ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم فێنك دەكات و بارستە هەوای پاییزە هەڵدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی كەشناسی عیراقی ڕاپۆرتێك لەسەر دۆخی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە پلەكانی گەرما دادەبەزن و كەشناسێك-یش دەڵێت: “بارستە هەوایەكی پاییزە هەڵدەكات”.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ دوو شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆیان دەمێننەوە و خێرایی با جێگیر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی سێ‌ شەممە و چوار شەممە كەشوهەوا كەمێك فێنك دەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن بەتایبەتی لەناوچەكانی هەرێم و ناوەڕاستی عیراق، بەڵام دۆخی كەشوهەوا لەناوچەكانی باشوور وەك خۆیان دەمێننەوە.

لای خۆشیەوە، سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی مانگە دەستكردەكان ئاماژەی بەوەكردووە، كە بارستە هەوایەكی پاییزەی فێنك هەڵدەكاتە سەر ناوچەكانی وڵات لە ڕۆژی سێ‌ شەممە و چوار شەممەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ڕاشیگەیاند، بەهۆیەوە دۆخی كەشوهەوا فێنك دەبێت بەتایبەتی لەكاتەكانی شەودا، بەڵام لە ڕۆژدا گەرما هەر دەمێنێت بەڕێژەیەكی كەم.

ئاشكراشی كردووە، كە بەهۆی ئەو بارستە هەوا پاییزییەوە لە هەندێك ناوچەی جیاواز بەتایبەتی شاخاوییەكان ئەگەری باران بارین هەیە.

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان