ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

گروپێكی مافیای گەورە لە نەجەف دەستگیركران


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند، هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان لە پارێزگای نەجەف گروپێكی مافیای مەترسیداریان دەستگیر كردووە.

لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەند كەسێكی گروپەكە دەستگیركراون، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شوێنی ئەو گروپە لەلایەن هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە ئاشكراكراوە و دەستگیركراوەكان دانیان بە چەند تاوانێكی زۆر مەترسیداردا ناوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی وتووە، كە پۆلیسی نەجەفیش بەشداری هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو گروپەیان كردووە و گروپەكەش لە چەند شارێكی دیكەدا ئەندامیان هەیە و هەوڵی دەستگیركردن یان كوشتنی ئەندامانی دیكەشیان دەدرێت.

عێراق

وادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان دیاریكرا
عیراق، دەنگ لەسەر پاشماوەی كابینەكەی كازمی دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهاتە حكومییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنی شەممەی داهاتوودا تەواو دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرلەئیًوارەی ئەمڕۆ بۆ شەممەی داهاتوو هەڵگیرا.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”تەواوكردنی پێكهاتە حكومییەكەی سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنی شەممەی داهاتووی پەرلەماندا دەبێت”.

پەرلەمانی عيراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵگرت.

هەر ئەمڕۆ شاكر حامد ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، ناوی كاندیدەكانی بۆ وەزارەتە بەتاڵەكان یەكلایی كردۆتەوە و لەو بارەیەشەوە پەرلەمانی ئاگاداركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێیوایە لە حاڵەتی جەنگدان
وەزیری تەندروستی عیراق باس لە خەرجكردنی پارە دەكات بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا


خەڵك- بەشی هەواڵ
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە هیچ پڕە پارەیەك بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا خەرجبكرێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەئێستادا لە حاڵەتی جەنگدان و داواش لە هەموان دەكات پاڵپشتی وەزارەتەكەبن.

ئەمڕۆ چوار شەممە تەمیمی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە میانی ئامادەبوونی لەگەڵ نەقیبی سەندیكای پزیشكان لە عیراق و لە كاتی كردنەوەی سێ‌ ناوەندی پزیشكی لە نەجەف ڕایگەیاند”هەموو حاڵەتەكانی توشبوون چاوەڕوانكراون، لەئێستاشدا ڕەوشەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و تەنیا 43 حاڵەت لە بارێكی مەترسیداردان”.

وەزیری تەندروستی عیراق، پێشبینی كرد بودجەیەكی باش بۆ تەندروستی تەرخان بكرێت و وتی”ئێمە لە حاڵەتی جەنگداین، ڕەتیشیدەكەینەوە هیچ بڕە پارەیەك بدرێت بە نەخۆشانی كۆرۆنا، ئەمە تەنیا لەكەداركردنە، بۆیە داوا لە هەموان دەكەین پاڵپشتمانبن”.

تەمیمی دەڵێت”ئەوانەی دەیانەوێت سیستمی تەندروستی لە وڵاتدا دابڕوخێت، ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەكەنەوە”، فەرمانیشی كرد پاداشت بۆ هەموو كارمەندانی تەندروستی خەرج بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە پارێزگەیەكی عیراقی بەنزینحانەكان دادەخرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە پارێزگەی بەسرە لە باشووری عیراق، ئاماژە بە داخستنی بەنزینخانەكان دەكات لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارێزگەكە.

سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ئەمڕۆ ڕێنماییەكی ئەمنی دەركركرا لە بەسرە كە لێوەی وێستگەكانی سوتەمەنی دادەخرێن لە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، بەپێی ڕێنماییەكەش سەرپێچیكاران دەستگیردەكرێن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە، بۆ پابەندكردنی هاووڵاتیانە بە جێبەجێكردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ و مانەوەی هاووڵاتیانە لە ماڵەكانیان، لەپێناو خۆپاراستن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بەسرە یەكێكه لەو پارێزگەیانەی عیراق كە تائێستا زۆرترین ڕێژەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرووە، هۆكاریی ئەمەش بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و جێبەجێنەكردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، دەگێڕدرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان