ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین بەشوێن گەنجێكدا دەگەڕێت و وێنەكەی بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی راپەڕین داوا هاووڵاتیان دەكات هەر كەسێك زانیاری لەسەر گەنجێكی ونبوو هەیە كە 5 پێنج ڕۆژە نەگەڕاوەتەوە ماڵەكەی، پەیوەندییان پێوەبكات، بۆ مەبەستی دۆزینەوەشی وێنەكەی بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین”گەنجێك بەناوی ( سامرەند نجم الدین علی ) لەدایكبووی ساڵی 1998، پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی، وون بووە و بە وتەی كەسوكارەكەی لە ڕۆژی 5 شەممە دوای عەسر پاش ئەوەی لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە تائێستا نەگەڕاتەوەتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بۆ مەبەستی دۆزینەوە، كەسوكاری گەنجەكە سكاڵایان لە بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆماركردوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەكەیدا، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك زانیاری لە بارەیەوە هەیە، پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر بە ژمارە مۆبایلی 07707978474.

کوردستان

وەزارەتی كشتوكاڵ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كێشەی چوونتان بۆسەر كێڵگە و پڕۆژەكانتان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری ڕاستەوخۆی كردووەتەسەر بەرهەم.

ئاشكراشیدەكات، بەڕێزان وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕاپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتووچۆیی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جوتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانین، دواتر ئاگادارتان دەكەینەوە لە دەرئەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە بەدواداچوونێكی (خەڵك) جوتیاران داوا دەكەن كار ئاسانی بۆ بەقاڵەكان بكرێت، ئەگەرنا ئەوان ناتوانن بەرهەمەكانیان ساغ بكەنەوە و ناچارن فڕێی بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە..جوتیاران، داوای كارئاسانی بۆ بەقاڵەكان دەكەن


خەڵك-ئارام سەردار

 

جوتیارانی هەولێر نیگەرانن لەوەی سەرەڕای ئەوەی ئاسانكاری بۆ ئەوان كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاسانكاری بۆ بەقاڵەكان نەكراوە و دووكانەكانی سەوزە و میوەش داخراون ناتوانن بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان ساغ بكەنەوە.

ئیبراهیم شەمسەدین یەكێكە لەجوتیارەكان ئەمڕۆ بەرووبوومە كشتوكاڵیەكانی هێناوەتە گومرگی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی نەكردنەوەی دووكانەكانی سەوزە و میوە و نەهاتنی بەقاڵەكان بۆ گومرك ناتوانن بەرووبومەكانیان ساغ بكەنەوە، بەم شێوەیەش بێت بەرهەمەكانی ئێمە دەبێ فڕێی بدەین.

دەشڵێت”پێویستە حكومەت ڕەچاوی ئەم وەرزە بكات كەوا بۆ جوتیاران زۆر گرنگە، چونكە ئێستا وەرزی هەندێ بەرهەمی ناوخۆییە و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر جوتیاران دەیانەوێت ڕەنجی ماندووبوونیان هەڵگرنەوە، بەڵام بەمشێوەیەبێت سەرەڕای ماندووبوون بەرهەمەكانیشمان دەبێ فڕێ بدەین، بۆیە ئومێد دەكەین كارئاسانی زیاتریش بۆ بەقاڵەكان بكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی بەرووبوومەكان دابەزیوە بەهۆی نەفروشتنیان، بەشێوەیەك كیلۆیەك ترۆزی لە ٨۰۰ بۆ ۹۰۰ دینار ئەمڕۆ بۆتە ۲٥۰ دینار و بازاڕیش نیە، بەرهەمەكانی تریش بەهەمان شێوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کاسبکاران دوکانەکانیان دەکەنەوە  


خەڵک – بەشی هەواڵ

 لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی كورردستان کاسبکاران بازاڕ و شوێنە گشتییەكانیان كردەوە و قەدەغەی هاتووچۆ تیایاندا شكێنران.

بە پیی زانیارییەکانی خەڵک ، بەشێک لە کاسبکارانی “ڕانیە و دەربەندیخان و قەڵادزێ و هەڵەبجە” دوکان و بازاڕەکانیان کردووەتەوە.

بەشیک لە کاسبکاران دەڵێن؛ حکومەت هیچ کارئاسانییەکی بۆ دابینی بژێوییان پێ نییەو گەر نەچنەوە سەر کاروکاسبیان، گوزەرانی ڕۆژانەیان پڕ ئاستەنگ دەبێت.

گلەیی ئەوەش دەکەن لە ماوەی کەرەنتینی ڕابردوودا دەسەڵات نەیتوانیوە، کاریگەری لەسەر خاوەن موڵکەکان هەبێ و رەچاوی کەمکردنەوەی کرێ و لێخۆشبوون لە هەندێک باج و خەراج بکات کە لێیان دەسەنرێت.

شەوی ڕابردوو، لە” دەربەندیخان، چەمچەماڵ، ڕانیە، قەڵادزێ، سەیدسادق و هەڵەبجە” کاسبکاران رژانە سەر شەقامەکان و داوای کردنەوەی دوکان و بازارەکانیان دەکرد، وەک کاردانەوەیەکیش ئەمڕۆ بەشێک لەکاسبکارانی ئەو ناوچانە دوكانەكانیان كردووەتەوە.

فۆتۆ؛ مەریوان عەلی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان