ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قەرەداغ.. 400 دۆنم پوش و دەغڵ و داری سروشتی سوتان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری قەرەداغ نزیكەی ٤٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بوونی ڕووبەرێكی زۆر لە پوش و پەرێزی دەغڵودان هۆكارێكی بەهێزن بۆ زۆربوونی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە و لە سنورەكانی (گوندی گومەتە، چیای سێوسێنان و كەڵۆش، چیای خاوێ و مێوڵی، بەنداوی چەمی سمۆرە) نزیكەی ٤٠٠دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی سنورەكە سووتان.
ڕوونیشیدەكاتەوە، هۆكاری زۆربەی ڕووداوەكان و كەوتنەوەی ئاگرەكان نەزانراوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بارەیانەوە بەردەوامە، تەنها لە یەكێك لە ڕووداوەكاندا كەسێك بە تۆمەتی هۆكاری ئاگركەوتنەوە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، حاڵەتێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك تۆماركراوە.

د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك تۆماركراوە، كە پیاوێكی تەمەن (51) ساڵە و لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی وڵاتی ئێرانی كردووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای پشكنینە پێویستەكان ئەنجامەكان دەریانخستووە كە ئەو كەسە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە لە ژێر چاودێری پزیشكدایە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا ئاگاداری گشت كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی دەكاتەوە دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دابین كردنی دەمامكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ئاگادارینامەیەدا، جۆر و بڕی ماسكەكەی ئاشكرا كردووە.

دەقی ئاگادارینامەكە:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

بابەت/ ئاگاداری و جاڕنامامەی ئاشكرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان دەكات، دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دابین كردنی دەمامكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی كراوە.

ڕۆژی دووشەممە (۲-۳-۲۰۲۰) شوێنی پێشكەش كردن كۆگای دەرمانی هەرێم، هەمان ڕۆژ ئیحالە دەكرێت، جۆرەكان و ژمارەیان:

1- N95 face mask ffp3 100000

2-surgical face mask 50000

ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی كۆیە: حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكەماندا نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری تەندروستی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، ئەو چوار كەسەی لە ئێران گەڕاونەتەوە، ئەمڕۆ پشكنینیان بۆ كرا و دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

د.كامەران عەباس شێخانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پاش وەرگرتنی سواب لە دەم و لووتی ئەو چوار هاووڵاتییەی كە لە وڵاتی ئێران گەڕابوونەوە و ناردنی بۆ هەولێر ئێستا پشكنینەكەیان دەرچوو دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین ئەنجامەكانیان نەرێنێ دەرچوون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە وتیشی، بەڵام ئەو هاووڵاتیانە تا چواردە ڕۆژی تر لە ژێر چاودێری تەندروستی كۆیە دمێننەوە ئەویش بە هۆی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی هەرێم.

جێی ئاماژەیە، ئەو چوار هاووڵاتییە لەماوەی ڕابردوودا سەردانی وڵاتی ئێرانیان كردبوو و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە هەرێم و دووانیان دانیشتووی شاری كۆیەن و دووانیان دانیشتووی شارۆچكەی تەق تەقن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان