ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزارەتی بەرگری عیراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانكۆ كردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری عیراق ڕایدەگەیەنێت، دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ بە شێوەی هەمیشەیی دەست پێدەكات و خوازیار پلەی سەربازی “نائیب عەریف”ی پێدەرێت، دەشڵێت: “دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی و كۆلیژی پەرستیاری و ئەندازیاری زۆرترین هەلی وەرگرتنیان دەبێت”.

وەزارەتی بەرگری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، وەزارەت بۆ دامەرزاندنی دەرچووانی زانكۆ خوازیاران ئاگادار دەكاتەوە، كە دەتوانن بەشێوەی خۆبەخش و لە سەر میلاكی هەمیشەیی دابمەزرێن.

دەشڵێت: “دەرچووی زانكۆ هەڵگری بەكالۆریۆس پلەی سەربازی (نائیب عەریف)ی پێدەدرێت، بۆ ئەو دەرچووانەی لە كۆلێژەكانی پزیشكی و پەرستیاری و ئەندازیاری كارەبا و میكانیك و كارۆمیكانیك و ئەلكترۆنیات، لەگەڵ ئەندازیاری كۆمپیوتەر و پڕۆگرامەكان زۆرترین هەلی وەرگرتنیان دەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو خوازیارانەی دەرچووی زانكۆن لە بەشەكانی زمانی ئینگلیزی و فارسی و توركی و عبری دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پڕكردنەوەی فۆڕم لە ڕێگەی لینكی فەرمی وەزارەتی بەرگری دەبێت ([email protected])، كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا و لە ڕۆژی دوو شەممەوە 2ی ئەیلوی 2019 تا ڕۆژی 4ی ئەیلول بەردەست دەبێت.

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عیراق كرد و جەختیشیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادكردنی سەركەوتنە ئەمنییەكان و دابینكردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشكی و تەندروستییەكان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەركردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات هەردوولا باسیان لە چەند ڕێكارێك كرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەخشینە حكومییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات.
هەروەها، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستیی چارەسەركردنی گرفتە ماددییەكان بە گوێرەی دەستوور كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان