ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

ئەم گەڵایە بکوڵێنە و ئاوەکەی بدە لە قژت، زۆر بەهێز و پڕی دەکات

خێزان

گەڵای داری گوانا (جوافە) لە کۆندا بۆ چارەسەری قژ هەڵوەرین و بەهێزکردنی قژەکە بەکار هاتووە، هەر بۆیە ئێستاش دەتوانیت سوودی لێوەربگریت.

کەمێک گەڵای داری میوەی گوانا بکەرە لیترێک ئاوەوە و بۆماوەی ٢٠ خولەکێک بیکوڵێنە، دواتر لێی بگەڕێ بۆخۆی سارد ببێتەوە و ماوەیەک بەو جۆرە دایبنێ.

پاشان بە ئاوەکە مێخی سەرت بشۆرەوە و بۆ ماوەیەکیش مەساجی پێبکە، بەهۆی ئەوەی زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B سوودێکی زۆر بە قژت دەگەیەنێت و پڕ و جوانی دەکات.

 

 

میوەی گوانا (جوافە)

 

-هەوڵیش بدە لەسەر جێگای ئاوریشم بخەویت، چونکە ڕێگرە لە زیان گەیاندن بە قژت و لاوازبوونی

ماڵداری

له‌ چ ته‌مه‌نێكدا به‌ ته‌واوی ئاماده‌یت بۆ منداڵبوون؟

خێزان
له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا زۆرێك له‌ خانمان دره‌نگ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یاخود كه‌ هاوسه‌رگیریشیان كرد منداڵبون دواده‌خه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وامیش ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی گونجاودا نه‌توانن منداڵ بخه‌نه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان باشترین ته‌مه‌ن بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵ له‌ خانماندا له‌ نێوان 18 بۆ 24  هه‌تا 26 ساڵدایه‌ به‌و پێیه‌ی له‌و كاته‌دا هێلكه‌دان له‌ چالاكترین ماوه‌ی خۆیدایه‌.

تویژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ چالاكی هێلكه‌دان بۆ منداڵخستنه‌وه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا 50% یه‌و له‌ پاش ته‌مه‌نی 27 ساڵ بۆ 34 ده‌بێت به‌ 40%.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەک کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت:

 

– بۆ ئەوەی مۆز زوو تێکنەچێت، بەشی سەرەوەی بە عەلاگە بپێچەرەوە.

 

– بۆ پاکبونەوەی مەنجەڵ بە ئاسانی، ئاوی تێدا بکوڵێنە و کەمێک سرکەی سێوی تێبکە.

 

– بۆ ئەوەی لە کاتی قاشکردنی پیاز چاوت فرمێسکی لێنەیەت، پیشتر کەمێک ئاوی لیمۆ بدە لە تەختەی شت جنینەکە

 

– زەرفی جپس بە چەقۆیەک لە ناوەڕاستەوە بکەرەوە، ئاوا دەتوانیت بە ئاسانی دای بنێیت.

 

– ئەو فستقانەی بە ئاسانی ناکرێنەوە، بە قەپاغی فستقێکی دیکە بیکەرەوە و ددانتی بۆ ئازار مەدە.

 

– توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بڕێکی زۆر بەکتریا لەسەر قتوی کۆلا هەیە، بۆیە قەسەب بەکار بهێنە.

 

– بۆ کاتی ددان شۆردن مەعجونی زۆر لە فوڵچەکە مەدە و کەمێک بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان