەڕەتی.

ئەنجامی قۆناغی 12ی ئامادەیی.

کوردستان

بڵێسە جەبار فەرمان: میللەت ناحەقی نییە باوەڕ بە كۆرۆنا نەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، مێژوو و پێشینەی تاڵی هاووڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ناڕاستگۆیی حوكمڕانانی ئەم هەرێمە وای كردووە، كە تەنانەت بە ڕاستییەكانیش بڕوا نەكەن، دەشڵێت،”لەم مەملەكەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوویەتی:”میللەت ناحەقی نیە، مێژوو و پێشینەی تاڵی هاووڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ڕاست نەگۆیی حوكمرانانی ئەم هەرێمە وای كردووە، كە تەنانەت بە ڕاستییەكانیش بڕوا نەكەین لە بابەتێكی وەك كۆرۆنادا، لەم مەملەكەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە:”ڕاستە كە زاكیرەمان زەعیفە، بەڵام هێشتا بیرمان نەچووە كە هەر دوێنێ بوو كە تەقەی خۆشی كرا بە ھۆی سەركەوتنمان بەسەر كۆرۆنادا كە بەداخەوە كوژاو و برینداریشی لێ كەوتەوە، ھەر پارێزگایە و سنگی دەردەپەراند و باسی بتوڵاتی خۆیی دەكرد لە پێشەنگی داو سەركەوتن و زاڵ بوون بەسەر ئەو پەتادا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:”معقول چییە ئێستا لە پڕ و لە ناكاو كۆرونا بە سەختی و قورسی هاتووەتەوە و تووشبووان مەفەریان نییە، بۆیە لەوانەیە ئەوەی كە ئەیڵێن ڕاست بێت، بەڵام ئەدائی هەڵەی حكومەی و هەڵپەی پێشبركێی پارێزگاكان و بە سیاسیكردنی نەخۆشیەكە و پێشینەیەكی مێژووی لە ناڕاستگۆیی وای لە هاووڵاتیان كردووە متمانەیان نەمێنێ”.

بڵێسە دەشڵێت ،”میللەت بڕوای بەو هەواڵانە نییە و پابەندی رێنماییەكان نابن و ئەمە بە ھەنگاوێكی سیاسی و چەواشەكاری تێدەگەن بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی ئەم حكومەتە و نەدانی مووچە، بۆیە سەرباری ئەوەی ئایا ھەواڵی سەرھەڵدانەوەی كۆرونا ڕاستە یا نە ھیوادارم ھاووڵاتیان تێگەیشتبێتن، كە ئەم پەتایە لە ھەموو جیهان دا هێشتا ماوە و چارەسەری نەدۆزراوەتەوە، بۆیە تكام وایە لەبەر تەندروستی خۆیان پابەند بە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن بن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“دوو حاڵەت باری تەندروستیان ناجێگیرە”
سلێمانی، تۆماركردنی حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سلێمانی تۆماركرابێت، ئاماژە بە بوونی دوو حاڵەتیش دەكات كە “باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، تائێستا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە پارێزگەی سلێمانی تۆمارنەكراوە، بەڵام دوو حاڵەت باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان، وێڕای بوونی 40 حاڵەت كە نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە”.

بە وتەی یاد نەقشبەندی:”تا ئەم ساتە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە، لەگەڵ ئەمەشدا چەندان حاڵەت هەن كە لە قاوشەكان داخڵ دەكرێن و ڕەنگە بە مانەوەیان نەخۆشییەكەیان بەرەو خراپبوون بڕوات، بەڵام هەر حاڵەتێك گەر گیانلەدەستبدات و گومانی لەسەر بێت، پشكینی بۆ دەكرێت”.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە چەند میدیایەكی عیراقیدا ئاماژە بە تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تۆماركردنی حاڵەتێكی گیانلەدەستدانیش كرابوو لە پارێزگەی سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

12 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوانزە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكرا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دوانزە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكران ، كە حەوت ژن و چوار پیاو و كچێكی گەنجن، نۆ لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون.

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، حەفت ئافرەت و چوار پیاو و كچێكی گەنج، نۆ لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەك تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە،
شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای كفری.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تكریت.
وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان