ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێكی هەرێم لەسەر بارزانی وەڵامی حەنان فەتلاوی دایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای نووسینێك لەسەر مەسعود بارزانی و باسكردنی بەوەی “هیچی پێشكەشی عیراق نەكردووە”، لەلایەن حەنان فەتلاوییەوە، پارێزگاری دهۆك وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، بارزانی یەكێكە لە كەسایەتییە سیاسییە گەورەكانی عیراق.

فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، “جێگەی داخە هەڤاڵانی حزبی بەعس باسی ئەوەدەكەن، كە مەسعود بارزانی هیچی پێشكەشی عیراق نەكردووە، ئەوان بە پارەی بەعس و عیراق چەندین كەناڵی تەلەفزیۆنیان كردۆتەوە”.

هەر لە نووسینەكەیدا ئەتروشی ئاماژەی بەوەكردووە، مەسعود بارزانی تەواوی ئەو دیلانەی ئازاكردووە، كە لە ساڵانی 1991 و 2003دا كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و یەكەم لیوای سوپای نوێی عیراقیش لەلایەن پێشمەرگەوە دروستكراوە.

حەنان فەتلاوی، سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئیرادەیە لە پەڕلەمانی عیراق و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراقە بۆ كاروباری ئافرەتان.

عێراق

“شیعە 11 وەزارەت و سوننە 6 وەزارەت”
پشكی كورد لە حكومەتەكەی عەللاوی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، كابینە وەزارییە نوێیەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد لەخۆدەگرێت.

شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان، كە لە نوێنەری (یەكێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) پێكهاتوون لە ئێستادا لە بەغدان و گفتووگۆ لەسەر ماف و پشكی كورد لە كابینەكەی عەللاوی دەكەن و بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەیەك لەوبارەیەوە لەگەڵ كوتلە عیراقییەكان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، كابینە وەزارییەكەی تەواوكردووە و لە ماوەیەكی داریكراودا، كە ڕەنگە پێنج شەممەی داهاتوو ئەوپەڕی بێت، بۆ پەڕلەمانی ڕەوانە دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “كابینە وەزارییەكە 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد و وەزارەتێكیش بۆ كەمینەكان لەخۆدەگرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا 5 وەزیر لە كابینەكەدا هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و 5 وەزیری تر ژنن”.

پێشتر سەرچاوەیەكی سیاسی ڕایگەیاندبوو، ڕاگەیاندنی كابینە وەزارییەكە لەماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەتح: ڕازی نابین ناتۆ لەسەر خاكی عیراق بێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی پەڕلەمان بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، ڕەتیشیدەكاتەوە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە وڵاتدا جێگەی هێزەكانی ئەمریكا بگرێتەوە.

حەسەن سالم، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بڕیارەكەی پەڕلەمانی عیراق بۆ دەكردنی هێزە بیانییەكان زۆر ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، گواستنەوەی ئەركی ئەمریكاییەكانیش بۆ هاوپەیمانی ناتۆ، سەرپێچی بڕیارەكەی پەڕلەمانە”.

بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارەی فەتح، “داواكارییەكانی ئەمریكا لەگەڵ بەدەركردنی بنكەی عەین ئەسەد و بنكەكانی تری هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەكردنی هێزەكان، بازهەڵدانە بەسەر بڕیارەكەی پەڕلەمان، كە ئاماژە بە پاشەكشەكردن لە عیراق دەكات بەبێ‌ دابەشبوون یان دابەشكردنێك”.

حەسەن سالم داوای لە حكومەت كردووە،” بوێر و چاونەترس بێت و داواكارییەكەی ئەمریكا بۆ دانانی سیستمی پاتریۆت ڕەتبكاتەوە، كە خۆی لەخۆیدا گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگرییە لە قەوارەی زایۆنیزم، ئەمەش مایەی نەنگییە عیراق ببێتە سوپەر بۆ بەرگری لە زایۆنیزمەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ناتۆ: پلانی زۆرمان لە عیراقدا هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، پلانی زۆری هەیە بۆ ماوەكانی داهاتووی كاركردنی لە عیراق.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، “فەریقی یەكەمی ڕوكن، عوسمان غانمی، سوپاسالاری عیراق، چاوی بە جەنەڕاڵ جینی كاردینیا، سەرۆكی نێردەی ناتۆ بۆ عیراق كەوتووە و هەردوولا جەختییان لەسەر گرنگی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عیراق و نێردەی ناتۆ كردۆتەوە، جگە لە ئەركەكانی نێردەكە و فراوانكردنی كارەكانی لە عیراق”.

بە وتەی سوپاسالاری عیراق وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكراوە، “چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەكانی پێشوویان بەشێوەیەكی زۆر بەڕێوەچوون، ڕاسپاردە و بڕیاری گرنگیش دەركران بۆ بەردەوامبوونی كاری نێردەی ناتۆ لە عیراق و فراوانكردنی كارەكانی بە تایبەتیش لە خوێندنگە سەربازییەكان و مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەكان، وێڕای زیاكردنی كورسییەكانی عیراق بۆ چوونە دەرەوەی وڵات و وەرگرتنی ئەزموون و شارەزایی زیاتر و تێكەڵبوون بە سوپا پەرەسەندووەكان”.

لای خۆیەوە، جەنەڕاڵ جینی ڕایگەیاندووە، “نێردەی ناتۆ پلانی زۆری هەیە بۆ ماوەكانی داهاتوو، كە ئامانج لێیان فراوانكردن و پەرەپێدانی كارەكانییەتی لە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان