ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نەبوونی ڕووناكی لەسەر شەقامەكانی سلێمانی گرفتی بۆ شۆفێران دروستكردووە

سلێمانی ـ نزار جەزا

بەشێك لە ستوونی شەقامەكانی سلێمانی شەوانە كارەبایان نییە و گڵۆپەكانیان كارناكەن، ئەمەش گرفتی زۆری بۆ شۆفێران دروستكردووە و بۆتە مەترسی بۆ سەلامەتی پیادەڕۆیان و شۆفێرانیش، ڕاهێنەرێكی نێودەوڵەتی بواری هاتووچۆش هۆكاری سەرەكی شێلانی پیادەڕۆكان لەشەواندا بۆ نەبوونی ڕووناكی دەگێڕێتەوە.

نەجات نەجم، سەرۆكی ڕێكخراوی هێڵی سوور بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، نەبوونی ڕووناكی لەشەقامەكاندا هۆكاری یەكەمی ڕووداوەكانی شێلانی پیادەڕۆكانە لەشەواندا.

ناوبراو، كە ڕاهێنەری نێودەوڵەتییە لەبواری هاتووچۆدا ئەوەی خستەڕوو، لەهەرێمی كوردستاندا ستوونی كارەبا و گڵۆپ لەسەر شەقامەكان دانراون، بەڵام كاتێك تێكدەچێت كەمتەرخەمی لەچاككردنەوەیاندا هەیە.

باسی لەئەوەشكرد، ئەم گڵۆپانە، كە داندراون پێویستە بەردەوام چاكبكرێنەوە، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی كارەبا كەمتەرخەمە لەم كارەیدا، تەنانەت جار هەیە بەڕۆژ كارەبای سەر شەقامەكان هەیە، بەڵام بەشەو نییە!

ئاشكراشیكرد، تەنها لەساڵی 2018دا لەكۆی 224 كەس، كە بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، 67 كەسیان بە شێلان گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەئەوەشدا، لەم دۆخەدا پێویستە شۆفێران زیاتر هۆشیاربن و بزانن، كە ئاستی بینین كەمە، بۆیە بەخێرایی كەمتر و بەوریایی زیاترەوە شۆفێری بكەن.

باسی لەئەوەشكرد، بەكاربەرانی شەقامەكانیش پێویستە شەوانە جلێك لەبەربكەن، كە ڕەنگی زەق و دیاربێت.

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان