ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

خشتەی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایاب و پلە یەک و خولەکانی تری کوردستان

خەڵک سپۆرت – یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە 2019/8/31 لە هۆتێل كوارتز لە هەولێر، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و سەرجەم ئەندامەكان و نوێنەرانی یانەكانی (پلەنایاب، پلەیەك، نایابی فوتساڵی كچان و نایابی لاوانی كوردستان)، تیروپشكی بۆ هەر چوار خول بۆ وەرزی 2019/2020 ئەنجامدا.

ئەنجامی تیروپشکەکەش بەم شێوەیە بوون:

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/11/2019 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى ،یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- ئاگادارى یانه‌ى شێروانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر شوێنى تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتیاران و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان له‌ به‌رامبه‌ر په‌یژه‌كانى یاریگه‌ دابین نه‌كەن، ئه‌وا یارییه‌كانى ده‌گواسترێته‌وه‌ بۆ یاریگه‌یه‌كى دیكه‌، كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى تێدابێت.

2- ئاگادارى سه‌رۆكى یانه‌ى سۆران ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژى دووشه‌ممه‌ 18/11/2019 كاتژمێر 4:30 ـى ئێواره‌، بۆ كارى پێویست له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت.

3- له‌ یارى نێوان پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى هه‌ڵه‌ى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (محه‌مه‌د عه‌بدولره‌زاق) به‌ هه‌ژمار نه‌كردنى لێدانێكى سزاى دروست بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، بڕیاردرا به‌ راگرتنى ناوبراو له‌ به‌رێوه‌بردنى یارى بۆ دوو هه‌فته‌.

4- له‌ یارى نێوان ئاڵا و سیروانى نوێ له‌ خولى نایابى لاوانى كوردستان، به‌ هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌ به‌رێوه‌بردنى یارى له‌ لایه‌ن ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه‌ (محه‌مه‌د ته‌ها)، بڕیاردرا به‌ راگرتنى ناوبراو له‌ به‌رێوه‌بردنى یارى بۆ یه‌ك هه‌فته‌.

5- بڕیاردرا به‌ پێكهێنانى لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانان، كه‌ پێك دێن له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌:

• د. ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ـ سه‌رۆك
• ره‌فیق ئیسماعیل ـ ئه‌ندام
• له‌بیب حه‌بیب ـ ئه‌ندام

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

 (فیفا) دیسانەوە یاریکردنی هەڵبژاردەی عیراقی لەنێو یاریگای خۆیدا هەڵپەسارد !

خەڵک سپۆرت

یەکێتیەکانی تۆپی پێی جیهان (فیفا) و تۆپی پێی ئاسیا ڕێگە نادەن یارییەکانی هەڵبژاردەی عیراق لەنێو یاریگای بەسرەی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت.

بڕیارە لە ١٤ و ١٩ی مانگی نۆڤێمبەر (ئەم مانگە) لەچوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٢٣ هەڵبژاردەی عیراق لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی ڕووبەڕوی هەڵبژاردەکانی ئێران و بەحرەین ببێتەوە، ئەم دوو ڕووبەڕوبونەوەیەش لەڕووی ئەنجامەوە کاریگەری ئاگرینی لەسەر ئاستی پێکهاتەی شێرەکانی ڕافیدەین و پێگەیان لە کۆمەڵەکەی خۆیاندا هەیە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ماوەی ١٦ ڕۆژ زیاترە خۆپشاندانی جەماوەری لە عیراق دەستی پێکردووە و خۆپشاندەران ڕێگەکانی ئوم قەسر و چەندین ڕێگەی چوونە ژوورەوەیان لە وڵاتانی دراوسێ گرتووە، هەروەها لەناوخۆی وڵاتەکەشدا بارودۆخی خۆپشاندانەکان جێگیر نییە، بەو هۆیەوە یەکێتیەکانی تۆپی پێی ئاسیا و جیهان نوسراویان ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی عیراق کردووە و تیایدا داوا دەکرێت، لە بری یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی یاریگایەکی بێلایەنی تر لە وڵاتێکی تر دەستنیشان بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو یارییە، واتا دووبارە (فیفا) یاریکردنی لە یاریگاکانی عیراقدا هەڵپەساردۆتەوە بۆ کاتێکی نادیار.

ئەم بڕیارە پاش ئەوە دێت کە یەکێتی تۆپی پێی عیراق سەدان بەڵگەی لەسەر شیاوی یاریگا عیراقییەکان پێشکەشی فیفا کرد، تا یەکێتیەکە لەکۆتاییدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزا سەپێنراوەکانی دەرکرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2/11/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- له‌ تیپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان، هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێ سێ یاریزانی ده‌ره‌وه‌ یان ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یاری پێ بكات، به‌ مه‌رجێك دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت.

2- له‌سه‌ر راسپارده‌ی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، به‌ هۆی هه‌ڵه‌یان له‌ یارییه‌كاندا بڕیاردرا به‌ راگرتنی ئه‌م ناوبژیوانانه‌ی خواره‌وه‌:

أ‌- ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ـ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له‌ یاری نێوان زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی كوردستان بۆ دوو یاری.

ب‌- كارزان فه‌یسه‌ڵ ـ یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان له‌ یاری نێوان برایه‌تی و هه‌ولێر له‌ خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌ك یاری.

ت‌- سه‌باح حه‌مه‌ڕه‌زا ـ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له‌ یاری نێوان دهۆك و سۆران له‌ خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌ك یاری.

پ‌- به‌رهه‌م مه‌حموود ـ ناوبژیوانی چواره‌م له‌ یاری نێوان نه‌ورۆز و زاخۆ له‌ خولی نایابی لاوانی كوردستان بۆ یه‌ ك یاری، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی ده‌ركردنی یاریزانێكی یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ كارتی سوور و دواتر گه‌ڕاوه‌نه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه‌.

3- راگرتنی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان (له‌بیب حه‌بیب) بۆ یه‌ك هه‌فته‌، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی ده‌رچوون له‌ رێنماییه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌.

4- ئاگاداری كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان، پێویسته‌ بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر بوونی باج و ناسنامه‌ی (ستافی هونه‌ری، كارگێرییه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی) وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ بێ بوونی باج یان ناسنامه‌ له‌ نێو یاریگه‌ بێت ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌بن.

5- خولی ناوبژیوانانی كوردستان و عێراق له‌ شاری كه‌ركووك، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، به‌ پێی رێنماییه‌كانی لقی پارێزگه‌كان له‌ په‌ڕاوی 2019/2020 ـی یه‌كێتییه‌كه‌مان بڕگه‌ی (أ)، له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كار به‌ بڕوانامه‌ی ئه‌م خوله‌ ناكرێت و باوه‌ڕپێكراو نییه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان