پۆتین میدالێكی بەخشییە ستیڤن سیگال



ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا، میدالی دۆستایەتی بەخشییە ستیڤن سیگال ئەكتەری ئەمریكایی، بەو هۆیەی هاوبەشییەكی گەورەی هەبووە لە پەرەپێدانی هەماهەنگی كلتوری و مرۆڤایەتی نێودەوڵەتی.

پۆتین مەرسومێكی واژۆكرد و لێوەی میدالی دۆستایەتی بەخشرایە ستیڤن سیگال ئەكتەر و بەرهەمهێنی سینەمایی ئەمریكایی كە لە پۆستی نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاشە بۆ پەیوەندییە مرۆییەكان لەنێوان ڕووسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان.

ئەمرٍۆ دوو شەممە، دەقی مەرسومە سەرۆكاەتییەكە لە ماڵپەڕی فەرمی زانیارییە یاساییەكانی ڕووسیا، بڵاوكرایەوە

ستیڤن سیگال لە ساڵی 2016 پاسپۆرتی ڕووسی دەستەبەركرد و لە ئابی ساڵی 2018 بووە نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بۆ پەیوەندییە مرۆییەكان لەنێوان ڕووسیا و ئەمریكا.

HD BOX لەبارەی ڕاگرتنی پەخشەكەیان لەسلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێت HD BOX لەبارەی ڕاگرتنی پەخشەكەیان لەسلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
بەڤیدیۆ؛ كۆڵبەران قولەیەكی سوپای پاسداران دەسوتێنن
دوات بەڤیدیۆ؛ كۆڵبەران قولەیەكی سوپای پاسداران دەسوتێنن
پەیوەندیدر