ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بكوژەكانیشی دەستگیركران
تەرمی ئەو ئەفسەرەی داعش سەریبڕیبوو دۆزرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی ئەو چەكدارانەی داعش ڕادەگەیەنێت كە ئەبو بەكر سامەڕائی ئەفسەری سوپای عیراقیان سەربڕیبوو، ئاماژە بە دۆزینەوەی تەرمەكەشی دەكات لە خۆرئاوای ئەنبار.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە” هیزێكی سەر بە لیوای 45ی حەشدی شەعبی، گروپێكی تیرۆریستی دەستگیركرد كە دەستییان لە سەربڕینی شەهید ئەبو بەكر سامەڕائیدا هەبوو لە قەزای قایم”.

بەپێی بەیاننامەكە”تەرمی شەهید ئەبو بەكر سامەڕائی لە دوای ئەنجامدانی پشكین، دۆزایەوە”.

چەكدارانی ڕێكخراوی داعش، لە مانگی شوباتی 2017، ئەبو بەكر سامەڕائی ئەفسەری سوپای عیراقيان لە ناوچەی نخێب ڕفاند و دواتر بەشێوەیەكی دڕاندانە سەریانبڕی.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان