ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕەتیدەكاتەوە هیزی چەكدارییان هەبێت
عەسائیب بۆ (خەڵك): ئەوانەی داوای هەڵوەشاندنەوەمان دەكەن شكستخواردوون

خەڵك-ئیدریس جەبار
عەسائیبی ئەهلی حەق كە لەلایەن قەیس خەزعەلییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت پێیوایە، ئەوانەی داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەكەن، شكستخواردوون و لەئاستی بەرگریكردن لە وڵاتدا نیین، ڕەتیشدەكاتەوە هێزی چەكدارییان لە دەرەوەی دامەزراوەی سەربازی عیراقیدا مابێت.

محەمەد بەلداوی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقوی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”عەسائیبی ئەهلی حەق و فراكسیۆنی سادیقون، لەئێستادا بەشێكن لە پرۆسەی سیاسی، عەسائیب هێزە چەكدارەكەی لەنێو حەشدی شەعبیدایە كە بەشێكە لە دامەزراوەی سەربازی عیراقی، سەركردە سەربازییەكانیش یان چوونەتە ڕیزی مەكتەبی سیاسی، یان لەنێو حەشدی شەعبیدا دەستبەكارن، ئەوان لەئێستادا وەك لایەنێكی سیاسی تۆماركراو كاردەكەن و خاوەنی كورسی 15 پەرلەمانیین”.

سەبارەت بە داواكارییەكانیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، بە وتەی بەلداوی:”پەیوەندی بە دوو لایەنەوە هەیە، لایەنی یەكەم لەلایەن ئەوانەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت كە شار و ناوچەكانیان لەكاتی خۆیدا ڕادەستی داعش كردووە و هەڵاتوون، یان لەلایەن ئەوانەوەیە كە وڵاتییان جێهێشتووە، یان لەو دەمەی ئێمە لە دژی تیرۆریستانی داعش شەڕمان دەكرد و سەركەوتنمان بەدەست دەهێنا، ئەوان لە ڕیزەكانی داعشدا بوون، بۆیە بانگەشە و داواكارییەكانیان هیچ بەهاەیەكی نییە، ئەوان لەئێستادا وەك عەسائیب، باڵی سەریازییان نەماوە، بەڵكو بزوتنەوەیەكی سیاسیین و لەوانە زۆر كاریگەرترن كە ئەو جۆرە قسانە دەكەن”.

محەمەد بەلداوی دەڵێت:”ئەوانەی داوای هەڵوەشاندنەوەی عەسایب و نوجەبا دەكەن، گەر شەرم و شكۆیان هەبوایە و ڕێزییان لە وڵاتی خۆیان بگرتایە، نەدەبوو لەمڕۆدا دژ بەو دەنگە شەریفانە بوەستن كە داوای ڕاگرتنی هێرش و پەلامارەكان دەكەن لە دژی دامەزراوەكانی وڵاتەكەیان، گەر لەمڕۆدا داوای بەرپەرچدانەوە نەكرێت، سبەینێ‌ سەركردە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكان و نیشتمانپەروەرەكان دەكرێنە ئامانج، ئەوانی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئێمە دەكەن، هەموو بەها مرۆیی و نیشتمانییەكانیان لەدەستداوە و ناكرێت بە ئێمە بەراورد بكرێن كە بەوپەڕی لەخۆبوردن و قوربانیدانەوە بەرگری لە خاكی نیشتمان دەكەین”.

پێشتر میسال ئالوسی، سەرۆكی حزبی ئومەی عیراقی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو”هەڕەشەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق و نوجەبا، بۆ بەئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا یان بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عیراق، پێویستە بە هەند وەربگرێن، چونكە ئەو میلیشیایانە و ئەوانەی تر، توانایان هەیە ئازارێكی گەورە بە عیراق و میوانەكانی عیراق و هاوپەیمانەكانی بگەیەنن”.

بە وتەی ئالوسی” ئەو گروپانە بایەخ بە بوونی دەوڵەتی عیراقی نادەن، و بڕوایان بە بوونی دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانی هەیە و پێیانوایە عیراقیش لە چوارچێوەی سنوری ئەو دەوڵەتەدایە”.

پێشتر هەردوو بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و نوجەبا ڕایانگەیاندبوو كە هێزەكانی ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكە لە عیراقدا دەكەنە ئامانج، ئەمەش دوای ئەوەی بارەگا و جبەخانەكانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عیراقدا كرانە ئامانج.

عێراق

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی لە فەیسبوك داخرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی كە بەردەوام هەواڵە فەرمییەكانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لێوە بڵاودەكرایەوە داخرا.

بەپێی زانیارییەكان پەڕەكە داخراوە و تائێستا هیچ هۆكارێك بۆ داخستنی ئاشكرانەكراوە، بەشێوەیەك كۆمپانیای فەیسبوك خۆی ئەو كارەی كردبێت یان لەلایەن ئادمینەكانییەوە داخراوە.

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی یەكێك بوو لە پەڕە ناسراوەكان لای میدیای عیراق و لێدوان و هەواڵەكانی ڕاستەوخۆ گوزارشتی لە بۆچونی فەڕمی حەشدی شەعبی دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەش فەرماندەی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەش فەرماندەی سەربازی حەشدی شەعبی ڕكابەری دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە پێشتر لەلایەن ئەبومەهدی موهەندیسەوە بەڕێوەدەبرا.

ماڵپەڕی”سۆمەریەنیوز” لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە كە ئاماژەی بە ناوەكەی نەكردووە، بڵاوی كردووەتەوە ئەو شەش كەسە دەیانەوێت ئەو پۆستە وەربگرن.

جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پۆستێكی هەستیار و كاریگەرە لە نێو هێزە چەكدارەكانی عیراق و حەشدی شەعبییدا و پێشتر ناوی ئەبوعەلی بەسری دەهێنرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە.

ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی نەزاهەی نێودەوڵەتی عیراق لە نێو وڵاتە عەرەبییەكاندا شەشەم وڵاتی گەندەڵی جیهانە و لەسەر ئاستی جیهانیش 162 هەمین وڵاتە بۆ شەفافیەت.

لە ئامارەكەدا ڕێكخراوەكە باسی لەوەكردووە، دانیمارك پلەی یەكەمی هەیە لە ڕووی شەفافیەتەوە و هەریەك لە عیراق، باشوری سودان، سۆماڵ، سوریا و كۆریای باكور لە ڕیزی دواوەی شەفافیەتدان.

ڕێكخراوی شەفافیەت ساڵانە ئاماری گەندەڵترین وڵاتانی جیهان و شەفافترین وڵاتان بڵاوكردەكاتەوە و لە دوای ساڵی 2003ەوە، عیراق یەكێكە لە خراپترین وڵاتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان